شکستی هاوڕێیەتی و کلتووری بلۆک کردن
26/07/2014 نوسەر: bzavpress

شکستی هاوڕێیەتی و کلتووری بلۆک کردن


سڕینەوەی یەکدی و بلۆک کردن هەندێک جار شکستی ئەو کەسانه دەردەخات کە هەموو ڕێگایەکی گفت وگۆی عاقڵانەیان داخستووەو بە پێشبینی کردنی بەزین و تێکشکانی خۆیان لە مانۆڕی دایالۆگدا وێڕای بلۆک کردن و تەنانەت هاک کردنیش ،،دەچن لێرەو لەوێ لەسەر پۆستی هەڤاڵێکیان داخی دڵی خۆیان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆو پڕ لەهێرش وتیرتوانج بەهاوڕێکەی پێشوویان دەڕێژن..
ئیدی هەرکەسێک کە بە خەیاڵی خۆی ئاوا لە پۆستی هەڤاڵێکی دیکەی یان لە وەی خۆیەوە لەسەر ڕکەبەرەکەی دەنووسێت،وادەزانێت کێشەکەی بردۆتەوە.بەڵام نازانێت که پێنووسی ڕکەبەرەکەی زۆر لە هی ئەو تیژترەو چەندین حەقیقەتی له لایەو،،ئەگەر وەک ئەو مناڵانه ڕەفتاربکات ئەوا کاردانەوەی توندتری دەبێت و پەشیمانییش دادی نادا.
ئەی ئەو کەسەی کە بێ ئومێد بوویت لە فریودانی هاوڕێ دڵسۆزەکەی جارانت بۆچی پێشتر یان ئێستاشی لەگەڵ بێت دان به هەموو هەڵەکانتدا نانێیت؟ 
ئاخر برام ..یان (خوشکە ئازیزەکەم ) ..بۆچی لەکەش وهەوایەکی هێمنداخۆت یان بە هاوکاریی هاوڕێیەکی دڵسۆزتان لەنزیکەوە کۆتایی به مەسەلەکان ناهێنن ؟ 
بۆچی دان بە هەڵەو ئوسلووبی فریودەرانەی ڕابردووتا نانێیت که هەمیشە دەتویست هاوڕێکەت تەنها بۆ سوودو بەرژەوەندیی یەکلایەنەی خۆت بەکاربێنییت و هەرگیز ئامادەش نەبوویت تاکە یەک ڕەخنەی برایانەی لێ پەسەندکەیت؟ ئەی بۆچی هەمیشە شەرمەزارت دەکردو دەیان تۆمەتی بێ بنەماو پووچەڵت دەخستە پاڵیی ؟ یان بۆموەی مانگێک تا کارێکت پێی نەبوایە هەواڵیت نەدەپرسی؟ لەکاتەکانی دابڕانیشدا هەستونەستییت نەددەپاراست و مناڵ و هەرزەکانی ترت دەلاواندەوە؟ ئەرێ به راست تۆئەوەندە هاورێکەت لا سووک بوو ؟ 
ئەمڕۆش که چاوی کراوەتەوەو به هەموو فرت و فێڵەکانتی زانیوە و ناتوانێت وەک جاران خزمەتی ماددی و مەعنەویت بکات ..دوای ئەوەی دەری دەکەی و دەیسڕیتەوەەو بۆ چەندەمین جار بلۆکی دەکەیت .. دە ئیتر وازی لێ بێنەو بێ شەرمانەوترسنۆکانه لەملاولا و لەسەر ئەکاونتی هەڤاڵان لەسەری مەنووسەو..وەک چۆن منداڵ رادەکات و لەدوورەوە بەردەفڕکێ دەکات و شووشەی ماڵان دەشکێنێت تۆش ئاوا ڕەفتارمەکەو خۆئێستا شوکور گەورە بوویت ... یان هیچ نەبێت وەک مناڵێکی رۆحسووک بچۆ پێشەوە بۆلای مامۆستاکەت و رازةكانى خؤتى بؤ باس بکه ..دڵنیابه ئەویش به چاوی سۆزو بەزەیی سەیرت ئەکاتەوە.