ڕێكخراوى هه‌ڵه‌بجه، به‌هاوكارى ئيغاسه‌ى ئيسلامى له‌جيهان، هاوكارى ماددى به‌سه‌ر هاوڵاتيانى ئاواره‌ى عێراقدا دابه‌ش كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌هۆڵى قه‌يوانى شارى هه‌ڵه‌بجه، ڕێكخراوى هه‌ڵه‌بجه هاوكارى به‌سه‌ر 600 خێزانى ئاواره‌ى شاره‌كانى عێراق، كه‌هاتونه‌ته ناوچه‌كه دابه‌ش بكات.
ئيقباڵ غه‌فار، سه‌رۆكى ڕێكخراوى هه‌ڵه‌بجه، به‌بزاگـ پرێسى ڕاگه‌ياند،"ئێمه وه‌ك ڕێكخراوى هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ هاوكاريمان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ئاواره‌كانى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌دادابه‌شكر".
له‌ئێستاشدا 1300 خێزانى ئاواره ڕ‌وى له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه كردووه، و هيچلايه‌ك هاوكارى پێشكه‌ش نه‌كردوون، له‌و باره‌يه‌وه ئيقباڵ غه‌فار ووتى،" داوا له‌ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و خێرخوازان ه‌كه‌م، بێن به‌هاناى ئه‌و خێزانانه‌ى له‌هه‌ڵه‌بجه نيشته‌جێبوون، چونكه تائێستا هيچ ڕێكخراوێك بێجگه له‌ڕێكخراوه‌كه‌ى ئێمه هاوكارى پێشكه‌ش نه‌كردووه".