24/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سوودمه‌ندی جه‌نگی ئیسرائیل- حه‌ماس
رۆژنامه‌ی هارتسی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه له‌جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس(غه‌زه)سوودمه‌ندی یه‌كه‌م میسر‌و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستینه‌و ده‌پرسێ ئاخۆ ده‌كرێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوولایه‌نه‌دا رۆڵه‌ی عیبریی(جوله‌كه)به‌كوشت بدرێ و زیانه ماڵی و گیانییه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرین؟
ئه‌و راگه‌یاندنكاره به‌ناوبانگه‌ش كه پێڵاوی به‌رزكرده‌وه دژ به‌حه‌ماس راسته بۆ ئیسرائیل سوودی هه‌یه،به‌ڵام بێ مه‌به‌ست نییه‌و سوودی زیاتری بۆ ئه‌وانه.
هه‌روه‌ها گۆڤاری(فوری پۆلیسی)ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی لهژێرناونیشانێكدا(كۆتا ئه‌فسانه‌ی گه‌وره له‌باره‌ی میسره‌وه)بڵاویكردووه‌ته‌وه كه:میسر هه‌رگیز نێوه‌ندگیری فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل نه‌بووه،به‌ڵكو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا رۆیشتووه‌و ئێستاش سوودمه‌نده له‌گه‌مارۆدانی غهززهداو نایه‌وێ جه‌نگ رابگیردرێ،چونكه سه‌رقاڵبوونی حه‌ماس به‌جه‌نگه‌وه سیسی سوودی سیاسی لێده‌كات دژ به‌ئیخوان موسلمین.
هاوكات ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی(ناتوری كارتا)ی جوله‌كه‌یی دژ بهصههیۆنییهت له‌پاریس خۆپیشاندانێكی دژ بهدوژمنكارانهی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه سازدا‌و هیچ هه‌وڵێكی جدیی عه‌ره‌بیش له‌ئارادا نییه بۆ راگرتنی رژانی خوێنی رۆڵه‌كانی غه‌ززه.