27/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عەلمانیەکان هاوکاری یەهودین
فەڵەستین خاکی موسڵمانەنە و جولەکە داگیری کردوە
بەشی کۆتایی
لەباسی پێشودا ئەوەم باس کرد کە لەناو موسڵمانان جولەکە توانیان
خەڵکانێك بچێنن بۆ ئەوەی زیاتر پرۆژەی ئەو دەوڵەتە دابمەزرێنن ئەم جارە
عەلمانیەکان بوونە هاوکاری جولکە..!
لەدوای شۆرشی فەرەنسا کە
گەورەترین گۆڕانکاری بوو لە ناوچەکەدا دژی ئیمپراتۆرە و کڵێساو
بەگزادەکان بەسەرکردایەتی زۆرێك لە سەرمایدارەکانو کە ناسرابوون بە خەڵکە
بۆرجوازیەکان و موفکیری ئەو شۆرشە (ژان جاك رۆسۆی و ڤۆڵتێر) بوون،
لەدوای سەرکەوتنی شۆرشەکە و دامەزراندنی حوکومەتی کۆماری کەسێك لە شانۆی
سیاسی دەرکەوت بە ناوی (ناپلیۆن پۆناپارد)..
ئەم کەسایەتیە زۆر بەی
زۆری ئەوروپای خستە ژێڕ رکێفی و فەرمانداری خۆیەوە،پاشان هاتە ناوچەکانی
میسرو جەزائیر ئەم پیاوە بڕوای بە هیچ ئاینێك نەبوو لەبەر چاوی
مەسیحەیەکاندا دەیگوت مەسیحیم و کە هاتە ووڵاتی میسر موسڵمان بوونی خۆی
راگەیاند، لەدوای ئەوەی کە لەو ناوچانەدا مایەوە کوشتارێکی زۆری کرد
خوێنرێژی زۆری ئەنجامدا، یەك رووداوتان بۆ دەگێرمەوە بۆ ئەوەی بزانن ئەم
کەسە چەندە دڕندەیە لە یەك شەو رۆژدا ١٠ هەزار خەڵکی میسرو مەمالیك و
عوسمانلی لەناوچەکانی میسر دا کوشت بە ئەسیری، لەدوای گەڕاندنەوەی بۆ
ناوچەکانی فەرەنسا لەناو بەلام و چارۆکەدارە گەورەکەنیدا لە شەویێکدا
١٠٠٠ کەسی موسڵمانی کوشت کە بۆ خزمەتکردن بەکاری دەهێنان..
لەو دەمدا ناپلۆیۆن بە ئاشکرا ووتی خاکی فەڵەستین خاکی جولەکە، بۆ ئەم قسەیەی کرد..!؟
بۆ ئەوەی سەرنجی هەرچی پرۆتستاندەکانە رابکێشێت و ببنە هاوپەیمانی، لە
کاتێکدا ئەو بڕوای بە هیچ دینێك نەبوو، لەدوایدا خەلافەتی عوسمانی کە بەمەی
زانی هانای برد بۆ ئینگلیز ئینگلیزیش بەناوی پاراستنیان لەدەستی
داگیرکەری فەرەنسای هاتوە هاوکاری ئەوناوچانە بکات، ئەویش دەستی کرد بە
کوشتن و بڕین و داگیر کردنی ناوچەکان فەڵەستینی خستە ژێر رکێفی خۆیەوە
بانگەشەی بۆ هەرچی خەڵکی یەهودیە لەو جێگایەدا کۆبێتەوە لەماوەی چەند
مانگێکدا پێنج هەزار یەهودی لەهەموو جیهانەوە هاتنە ئەوناوچەیە.. لەدوایدا
کە خیلافەت بەمەی زانی هێرشێکی بەرفراوانی دەست پێکرد ئینگلیز زانی
لەوکاتەدا هەستی خەڵکی بە دینداری بۆ ئەو جێگایە دەجوڵێت بە مەرج دایانەوە
بە خیلافەتی عوسمانلی ئینجا دوو کونسوڵ مەرجیان لەسەر عوسمانیەکان دانە
، بۆ یەکەم جار ئەمریکا لەوێوە دێتە ناو شانۆی سیاسی و داوا دەکات ئەو
پێنج هەزار کەسە بپارێزن وبەهەمانشێوە بەریتانیاش، لەدوای ماوەیەکی زۆر
لەهاتنی سوڵتان عەبدولحەمید ڕەحەمتی خوای لێبێت، فەڵەستینی دابراند لە
هەموو ناوچە عەرەبیەکە ودەیزانی گەورەتین موئامەرەی لەسەرەو کردیە
ئیمارەتێکی سەربەخۆ خۆی راستەو خۆ سەرپەرشتی دەکرد بینی وا دەستە دەستە
جولەکان لە هەموو دنیاوە روودەکەنە ئەو جێگایە..
بۆیە ناچار
هەموویانی وەستان و ووتی: ئەوەی کە جولکەی فەڵەستینەو خاەن خاکە و ناوی
هەیە لەو جێگایەدا دەبێت رێزیان لێبگرێت و مافیان پاراێزراوبێت ، داوای
سەرژمێری کرد ، ئەو دەمە والی و لێپرسراوای ئەو جێگایە موستەفا کەمال
ئەتاتورك بوو..! داوای کرد کە سەرژمێری جولەکەی بۆ بکات هەموو
سەرژمێرەیکە لە ناو فەڵەستیندا نەدەگەیشتە ١٥٠٠ کەس ئەوی تر خەڵکی
جێگاکانی تر بوون بۆیە سوڵتان داوی کرد ئازادیان بکەن لەبەر ئەوەی
پەیمان دراوتە ئەمریکیەکان و بەرتانیەکان.. لەوە زیاتر کەس بۆی نیە
بمێنتەوە بۆ نیشتە جێبوون .. بەڵام بۆ سەردان خەڵك ئازادە.
ئەوەی
کە لای من گرنگە ئەوەیە لێرەدا پێویستە باسی ئەو بیرو بۆچونانە بکەین کە
لەناو ووڵاتی ئیسلامدا دەمەزرا ئەویش بزوتنەوەی بەناو رۆشنگەرایی بوو
یاخود ئەقڵانی بوو لەرێگای هەندێك بەچکە جولەکە و بێدینەکان و بە
لەناوبردنی خیلافەتی عوسمانی .. لەو سەردەمدا کۆمەڵێك سەریان دەرهێنا
بەناوی محمد عەلی پاشان کە خەلافەتی ئیسلامی وەك سەرکردەیەکی جەنگی ناردیە
ناوچەکانی میسر، خۆی یەکێك بوو لە یەهودیە دەونەمەکان بوو رەچەڵەکیشی
ئەلبانی بوو دەستی گرت بەسەر میسردا دژایەتی خیلافەتی دەکرد دەستی لەگەڵ
فەرنساو ئینگلیز تێکەڵ بوو کرد، چەند جار سوپای ئامادەکرد بۆ لێدانی
خیلافەت و زۆر جار زۆری نەمابوو کە ناوچەکانی ئەستانە واتا پیتەختی
خیلافەت ئەستنبوڵ بگریت، ئەگەر پیاوێکی کورد نەبوایە کە بە میری میران
ناسراوە لەگەڵ سەدری ئەعزمی عوسمانلی دەمێك بوو خیلافەت کۆتایی هاتبوو
ئەویش میر بەدرخانی گەورەمانە ڕەحمەتی خوای لێبێت، توانیان ئەو هێزەی
محمد عەلی پاشا ڕابگرن تا وای لێهات ئەمارەتی فەڵەستین لە ڕێگای مەستەفا
کەمال ئەتورك و محمد عەلی پاشاو هەموو مەحفەلە ماسۆنیەکان ووردە ووردە
کارئاسانیان کرد بۆ ئەوەی ئینگلیز بیت داگیر بکات، چونکە یەهود خاوەنی
هیچ نەبوون، تا بیدەنە دەست ئەوان، بەڵام لە ساڵی ١٩٣٦ تا ١٩٤٤ بە
تەواوتی دەوەڵەتیان بۆ جولەکە دامەزراند و خەڵکیان بۆ پێگەیاندن و بەناوی
ململانێی نێوان جولکە و بەریتانیا، دوای دەوڵەتی بەریتانیا لەناوچەکان
کشیایەوە دایە دەست یەهودی و لەساڵی ١٩٤٦ کیانی یەهودیان لەسەر خاکی
فەڵەستین دامەزراند ، گەورەترین خیانەت ئەوە بوو لەساڵی ١٨٩٩دا سەرژمێری
کرا هەموو فەڵەستین ١٥٠٠ کەس جولەکەی هەبوو ٥٠٠ هەزار جولەکەش نیشتە
جێبوون لەماوەی ١٢ ساڵدا زیاد لە ٥٢ هەزار جولکە چووە خاکی فەڵەستین
لە هەموو جیهانەوە . لەوکاتەشەوە شۆرش بەردەوامە یەك فەڵەستینی خاکی خۆی
نەفرۆشتەوە هەمووی داگیرکراوە ئەو قسەیەشی دەڵێن خاکی خۆیان فرۆشتەوە
عەرەبەکان بە جولەکەکان ئەمەش دیعایەیی بەچکە یەهودیەکانە
هیچ
بنەمایەکی راستی نیە، بەڵکو ئەوان داگی کەری ئیستیتانی ئیستبدای بوون واتا
جێگایەکیان داگیر دەکرد خەڵکەکەیان راوەدو دەکرد جولەکەیان دەخستە جێگایی
بە ئاگرو ئاسن حوکمیان دەکرد.