27/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیبراهیم حکەیم : ئێمە بە پایتەختێك رازی نابین دین و ئەخلاق و کەلتور و شەرەفمان نەپارێزێت.
بزاڤ پرێس لەچاوپێکەوتنێکی گەرم و گور لەگەل ئیبراهیم حەکیمی پێشمەرگەو هونەرمەندی رەسەنی کوردەواری گەیشتە چەندین راستی کە تائێستا بەبێ پشتراستکردنەوە هەلواسرابون وەلامەکانی هونەرمەند جێگای سەرنجی هەموانە ئەم چاوپێکەوتنە بە سێ بەش لەبزاڤ پرێس بلاودەبێتەوە ئەمەش بەشی یەکەم
بەشی یەکەم (١)
بزاڤ پرێس: السلام علکم وەك بزاڤ پرێس خۆمان بەخۆشحال دەزانین بۆ ئەم چاوپێکەوتنەی کە لەگەل بەرێزتدا ئەنجام ئەدەین بەو هیوایەی وەلامی نوێ و سەرنجراکێش لەبەرێزتەوە بەدی بکرێت ان شااللە
ئیبراهیم حەکیم: و علیکم وسلام منیش پێخۆشحالم کە لەرێگەی بزاڤەوە دەردە دڵی خۆم دەگەینم بە جەماوەرەکەم و هەمو خەلکی دلسۆزی کوردستان ان شااللە
بزاڤ پرێس: ئێستا بەرێزت لەکام کەنالی تەلەفزیۆنی کاری هونەری ئەکیت؟
ئیبراهیم حەکیم: من ئێستا لە هیچ کەنالێکی تەلفزیۆنی و هیچ کەنالێکیتر کاری هونەری ئەنجام نادەم چونکە لە وەزارەتی رۆشەنبیری وەك فەرمانبەر دامەزراوم بەپلەی شارەزا لە بواری هونەر (خبیر).
بزاڤ پرێس: هەست دەکەیت وەك هونەر مەندێك بەتەواوەتی پشتیوانی و مافی خۆت وەر گرتبێت لەژێر سایەی ئەم حوکمەتەی خۆماندا ؟
ئیبراهیم حەکیم: وەلاهی لەبەر ماستاو چیەکان کا کێ هەست دەکات مافی خۆی وەرگرتبێت ئەوزەمانەی ماف هی ماستاوچیەکانە هی ئەوکەسانەیە حەبل حەبلانێ دەکەن لەو حیزبی دەچنە ئەو حیزبی ماف بۆ ئەوانەیە کە بێ هەلوێستن و خۆیان دەفرۆشن و مەبدەئو ئایدۆلۆژیای خۆیان دەفرۆشن و دین دەفرۆشن ئەوانە مافی خۆیان وەرگرتوە بە پێچەوانەوە ئەو هونەر مەندانەی کە خاوەن هەلوێستن و پێشمەرگایەتیان کردوە و خەباتی شاخیان کردوە و ئەسپێیان لە خۆگرتبو ئەوانە هەمویان لەبیرکراون هێچ حیسابیان بۆ ناکرێت.
بزاڤ پرێس: هەموو کابینە یەك لەدوای یەکەکانی حوکومەتی هەرێم مافی هونەرمەندانیان پێشێل کردوە یان کابینە بۆکابینە جیاوازی هەبوە و تا رادەیەك مافی هونەرمەندانیان داوە؟
ئیبراهیم حەکیم: ئێمە هیچ کابینەیەكی حوکومەتی هەرێم بەکابینەی خۆمان نازانین لەهەموکابینەکانی حوکومەتی هەرێمدا مافی هونەرمندان پێشێلکراوە و مافخوراوین لە کابینەی یەکەمەوە بگرە تا کابینەی هەشتم وە لەو باوەرەشدام لەمەو دواش مافی هونەرمەندان هەر ئەخورێت چونکە سیاسیەکان هەست بەنەقس دەکەن بەرامبەر بە هونەرمەندان لە بەرئەوەی سیاسیەکان جەماوەریان نیە وەك هونەرمەندان، هەردەم هونەرمەندان جەماوەریان زیاترە بەتایبەتی ئەو هونەرمەندانی کە خاوەن دین و هەلوێست وشەرەف و ئەخلاق و ناموسن و کەرامەتی خۆیان دەپارێزن بۆ نمونە تۆ لەگەل سیاسەتمەدارێك برۆ بۆ بازار خەلکەکە دەوقە لەگەل تۆ دەکات نەك لەگەل سیاسەتمەدارەکە چونکە مەرج نیە خەلکی هەمو سیاسەت مەدارەکە بناسن بەلام هونەرمەند هەمو خەلکی ئەیناسن و خەلك پێشوازی لێدەکات جگەلەوەش پلەو پایەی سیاسیەکان بۆکەس نامینێتەوە بەلام هونەر هەرگیز لەهونەرمەندان جیانابیتەوە بەومەرجەی ئەو هونەرمەندە لایەنی خوای گەورە بگرێت و بە ئەخلاق بێت.
بزاڤ پرێس: لەلای حوکومەت هونەرمەدە کۆنەکان گرینگیان پێ ئەدرێت یان ئەو هەرزەکارانەی ئێستا کە هیچ رەچاوی کەلتور و دین و ئەخلاقی کوردەواری ناکەن لە هونەردا؟
ئیبراهیم حەکیم: لەبەر ئەوەی حوکمەتەکەمان حوکمەتێکی هونەری نیە لەبەر ئەوەی حوکمەتی کوردی راوێژکاری هونەری لێهاتوی نیە ئەو راوێژکانەی کەهەشن دژی پاراستنی دین و ئەخلاقی و کەلتوری هونەری رەسەنی کوردن بۆیە حوکمەتی ئێمە رووی لەم هەرزەکارانەکردوە ، راوێژکارەکانیش کاریان تەنها ئەوەیە بچن لە لوبنان و مسر و وولاتانی تری عەرەبی ئافرەت بێنن و کەلیماتی کوردیان فێر بکەن و بازرگانی پێ بکەن .
بزاڤ پرێس: ئایا کورد لە جیهان بەم هونەرمەندە تازە پەیدابوانە و بە جل و بەرگی بیانی و دوور لە رەوشت و غیرەتی کوردەواری ئەناسرێت یان بەجۆرێکیتر ئەتوانین کورد بە جیهان بناسێنین ؟
ئیبراهیم حەکیم: کورد بە هینان و بردنی ئافرەتی راقیسەکەرو بەفەردە دۆلار خواردنو بە دەقس و رەقس بەجیهان ناناسرێت بابە کورد بە دین و ئەخلاق و بەرەسەنایەتی خۆی بە جیهان ئەناسرێت، کورد بەوە بەجیهان ئەناسرێت کەنەوەی ئیبراهیم پێغەمبەر(علیەسلام) و نەوەی سەلاحەدینی ئەیوبیە.
بزاڤ پرێس: پارەی حوکمەت بۆ هونەرمەندانی خۆمانە یان بۆ هونەرمەندانی بێگانەیە؟
ئیبراهیم حەکیم: پارەی حوکمەتی کوردی بۆ هونەرمەندانی خۆمان نیە بۆ بێگانانە بۆ نمونە ئەو ٦٠٠ هونەرمەندەی کە ناویان لە داهێنەران نوسرابو حوکومەت یەك ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخان کردوە وەك نیمچە دەرۆزیەكیش وابو بۆ هونەرمەندان بەلام تائێستا هیچ هونەرمەندێك ئەم پارەیەی بەچاو نەکەوتوە لەکاتێکدا کتابی فەرمی بۆکراوە و واژوکراوە و ئەمری ئەنجومەنی وەزیرانی بۆدەر چوە بەلام هەتا ئێستا پارەکەلای خۆیانە نەگەیشتۆتە دەستی هونەرمەندان کە ئەمە بێ رێزی کردنە بە هونەرمەندان، ئەی بۆ حوکومەت بە ملیۆن دۆلارهەیە بۆ وەزیر خەرجی بکات بۆ کردنەوەی میهرەجانێکی فاشیل یان پارەیەکی خەیالی خەرج ئەکات بەناوی پایتەختی گەشتیاری کە هەموی بۆ فەساد و گۆرانی بێژی بیگانە و دەقس و رەقسە بەلام تا ئێستا ئەم یەك ملیار دینارەی نەداوەتە ئێمە کە ئێمە وەك نیمچە دەرۆزەیەکیش لێکی ئەدەینەوە.
بزاڤ پرێس: تۆ وەك هونەرمەندێك هەولێر وەکو پایتەختێکی گەشتیاری گونجا و دروست ئەبینیت؟
ئیبراهیم حەکیم: ئێمە ئەسلەن بەم پایتەختە گەشتیاریە بە هیچ شێوەیەك رازی نین ئێمە بە پایتەختێك رازی ئەبین کەدین و شەرەف وئەخلاق و رەسەنی کوردەوەرای تێدابێت وە لە جیاتی ئەم هەمو بینایەی دروست کراوە کە کاری فاعیشەی تێدا ئەکرێت کارگەیان دروست بکردایە کە بە هەزاران هەژار کاری تێدا بکردایە ئەی ئێمە شۆرشمان بۆچی کرد شۆرشمان بۆئەوە کرد فەساد بلاو بکەینەوە و بەرەلای دروست بکەین زۆر بەداخەوە.
بزاڤ پرێس: بۆچی لەکوردستان زیاتر پەرە بە هونەرمەندە تازەکان ئەدرێت بەلام ئێوە کە رەمزی هونەری کوردین و دین ئەخلاق و کەلتورری کوردیتان پاراستوە پەراویزخراون ؟
ئیبراهیم حەکیم: گوێبدەنەمن ئەو حوکمەتە خۆی هیچ نازانی لەلای ئەوان ئەو قەشمەریاتەی کەهەیە ئەوە هونەرە، حوکومەت ئەگەر بیەوێت ئەتوانی مندالەکانمان لە هونەر و کاریگەری بێگانە بپارێزێت وە پەرە بە هونەر و زانست و کەسایەتیە کاریگەرەکانی ناوەخۆمان بدات بۆ ئەوەی مندالەکانمان بیان ناسن و چاویان لیبکەن بەلام بەداخەوە نازانم بۆ دەبێت مندالەکانمان سەعد زەغلول و غاندی و ئەو کەسایەتیانە بناسن کە لە فلیمەکان دەرئەکەون بۆ ئەبێت مندالەکانمان شێخ سەعیدی پیران وشێخ مەحمود و قازی موحەمەد و سمکۆی شکاك و مەلا موستەفا و هەزارانی تر نەناسن زۆربەی نەوەکانمان نازان شۆرشی مەهابات چۆنبوە یان سەرکردەکانیتر چۆن شۆرشیان بەرپاکردوە بەراستی ئەمە نەهامەتیە لەناوماندایە بەدازەوە تەنها پەرە بەو هونەرمەندە تازانە ئەدەن بۆئەوەی لەرێگای ئەوان ئەم هونەرە ناشرینە دروست بێت کە هەیە.
چاوپێکەوتن لەگەل ئیبراهیم حەکیم بەردەوامە چاوەرێی بەشی دووەم بن