شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بێژه‌ری هه‌واله‌كانی بادينى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌يام و به توندی لێی ده‌ده‌ن و پاشان به برینداری جێی ده‌هێڵن.
كتژمێر 01:00 ی شه‌وی رابردوو له‌نێو بازاڕی شاری دهۆك چه‌ند كه‌سێك په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوس "ئه‌یهان سه‌عید" بێژه‌ری بادینی له‌كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌ده‌ن پاشبرينداركردنى به‌جێى ده‌هێڵن و هه‌ڵدێن.
له‌به‌ياننامه‌يه‌كيدا، ليژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مانى كوردستان ڕايده‌گه‌يه‌نێت، به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ین و داواكارین ئاسایشی شاری دهۆك ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره پێشێلكاره ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هاتووه، كه‌سانێك كه‌له‌نێو بازاڕداو له‌شه‌وی جه‌ژن دا به‌و جورئه‌ته‌وه بتوانن په‌لاماری رۆژنامه‌نووسێك بده‌ن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن بۆ ده‌زگا ئه‌منی و حكومییه‌كانی ئه‌و شاره جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌كه‌ین و له‌و پێشێلكارییانه بێده‌نگ نابین و ئومێده‌كه‌م به‌رپرسیارانه ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره ئاشكرا بكرێت چونكه ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 هاوتای ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت.