حیزب لە روانگەى تیۆرى سیۆسیۆلۆژیاى سیاسى
24/07/2014 نوسەر: bzavpress

حیزب لە روانگەى تیۆرى سیۆسیۆلۆژیاى سیاسى


لەنوسینەکانى پێشووترمدا ئامەژەیەکى کورتم بەوە کرد کە حیزبە سیاسیەکانى دونیاى ئیمە هەڵگرى شوناسى تایبەت بەخۆیان نین لە کارى سیاسى و رۆڵبینینان لەناو سیستەمى سیاسى، ئەمە جگە لەوەى کە سەرهەڵدان و دەستپێکردنى کارى حیزبى بەرهەمى مۆدێرنێتەى جیهانى رۆژئاوایە و زۆربەى سیماو خەسلەتەکانى شوناسى حیزبى رۆژئاوایى بووە بە بە پێکهاتەو بەشێکى دانەبراو لە هەرەمى حیزبەکانى ئێمە ، تەنانەت ئامانج لە بوونى حیزب لاى ئێمە تا ئەم ساتەوەختەش لەگەل گۆران و پێشکەوتنەکانى کۆمەڵگە نایەتەوە، بەهۆى ئەوەى کە ناتوانیت هەوڵبدات خواست و ئاریشەکانى تاکەکانى ناوکۆمەڵگە بکات بەتەوەرى کارو خواستى قولى تاکەکان بهێنەتەدى.
ئەم فۆرمە ى کار لاى حیزبەکانى ئیمە تەنیا کورت بۆتەوە لە بەشدارى کردنى هەلبژاردن و کارى پەرلەمانى و بەشدارى هاولاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا وەک ئەوەى کە لەبیرى و ئەندێشەى ریبازى لیبرالیزمدا هەیە، یان دیدە نەگۆرەکەى ریبازى سۆسیالیزم کە حیزب وەک ئامیرو میکانییزمى خەباتى چینایەتی چینى پرۆلیتاریا دەبینێت لەکۆمڵگە وەک ئەوەى کە مارکسى و چەپەکان گوزارشتى لى دەکەن.
حیزبە بەناو لیبرالەکان لە ناو دونیاى ئیمە لەو پەرى رادیکالیانەوە تا ئەو پەرى لیبرالى کۆنسێرڤاتیزم خۆى کردوە بە خاوەنى بابەتێک لە روالەتدا ، لە ناو دونیاى ئیمە سەیرترین دیمەن دەبینین لەکاتى روودانى روداوە گرنگەکان وەک ئەوەى لە میێر بینیمان کە حیبزبە بەناو لیبرالەکان چۆن ئیرادەى خۆیان خستە ژیر دەسەلاتى پۆستال ، یان حیزبە بەناو سیکۆلارەکان چۆن خۆیان کرد بە پاشکۆى پیاوە دینیەکان(ئەقبات) بۆ روخاندنى دەسەلاتەکەى مورسى، تەنانەت بە سەرنج دان لە حیزبەکانى خۆمان دەردەکەوێت ئەو هیزەى کە بانگەشەى لیبرالیزم دەکات چۆن ئینتهاکات بە بنەکاکانى لیبرالیزم دەکات . پاشان حیزبە چەپ و کۆمۆنیست و سۆسیالیستەکان لەم پەرى چەپى مارکسى لینینى شۆرشگیرەوە تا ئە وپەرى چەپى سۆسیال دیموکرات بنەماى تیگەیشتنى خۆیان لەسەر دابەش بوونى ئابورى کۆمەڵگە بونیاد دەنین، کەچى دەیبنین تۆسقالێک بنەماى دیموکراسى لە کارەکانیان نابینرێت ، سەیر لەوەیە دیمەنى ناوازە دەبینین کەس هەیە خۆى بە شیوعى دەزانیت و کەچى بووە پاشکۆى ئەمریکاو سیتەمە سەرمایە داریەکەى دوژمنى. 
ئەم دوو ریچکەیەى بیرى سیاسى حیزب نوینەرایەتى دابەش بوون و کەلین و درزەکانى کۆمەڵگە دەکەن، بەلام سەیردەکەین تەوا وى ئەم دەربرینە پێچەوانە دەبێتەوە کە حیزب لە ناو دونیاى ئیمە نەک نوینەرایەتى دیدو ئایدیۆلۆجیاکان ناکات بەلکو حیزب بۆتە سەرچاوەى لیکترزان و پێکدادان و دابەشبوونى سیاسى و کۆمەلایەتى و توندوتیژى و نائارامى ، لە ناو دونیاى ئیمە حیزب مرۆڤیى دلرەق و چەقاوەسوو بەرهەم دەهێنێت وبەرهەمى هێناوە، ئەوەى لەئەنجامى ئەم کورتە نوسینە دەمەوێت بیلێم ئەوەیە کە حیزبە سیاسیەکانى دونیاى ئیمە لە روانگەى سیۆسۆلۆژیاى سیاسیەوە هەڵگرى شوناسى تایبەت بەخۆیان نین کە بتوانیت نوینەرایەتى چین و توێژەکانى کۆمەڵگە بکەن ، یان هەڵگرى کۆمەلێک پرسى جدى بن لە ناو کۆمەڵگە ، بەمانایەکى تر حیزب لە ناو دونیاى ئێمە لەئەنجامى روودا و و پێشهات و کۆرانکاریەکان هاتوتە بوون و هاتنەکایەى رووداو ئەو هیزانەى دروست کردوە ، ئەمەش لەناو مێژووى تەواوى حیزبە سیاسیەکانى ئیمە بەروونى دیارە، ئەم جۆر لە کارکردنەى حیزبکانى دونیاى ئیمە راستیەکى حاشا هەڵنەگرمان پێدەلێت: کە حیزب هەرچەندە هەلگرى کۆمەلێک پیناس و سیماو ئایدیۆلۆژیاى تایبەت بەخۆیەتى ، بەلام تا ئیستاش لەگەل دابێت نەیان توانیوە گوزارشت لە شوناس و کارى سیاسى خۆیان بکەن و بتوانن لە ئەرزى واقیع گۆرا ێک لە فەزاى گشتى کۆمەڵگەو بارودۆخى تاک بهێنەدى، لە ئەنجامیشدا کاتێک شوناس و ئایدیۆلۆژیاى حیزب یەکانگیر نابێت لەگەل کردەوەکانى، دەبێتە هۆى لە دەستدانى میێداقیە ت و پابەندنە بون بەنۆرمى کارى ئەخلاقیانەى خۆى لە کارى سیاسى رۆڵ بینینى لە ژینگەى سیاسى.