05/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان دژی كۆمه‌ڵ ویهگكرتووه
رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی میسر و لەکار لادانی محەمەد مورسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە روانینی ناکۆکی لە نێو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆندا لە کوردستان درووست کردوە .
محەمەد تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند کە لەکارلادانی مورسی لەلایەن سووپاوە کارێکی راست بووە.
بەڵام دکتۆر سەڵاحەدین بابەکر یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمرۆدا گووتی ، هەر کەس و لایەنێک دڵخۆش بێت بە لەسەر کارلادانی سەرۆکێکی هەڵبژێردراوو شەرعی، ئەوا دژی پرۆسەی دیموکراسییە، چونکە ناکرێت بە توند‌و تیژی کۆتایی بە دەسەڵاتی سیاسی بهێندرێت .
لای خۆشیه‌وه بیلال سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند:" وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی ئه‌و كاره بووین و پێمان وایه كوده‌تایه، بۆیه ئیدانه و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین".
ئهمهلهكاتێكدایهكهچوارشهممهی ڕابردوو سوپای میسر رایگه‌یاند چیتر محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته نییه و له جیاتی ئه‌و عه‌دلی مه‌نسور سه‌رۆكی دادگای ده‌ستور وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی كاروباری وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات.