05/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عهدنان عوسمان:"هێنانی فیكه بۆناوبهرلهمان بیرۆكهی هاورێیەکمان بوو"
عهدنان عوسمان، پهرلهمانتارى فراكسۆنى گۆڕان لهپهیجى تایبهتى خۆى لهفهیسبووك لهبابهتێكدا بهناوى (لهفهى فیكه) ئهوه ناشارێتهوه كه هێنانى فیكه لهناو چهند سهموونێكدا لهرۆژى (30)ى حوزهیران، "ئیجتیهادێکى هاورێیەکمان بووەو من لێرەوە دەست خۆشى لێدەکەم کە تەنها بیرى لە شێوازى شارستانى و ناتوندو تیژى کردۆتەوە بۆ بە ئاگا هێنانى ویژدانى مردوى هەندێک کەس"،
وهدهشڵێت "حیزبێکی سیاسی وەک ئەوەی هەنگوێنی لە دارا دۆزیبێتەوە، لە رۆژی کودەتا رەشە پڕ لە شەرمەزاریەکەیانەوە، باس لە هەوڵی پەرلەمانتارانی گۆڕان دەکەن بۆ هێنانی فیکە، سەیرە حیزبێک، شەرم و سڵ لە هێنانی دەبابەی حەرەس جمهوری بەعس نەکات بۆ سەر پەرلەمان، ئاوا روقایمانە باس لە هێنانی چەند فیکەیەک بکات بۆ نێو پەرلەمان"
ئهمهش دهقى نووسینهكهى عهدنان عوسمان
لەفەى فیکە
حیزبێکى سیاسى وەک ئەوەى هەنگوێنى لە دارا دۆزیبێتەوە، لە رۆژى کودەتا رەشە پڕ لە شەرمەزاریەکەیانەوە، باس لە هەوڵى پەرلەمانتارانى گۆڕان دەکەن بۆ هێنانى فیکە( گەرمیانى ئەڵێن فیقنە) بۆ نێو پەرلەمان. لەسەر ئەم روداوە گەورەیە، ئەم کارەساتە نەتوەییە، تەنها سێ خاڵ دەخەمە روو:
یەکەم: سەیرە حیزبێک، شەرم و سڵ لە هێنانى دەبابەى حەرەس جمهورى بەعس نەکات بۆ سەر پەرلەمان و، بە هەزاران رۆڵەى ئەم شارە( هەولێر) و بە سەدان پێشمەرگەو خێزانەکانیان ئاوارەى شارانى تر بکات، ئاوا روقایمانە باس لە هێنانى چەند فیکەیەک بکات بۆ نێو پەرلەمان بۆ بەکارهێنانى دژ بە کارە نا یاساییەکانى سەرۆکایەتى پەرلەمان. نازانم هێنانى چەند فیکەیەک چەند زیانى بۆ ئاسایشى نەتەوەیى و ئارامى و سەقامگیرى میللەتەکەو ئەزمەنەکەمان هەیە؟ تۆ بڵێى دەبابەو پۆستاڵى بەعس لاى ئەمانە خۆشەویست تر بن؟ ئایا هێنانى شاور عەیبەیە، یا هێنانى دەبابە بۆ داگیر کردنى پەرلەمان؟ ئایا شاورێک شەرمەزاریە وەیا لە ژێر پێنانى هەموو یاساو رێساکان و پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان لە لایەن سەرۆکایەتیەکەیەوە؟
دووەم: مەسەلەى هێنانى فیکە نە لە فراکسیۆن باس کراوەو نە بڕیارى لێدراوەو نە کەسیش ئاگاى لێبوە، ئەمە تەنها ئیجتیهادێکى هاورێیەکمان بووەو من لێرەوە دەست خۆشى لێدەکەم کە تەنها بیرى لە شێوازى شارستانى و ناتوندو تیژى کردۆتەوە بۆ بە ئاگا هێنانى ویژدانى مردوى هەندێک کەس. دیارە ئەم شێوازى بیرکردنەوەى هاورێکەمان، زۆر جیاوازە لە مامەڵەى نا ئینسانیانەو دور لە رێز و جێگاو رێگاى پەرلەمانەوە کە هەندێک لە دەست و پێوەندەکانى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەرهەق بە ئەندامانى پەرلەمان کردیان، هەر لە سوکایەتییەوە بۆ لێدان و زیندانى کردن و پەلکێشک کردنى پەرلەمانتاران.
سیێەم: بەدەر لەمانەش، فیکە سیمبولى کارى ناشرین و دژ بە مرۆڤایەتى نیە( هەرچەندە هەق وایە سەرۆکایەتى پەرلەمان و لە درێژەى کارە گەورەکانیاندا، ئەو چەند لەفەیە رەوانەى هەندێک تاقیگە بکەن بۆ ئەوەى بزانرێت ئایا تێکەڵ بە چەکى کۆمەڵ کوژ و جەمرەى خەبیسە نەکراوە!).
فیکە بۆ وەستاندنى حاڵەتێک یا کارێک یا شتێکى نەشیاو و نا یاسایى دێت، بۆ نمونە پۆلیسى هاتوچۆ بە بێ فیکەو شاور ناتوانێت ئەرکەکانى دژ بە سەرپێچى کەران وبۆ رایى کردنى هاتوچۆ بباتە رێوە.
دادوەرى یاریى واتە حەکەم، بەهەمان شێوە شاور بەکار دەهێنێـت بۆ سەرنج راکێشانى یاریچیەکان و بە ئاگا هێنانەوەیان.
وەک بیستم کاتى خۆى لە پێشمەرگایەتیشدا، زۆرینەى مەفرەزەکان شاورێکیان پێبوە بۆ ئاگادار کردنەوەى یەکتر...
لە کۆتاییدا دەڵێم گەر ئەم سەرۆکایەتیە تنوکێک راستگۆیى ماوە، با سەرجەم تۆمارى دانیشتنى 30/6 بۆ جەماوەرى کوردستان لێبدرێت و هەموو دانیشتنەکە بخرێتە بەرچاوى راى گشتى. چونکە ئێمە لەو دانیشتنەدا بەم شێوەیە رەفتارمان کرد، جا با ئەوەى ویژدانى زیندووە داوەرى بکات:
یەکەم: سەرەتا پێش دانیشتنەکە هەوڵێکى زۆرمان دا بۆ ئەوەى ئەو دانیشتنە دوابخرێت و بوارێکى زیاتر بدرێتە پەرلەمانتاران بۆ وتووێژ لەسەر بەرنامەى کار. تکامان لە پەرلەمانتارانى یەکێتى کرد قەناعەت بە سەرۆکى پەرلەمان بهێنن ئەم بەرنامەیە دوا بخات با کێشیەک دروست نەبێت.
دووەم: کە هەر سوور بون لەسەر بەرنامەکەیان، وەک ئەوەى کە ئەمریان پێکرابوو، ئێمە لە رێگاى نوقتەى نیزام، کە مافى پەرلەمانتارە، هەوڵێکى زۆرمان دا سەرنجى سەرۆکایەتى بۆ نایاسایى بونى دانیشتنەکە رابکێشین. کە سودى نەبوو، ئەمجار قسەمان لەسەر نا یاسایى بوونى بەرنامەى کار و ئەو دوو بڕیارە کرد، بەڵام سەرۆکایەتى نەک هەر ئامادە نەبوو گوێ بگرێت بەڵکو هیچ بوارێکیشى بۆ قسەو رەخنەى یاسایى و ئسوڵیش نەهێشتەوە.
سێیەم: ئەوکات ئێمە ناچار بوین بکێشین بە مێزەکانى بەردەممان، لەم حاڵەتەشدا بە گوێرەى پەیڕەوى پەرلەمان دەبێت سەرۆک کۆبونەوەکە دوا بخات. بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لەسەر سیناریۆکەى خۆى، بۆیە ئێمەش بە ناچارى رژاینە بەردەم سەکۆى سەرۆکایەتى.
س.ع