پاش ته‌قاندنه‌وه‌ى زياد له 52 مه‌زارگه‌ى ئاينى و شوێنى پيرۆز، له‌لايه‌ن چه‌كدارانى "داعش" له‌موسڵ، سه‌رۆكى هه‌رێم و چه‌ند پارت و لايه‌نێك دێنه ده‌نگ.
دوێنێ سه‌رۆكى ماوه بۆدرێژكراوه‌ى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى، لپه‌يامێكى دا ئيدانه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌زارگه ئاينييكان ده‌كات.
بارزانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت،" ڕەفتاری لەمشێوەیەی چەكدارە تیرۆریستەكان دژی هەموو ڕەوشت و بنەما و بەهایەكی ئاسمانی و ئینسانییە و توراسی مێژوویی ئەم شارە و باری دیموگرافیی ناوچەكە دەكاتە ئامانج".
هه‌روه‌ها له‌په‌يامه‌كه‌ى دا هاتووه،"زۆر بە توندی ئیدانەی تەقاندنەوەی مەزارگەی پێغەمبەر و پیاوچاك و شوێنە پیرۆزەكان و ئەم ڕەفتارە نامەدەنی و بەدڕەوشتییە دەكەین كە چەكدارە تیرۆریستەكان لەدژی ئایینە ئاسمانییەكان و كولتوور و مێژوو و پیرۆزییەكانی خەڵك ئەنجامی دەدەن".
هاوكات، مه‌كته‌بى سياسى كۆمه‌ڵى ئيسلاميش لاى خۆيه‌وه، ئه‌و كاره‌ى "داعش" به‌بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كات وڕايده‌گه‌يه‌نن،" ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری پێغه‌مبه‌ران له شاری موصڵ له‌ئیسلامدا هیچ بنه‌ما و پاساوێكی نیه و به‌درێژایی حوكمی ئیسلامی ئه‌و مه‌زارانه هه‌بوون و ده‌ستكاری نه‌كراون".
هه‌روه‌ها له‌به‌ياننامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌و حيزبه‌دا هاتووه،"ئه‌و كاره هه‌ستی دانیشتوانی شاری موصڵ و به‌تایبه‌تی موسڵمانانی جیهان بریندارده‌كات و ئێمه له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
به‌پێى زانيارييه‌كان، له‌وناوچانه‌ى ئه‌و كاره‌ى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ركه‌سێك ڕێگرى بكات، له‌لايه‌ن چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه‌وه زيندانى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك ئاشكراى ده‌كات، له‌كاتى ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌زارگه‌ى " شێخ رەشید لۆلانی و منارەی حەدبایان دابوون" به‌مه‌به‌ستى پاراستنى، به‌ڵام له‌لايه‌ن چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تىئيسلامييه‌وه به‌زۆرى ته‌قه ئه‌و ناوه‌يان پێ چۆڵ كراوه و هه‌ندێك له‌و هاوڵاتيانه‌ش كوژراون وهه‌ندێكىتر برينداربوون و ده‌ستگير كراون.
هه‌روه‌ها، چه‌كدارى هۆزه‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه ڕايانگه‌ياندووه، ئێران ده‌ستى له ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌زارانه‌دا هه‌يه.