یـاران وا ڕۆیــی ،مـیـوانـی ئـازیــز
كـردی مـاڵئاوا ، گـوتـی : خوا حافیــز
مـانگـی ره‌مـه‌زان ، ره‌حمه‌تی خوا بـوو
ئارامـی گـیان و شـه‌وقـی بـڕوا بـوو
ئاشنا به رۆحمان ،ئه‌و له‌گـه‌ڵ مان بـوو
خـۆشه‌ویسـتی ئه‌و ،له نێو دڵمان بـوو
ژوانـگـه‌ی عاشقان ، بـۆ عیـشقـی باری
هێـزی بـاوه‌ڕ بـوو ، بـۆ شـه‌و بێداری
ئێمـه‌ی به‌جێهێشت ، كـردی جـودایی
مـه‌مله‌كه‌ت چۆڵ بوو ،پـاش مـاڵئاوایی