26/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یادمان، بیره‌وه‌ریمان
28
(ڕۆژوو به كوردیی)
من نازانم خودای هه‌میشه ئاگا و زانا به هه‌موو شت، چه‌نده وشه‌ی یاد و بیره‌وه‌ری و بیرخستنه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی بۆ ئه‌وه هێناوه‌ته‌وه كه ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌میشه خودامان له یاد پێش هه‌موو شتێك و پاشان ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ی مێژووی به‌شه‌ریمان یاد و یادمان و له بیر و بیره‌وه‌ریدا بێت، تا به‌هره‌دار و ئه‌زموونمان هه‌بێت له‌باره‌ی هه‌موویانه‌وه و تێیدا په‌ند و عار وه‌ربگرین له ڕابردووه‌كانی خۆمان و هه‌رچیمان هه‌یه و نییه گشت له ماڵی دنیا هه‌موو ڕوو له ته‌واوبوون و كه‌سرییه به نیسبه‌ت بوون و وجوودی به‌رز و بڵند و فراوانی ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی خوداوه‌نده‌وه، من ده‌زانم هه‌موو وشه‌یه‌كی یاد و بیره‌وه‌ری و بیرخستنه‌وه‌یه‌ك كه قورئاندا هاتووه و باسی ڕووداوێك ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌یه تا ڕوو له چاكه‌كاریی و به‌رجه‌سته‌كردنی ناو و سیفاته‌كانی خودا بكه‌ین له ژیانی ماوه پێدراوی خۆماندا.
من نازانم خودا حیكمه‌ته‌كانی چه‌نده‌ن و چۆنن، به سنووربه‌ندی توانایی مرۆییانه‌ی خۆم نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم خودای گه‌وره بێ حیكمه‌ت ئه‌و هه‌موو وشانه‌ی له خۆڕا به‌كار نه‌هێناوه له قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خۆیدا، چونكه هه‌میشه ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانی (دروود و سڵاوی خودا له‌سه‌ر هه‌موویان و په‌ڕه‌وانیان) كه بیره‌وه‌ریی و یادی ڕابردووتان بكه‌نه‌وه و بزانن له ڕابردووی ژیانی مرۆڤایه‌تیتاندا چ ڕوویداوه و چۆنمان به‌سه‌رهێناون له پاداشت و سزای خودایی، هه‌میشه ئه‌فه‌رمووێت بیریان بخه‌ره‌وه فڵانه نه‌ته‌وه و نه‌ژاد و قه‌بیله چیان به‌سه‌ر هات له‌هه‌مبه‌ر كاروكرده‌وه‌ی خۆیان و چۆن ده‌سه‌ڵاتی خودامان پێ نیشاندان و كردنمان به په‌ند و ئامۆژگاریی بۆ مرۆڤه‌كانی پاش خۆیان، ئێوه‌ش تا قیامه‌ت و كۆتایی دنیا ده‌بێت ئه‌زموون وه‌ربگرن و تێبفكرێن و بیربكه‌نه‌وه و بهێننه‌وه یادی خۆتان.
من ئه‌وه ده‌زانم كه خودا بێ حیكمه‌ت ئه‌م هه‌موو ڕووداوانه‌ی مێژووی به‌شه‌ریی له خۆڕا باس ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئێمه‌ی مرۆڤ له ئه‌زموون و یاد و یادمانی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵه‌ی دووباره‌ی ئه‌وان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه و ڕوو له ژیانی ڕاستیی و به‌خته‌وه‌ریی ڕێی خودا بكه‌ین و په‌پامی خودایی له گوێ بكه‌ین له‌و ژیانه‌ی كه ماومانه‌وه و ماوه‌مان هه‌یه تێیدا بژین،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له یاد و بیروه‌یماندا بمێنێته‌وه، كار و كرده‌وه‌ی چاك و خراپی مرۆڤه‌كانی پێشووی خۆمان و لێیانه‌وه فێری سوپاس و په‌سنی چاكه‌كاریی خودا بده‌ین، كه چه‌نده به‌خشنده و میهره‌بان و دڵسۆزیی به‌شه‌رییه و چه‌نده پێخۆشه مرۆڤه‌كان له چاكه‌كاریی و ڕێبه‌ریی له په‌یامی خوداوه وه‌ربگرن و گه‌شه‌ی نه‌وعیی و به‌هێزی ده‌روونیی و ڕۆحیی و جه‌سته‌یی خۆیانی پێبده‌ن، تا ده‌ستكه‌وتنی ڕۆژی نه‌جات و سه‌رفرازیی ئه‌و دنیا و ده‌رچوون له ژیانی ئه‌زمواندن و مۆچاندنی دنیایی و په‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری ژیانی هه‌میشه‌یی سوپاسكراویی به‌هه‌شتیی و دیداری خودایی.
خودایه وامان لێبكه هه‌میشه تۆمان له یاد و بیردا بێت و له خۆته‌وه فێری ئه‌وه‌مان بكه‌یت كه هه‌میشه یادمان و بیره‌وه‌ریمان پڕ بێت له شوكرانه و سوپاسی هه‌میشه‌یی خۆت، خودا یادمان و بیره‌وه‌ریمان پڕ بكه‌یت له ئه‌زموونی درووست و ته‌واوی میژووی به‌شه‌ریی و تێیدا سه‌ركه‌وتوومان بكه‌یت، خودایه لێت ده‌پاڕێینه‌وه به خاتری ناوه چوانه‌كانی خۆت و ئه‌و هه‌موو سیفاته به‌رز و بێ وێنانه‌ی خۆت، هه‌میشه یاد و بیره‌وه‌ریمان پڕبكه‌یت له بیركردنه‌وه له نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانی خۆت و تێیدا فێرمان بكه‌یت كه هه‌میشه سه‌رله‌به‌ری تۆ بین و ئاسوده‌ی ناو به‌خشنده‌یی خۆتمان بكه‌یت، خودایه توو قودره‌تی بێ مه‌كان و بێ زه‌مان و هه‌میشه‌یی و هه‌بوویی خۆت، له ئاگری دۆزه‌خ و ناڕه‌حه‌تی و نائومێدی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا به دوورمان بگریت و ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه به نووسراوی خۆت وه‌سفی بێ وێنه و جوانی ده‌كه‌یت بكه‌یته نسیبمان و به خۆشه‌ویستانی خۆتمان ئه‌ژمار بكه‌یت.... اللهم امین خودایه.