24/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامبوون و موسڵمانێتی ده‌وێت..!
27
(ڕۆژوو به كوردیی)
ئیسلامبوون به شتێكی سه‌رزاره‌كی ناتوانێت موسڵمابوونت پێ ببه‌خشێت، چونكه موسڵمانبوون به ساده‌ترین شیێوه بریتییه له هه‌ستكردن به ته‌واوی هه‌سته ئینسانییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر گشت بوونه‌وه‌ردا، ئه‌و هه‌سته‌ش وه‌ك ماكینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وت و تێكه‌ڵیی رۆحیی و جه‌سته‌یی ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ گشت جوڵاوێكی گه‌ردوونییدا، كه مرۆڤ زیندووترینیانه كه خاوه‌نی په‌یوه‌ندی پیكه‌وه‌ژیان و به‌ریه‌ككه‌وتن و بوونی جیاوازییه‌كانه بۆ قه‌بووڵكردن و به‌شكردنی ئه‌و جیاوازیانه‌شه كه له شێوه‌ی یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌رده‌وامیدانه به بوونی یه‌كتری و ڕێزی به‌رامبه‌ر و حورمه‌تڕاگریی نێوانه‌كانه، كه به كورتی جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئیسلامه به ورد و درشتی.
بۆیه زۆرجار ئیسلامبوون و موسڵمانبوون، دوو شتی جیاواز ده‌رده‌چن له ناوه‌ڕۆكی یه‌ك مرۆڤدا، چونكه ئیسلامبوونه‌كه‌ی هێنده نییه بتوانیت وه‌ك موسڵمانێك وجوودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان بدات و بتوانێت وه‌ك مرۆڤێكی زیندوو له‌به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیی و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و له ڕووداوێكی مرۆیدا هه‌لوێستی موسڵمانێتی نیشانبدات و كاریگه‌ریی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وورووبه‌ری، بۆیه ئیسلامبوون ئه‌ركه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی موسڵمانبوونه، ناكرێت ئیسلام بیت و له پرۆسه كردارییه‌كه‌یدا كه موسڵمانبوونه درۆ بكه‌یت و خۆتی پێوه هه‌ڵكێشیت، چونكه لێردا ئیسلامبوون و موسڵمانبوون ده‌بنه دوو ناته‌واوكه‌ری ناته‌واو، كه ڕاستیدا ده‌بێت ببن به دوو ته‌واوكه‌ری ته‌واوی یه‌كتری.
ئیسلامبوون پریه‌تی له هه‌ڵوێستی جوامێریی مرۆیی، كه ده‌بیت تێیدا ئینسانییه‌ت به ته‌واوی ماناكانی ڕه‌نگ بداته‌وه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی موسڵمانبوون له ئیسلامبووندا خۆی له چوارچێوه نه‌خشه عه‌قیده‌تیی و خوداپه‌رستییه‌كاندان ده‌بینێته‌وه، كه ڕۆح و جه‌سته یه‌ك ده‌خات و بۆ جووله گه‌ردوونییه‌كه‌ی به‌شه‌ریی، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی له پابه‌ندێتی ئه‌خلاقیی و بنه‌ڕه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خودا به‌یه‌ك گرتن و یه‌كتاپه‌رستیی و خودا به چاوێرزانینی گشت جموجوڵه‌كانی گه‌ردوون و به‌شه‌ریی و چاكه‌كاریی و زیندوویه‌تی هه‌سته‌كانی مرۆڤ له‌هه‌مبه‌ر گشتشێكی باش و خراپی مرۆیی.
موسڵمانییه‌تی مرۆڤ ده‌كاته كائینێكی زیندووی گه‌ردوونیی، وای لێده‌كات مرۆڤایه‌تی به جه‌سته‌ی خۆی بزانێت، هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤیك خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی خۆیه‌تی و خاوه‌نی هه‌موو هه‌سته‌وه‌ركانی خۆیه‌تی، ئاوه‌هاش ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان هه‌موو جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی به جه‌سته‌ی خۆی بزانێت و ته‌واوی هه‌سته‌وه‌ر ئینسانییه‌كانی خۆی له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تیدا به‌رجه‌سته بكات، چونكه سیسته‌می ئیسلام و موسڵمانبوون له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كۆمه‌لكاریی پێهاتووه و گشت بوونه‌وه‌ر و گشت مرۆڤایه‌تی به یه‌ك جه‌سته ده‌نه‌خشێنێت، واته گشت مرۆڤایه‌تی خاوه‌نی یه‌ك جه‌سه‌تی یه‌كگرتوون و لێكجیانابنه‌وه و لێكجوودا نین، بۆیه مرۆڤی موسڵمان كه ده‌بینێت مرۆڤێك له هه‌ر كوێیه‌كی گۆی زه‌وی تووشی ناڕه‌حه‌تی هاتووه، ئه‌م لێره‌وه تووشی ناڕحه‌تیی و دڵته‌نگیی ده‌بێت و ئازاری پێده‌گات.
ئیسلامبوون و موسڵمانییه‌تی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه جه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان بكاته یه‌ك جه‌سته‌ی یه‌كگرتوو، بۆ ژیانی كۆمه‌ڵكاریی و پێكه‌وه‌ژیان و لێكتێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستی گۆڕینه‌وه، ئه‌وه‌شی ئینكاری ئه‌مه ده‌كات، یان له خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی ناكات، بێگومان هه‌ر به ڕۆتین و ڕووكه‌ش و نازناو ئیسلامێكی موسڵمانه، موسڵمانبوونی له‌و چه‌شنه درۆیه‌كی زه‌ق و دیاره و نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و موسڵمانان.
پێم سه‌یره هه‌ندێ به‌ناو ئیسلام و موسڵمان وا بیرده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نیا خۆی به دوور بێت له ئاگاری فیتنه و ئاژاوه و سته‌مكاریی و نیگه‌رانبوونی ئه‌وی دیكه به ده‌ستی ئه‌وی دیكه!، ئیدی كاری به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نییه، كه ئه‌مه ڕێك پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی باوه‌ڕبوونه به خودا و په‌یامه‌كه‌ی، ئایا خودا بۆ ئه‌وه ڕه‌نگ و شێوه و زمان و كه‌لتووره جیاوازه‌كانی درووستنه‌كردووه، تا كه‌س حه‌قی به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌بێت و ئاگای له ڕه‌نگ و شێوه و زمان و كه‌لتووره‌كه‌ی دیكه‌ی جیاواز له‌وه‌ی خۆی نه‌بێت، به پیچه‌وانه‌وه، خودا بۆ خۆی ئه‌فه‌مووێت به پێی ده‌قی قورئانی، كه مرۆڤایه‌تی بۆیه له‌سه‌ر زمان و قه‌بیله و ڕه‌نگ و شێوه‌ی جیاواز جیاواز درووستكردووه تا له‌یه‌كتری تێبگه‌ن و هاوكار و پیشتوان و دڵسۆز و خه‌مخۆریی یه‌كتری بن، به‌ده‌م كێشه و ئاریشه‌كانی یه‌كتره‌وه بن، به نمونه‌ی ئه‌و هه‌موو زمان و كه‌ڵچه‌ره جوداجودایانه‌ی بان زه‌وی، هه‌ر خودایه بیرمان ده‌خاته‌وه كه كاتێك مرۆڤێك به ناحه‌ق بمرێت وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو مرۆڤایه‌تی مردبێت، بۆیه كاتێك مرۆڤێك به‌ده‌ستی مرۆڤێكی دیكه ده‌چه‌وسێته‌وه ده‌بێت هه‌موومان نێگه‌ران بین و ئیدانه‌ی بكه‌ین و ڕێگری لێ بكه‌ین، ئیدی ئه‌و سته‌مكارییه له‌سه‌ر ده‌ستی برا هاوزمانییه‌كه‌ی خۆت بكرێت، یان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ر كه‌سێكی دیكه.
موسڵمانبوون جێبه‌جێكردنی سه‌رله‌به‌ری هه‌موو بنه‌ماكانی ئیسلامبوونه، بۆیه ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و ئه‌خلاقه ئیسلامیانه بین كه ئیسلام پێمانده‌به‌خشیت و پێمان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له هه‌مووكات زیاتر مرۆڤایه‌تی له كێشه‌دایه، موسڵمان ده‌بێت خۆی به خاوه‌نی هه‌موو كێشه‌كانی مرۆڤ بزانێت، چونكه خه‌مخۆری بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ككردنی، سه‌ره‌كی ترین بنه‌مای كۆمه‌ڵكارییه له ئیسلامدا و ده‌بێت به‌رجه‌سته بكرێت، نه‌وه‌ك له هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی دیكه‌دا ئه‌مه ببینن به به‌رجه‌سته‌یی و ئێمه‌ش ده‌سته‌وسان بین.
ئێمه‌ی كورد سته‌مكاریی هێشتا له بنده‌ستماندایه، به‌شێكمان كه‌مێك ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ به‌رجه‌سته‌بووه، ئه‌مه‌ش سوپاسی خودای ده‌وێت، به‌شێكی دیكه‌مان هێشتا ماوییه‌تی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ده‌ستبێنێت، به‌شه‌كانی دیكه‌مان هێشتا سته‌مكاریی له‌سه‌ریان تاقیده‌كرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت به هه‌موولایه‌ك زیاتر له خه‌مخۆریدا یه‌كبگرینه‌وه و هاوهه‌ڵوێست و كۆمه‌ككار و پیشتیوانی یه‌كتر بین بۆ سه‌رخستنی یه‌كتری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نابێت به‌س ته‌نیا خۆمانمان له بیربێت و كێشه‌ی كه‌سی دیكه به ڕه‌وا نه‌زانین و چاوی لێ بپۆشین، چونكه ئیسلامبوون و موسڵمانییه‌تی وامان پێناڵێت، ئیسلام به ساده‌ترین شێوه پێمان ده‌ڵێت هه‌ركاتێك كێشه و سته‌م و نادادییه‌ك هه‌بوو ده‌بێت به پێی تونا ڕووبه‌ڕوویی ببته‌وه، ئه‌گه‌ر پێتكرا به كرده‌وه ڕووبه‌ڕووی ببه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا به هه‌وڵوێستی مرۆیی و ئیسلامیی و وێژدانی ڕووبه‌ڕووی ببه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆت نه‌لوا ده‌بێت به دڵا نێگه‌رانی و ئیدانه و بایكۆتی بكه‌یت، تا لێره‌شدا خودات لێ ڕازی بێت و له تاقیكارییه ئه‌سڵه‌كه نه‌یدۆڕێنیت.
ئیدی ئه‌و نیگه‌رانی ده‌ربڕین و ئیدانه و هه‌ڵوێسته ڕۆحیی و كردارییه له‌سه‌ر كێشه‌كانی خۆت و براكه‌ی خۆت بێت، یان هه‌ر خاوه‌ن زمان و كه‌لتوور و نه‌ژادێكی دیكه، بێت جیاوازی نییه.