سوپاى پازدارانى ئێران، ڕيگهياندووه، چاوه‌ڕوانى فه‌رمانى عه‌لى خامنهيى ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سهرئيسرائيل، و ڕايدهگهيهنێت له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا به‌ته‌واوى ئيسرائيل له‌ناو ده‌به‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران، ئاشكرا كردووه،چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی جیهاد له عه‌لی خامنه‌یی ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و جه‌ختی كرده‌وه، گه‌ر خامنه‌یی فه‌رمانیان پێبكات، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به ته‌واوه‌تی ئیسرائیل له‌ناوده‌به‌ن.
هاوكات، حسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانی غه‌ززه و شه‌ڕی ماڵ به ماڵی له ئیسرائیل كرد.
هه‌ر به‌بۆنه‌ى ڕۆژى قودسه‌وه حه‌سه‌ن نه‌سروڵای ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانیش، له وتارێكدا به بۆنه‌ی ڕۆژی قودسه‌وه، پشتیوانیی ته‌واوه‌تی حزبوڵای لوبنانی بۆ حه‌ماس ده‌ربڕی و ڕايگه‌ياند، سه‌رباری ناكۆكییه‌كانی نێوانیان له سه‌ر سوریا، ئاماده‌ن به هه‌موو شێوازێك پشتیوانیی له حه‌ماس بكه‌ن.
ووتيشى،"ئیسرائیل چیتر ناتوانێت ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت و جیهانی ئیسلام ده‌بێته گۆڕستانی ئیسرائیلی و ئه‌مریكییه‌كان".
ساڵانه و له‌كۆتا هه‌ينى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆزدا، شيعه‌كان ڕێپێوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژى قودس ناو ده‌به‌ن.