به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ناوچه‌ی "ساحه ته‌بادل" له قه‌زای تلكێف شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كداره‌كانی داعش روویداوه و تا ئێستا شه‌ره‌كه به‌رده‌وامه، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوه‌و یه‌كێكی تریش بریندار بووه.
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به خه‌ندانی راگه‌یاندووه،" سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جارێكی تر شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش درووست بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی بووته قوربانى و نه‌قیبێك بریندار بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی خسته‌روو، تا ئێستا شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.