25/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی بۆ خۆی كه‌وته ناو پاقلهكهوه
ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی شۆفێره‌كانه و ماناكه‌ی روونه ، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ندین ساڵه كه یه‌كێتیی بێهێز ده‌بێت و په‌ڕ و باڵی لێده‌بێته‌وه ، هۆكاری سه‌ره‌كیی خۆیه‌تی و نابێ گله‌یی له كه‌س بكات .
بوونی سێ كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تیی عێراق له ناو حیزبێكدا نه‌ك هه‌ر روویه‌كی نێگه‌تیڤه به‌ڵكو كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه و ئاماژه‌یه به بوونی قه‌یرانی كه‌مه‌رشكێن ، كاتێكیش ئه‌م حیزبه پاشه‌كشه ده‌كات ، به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه تاوانه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حیزب و لایه‌نه‌كانی تر و خۆیان به بێ‌تاوان ده‌زانن و بگره گله‌یی له بێوه‌فایی خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن !!
هه‌موو رووناكبیران و دۆستانی یه‌كێتی پێیان باش بوو كه دكتۆر به‌رهه‌م ببێته كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراق ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كۆنترۆڵی شیعه و سوننه بكات و پۆسته‌كه زیندوو بكاته‌وه به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ، كه‌چی ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا یه‌كێتی نه‌یبیست و نه‌یتوانی یه‌ك كاندید یه‌كلایی بكاته‌وه ، دواجار ئه‌وه روویدا كه دڵسۆزانی كورد و یه‌كێتی لێی ده‌ترسان ، كه ده‌رچوونی دكتۆر فوئاد مه‌عسوم بوو ، كه ئه‌و پیاوه ناتوانێت ئه‌و پۆسته به زیندوویی رابگرێت و نمونه‌یه‌كی زۆر بێهێز له كورد و یه‌كێتیش پێشكه‌ش ده‌كات ، چونكه رابردووی سیاسیی ناوبراو له ناو یه‌كێتیی و په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌و راستیه‌ی چه‌سپاندووه كه ئه‌و كه‌سایه‌تیه كاره‌كته‌رێكی زۆر بێهێزه .
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به دكتۆر فوئاد مه‌عسوم دا بۆچی ئه‌و كاره‌یان كرد ؟ زۆریشیان له په‌رله‌مانتارانی كورد بوون ؟
مه‌خابن له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا راستیه‌كی تاڵمان بۆ روون ده‌بێته‌وه ، به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌پشتی په‌رده‌وه گه‌یشتوون ، هۆكاری ئه‌م ده‌نگدانه‌ی یه‌ك دوو لیستی كوردستانیی به فوئاد مه‌عسوم به‌م شێوه‌یه :
1. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به هۆی بێهێزیی ( فوئاد مه‌عسوم ) ه‌وه پێگه‌ی یه‌كێتی له به‌غدا بێهێز ببێت و به‌و شێوه‌یه ئه‌و كارتی هێزه‌شی لێ بسه‌ننه‌وه كه پێشتر به هۆی بوونی ( مام جه‌لال ) ه‌وه له‌ده‌ستیدا بووه ، كه ئه‌گه‌ر دكتۆر به‌رهه‌م بوایه له لایه‌ك یه‌كێتیی به‌هێزتر ده‌بوو له لایه‌كی تریش ئه‌و پۆسته بۆ كورد پشتیوانێكی باشتر ده‌بوو .
2. دوای ئه‌وه‌ی كه باسی مافی چاره‌نووس و ریفراندۆم هاتۆته ئاراوه ، هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كاڵ بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، چونكه كاتێ كورد بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆییش وه‌ربگرێت پێویستی به‌وه‌یه له به‌غدا تیمێكی به‌هێزی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ ئه‌و ساته مێژووییه ، هه‌روه‌كو به‌رپرسانی باشووری سودان له خه‌رتووم مانه‌وه تا دوا ساتی ریفراندۆم .
3. له‌وانه‌یه بیانه‌وێت لێكترازانی دكتۆر به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی زیاتر بكه‌ن و دووری بخه‌نه‌وه له‌و حیزبه ، چونكه مانه‌وه‌ی ناوبراو له‌ناو یه‌كێتیدا مانه‌وه‌ی هیوایه بۆ چاكسازیی له‌و حیزبه‌دا ، گه‌نجه‌كان زۆر دڵیان پێی خۆشه ، جا هه‌وڵدان بۆ تووڕه كردن و دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو زیانێكی گه‌وره‌یه له باڵی چاكسازیی و نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی .
له ره‌هه‌ندی ناوچه‌ییشه‌وه ئێران بوونی فوئاد مه‌عسومی پێ باشتره له دكتۆر به‌رهه‌م ، چونكه دكتۆر به‌رهه‌م كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی و دیبلۆماسیی ناوداره و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده گرنگه‌كانی بڕیار له خۆرئاوادا هه‌یه و ده‌یتوانیی ئه‌م رایه‌ڵه‌یه زیاتر به‌هێز بكات ، نه‌هێڵێت عێراق ببێته پاروویه‌كی چه‌وری ئێران ، به‌ڵام فوئاد مه‌عسوم نه ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی هه‌یه له خۆرئاوا ، نه ده‌شتوانێت رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه كه هه‌ژموونی ئێران له‌سه‌ر بڕێاری سیاسیی عێراق دوور بخاته‌وه .
له‌وانه‌یه هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێ ناوه‌ندی یه‌كێتیی كه ریفۆرمخواز و چاكخوازی ناو یه‌كێتین ، گله‌یی بكه‌ن له فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر فوئادیان هه‌ڵبژارد ، به‌ڵام هه‌موان ده‌زانین ئه‌وه یه‌كێتی بوو ئه‌و كێشه‌یه‌ی دروستكرد ، ئه‌گه‌ر بۆ خۆیان كاندیدی خۆیان یه‌كلایی بكردایه‌ته‌وه رێگه‌یان له‌وه ده‌گرت كه ئه‌و پۆسته گرنگه بسپێردرێت به كه‌سایه‌تیه‌كی بێهێز ، ئه‌وه یه‌كێتی بوو كه هه‌موانی تووشی ئه‌م قه‌یرانه كرد ، رێگه‌شی ئاوه‌ڵا كرد به نه‌یاره‌كانی بۆ بێهێز كردنی بۆ بێهێزكردنی پێگه‌ی بژارده‌یه‌كی ناشایسته‌ی ئه‌و حیزبه بكه‌نه سه‌رۆك !!
مه‌خابن حیزبه كوردستانیه‌كان به گشتیی و یه‌كێتی به تایبه‌تیی به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی زاڵ بووه به‌سه‌ر باڵهكانیدا ، كاریان گه‌یاندۆته ملشكاندنی هه‌ڤاڵه هاوسهنگهرهكانیشیان له‌وانه‌یه هۆكاری وه‌به‌رهێنان و پڕۆژهكانیشین نه‌بوایه كه به ئاژاوه له‌ناو ده‌چن ، ئه‌و ململانێیه ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستانیشی تێك بدایه !!