28/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى: دكتۆر به‌رهه‌م متمانه‌ى نيه
جیاواز لهپێشبینییهكان، دكتۆر به‌رهه‌م ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرێت وجڵهوی ده‌سته‌ڵات له‌وحیزبه‌دا بگرێته ده‌ست، بۆ ئه‌وه‌ش زه‌مینه سازی كردووه وچاوه‌ڕوانی یه‌كلابونه‌وه‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانییه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێت به بزاڤـ ی ووت،" به‌ڵێ دكتۆر به‌رهه‌م نیازێكی وای هه‌یه و له‌ونه‌شه بتوانێـ ئه‌و كاره‌بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و تاڵه‌بانی لهگۆڕهپانهكهدابێت، كه‌س پشتگیری ناكات".
بۆ وه‌رگرتنی ڕای ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه "بزاڤـ "په‌یوه‌ندی به‌هه‌ریه‌كه له عادل موراد وقادر حه‌مه جانهوهكهرد، به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵام دانه‌وه نه‌بوون.
به‌پێی زانیاریه‌كانی بزاڤـ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتی وسه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزیه پشتیوانی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌و كه‌سایه‌تییه ببێته سكرتێری حیزب، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه ترسێكی زۆریان له ناوبراو هه‌یه، بۆیه به‌هه‌موو جۆرێك دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
دكتۆر ڕێبوار كه‌ریم مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، له‌و باره‌یه‌وه به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند،" حه‌زێكی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری دكتۆر به‌رهه‌م بكه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌زموونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ڕێگه به‌وه ئه‌دات ببێته سكرتێری حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له‌داهاتودا زیاتر ڕونبێته‌وه".
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ترسی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی بۆ بزاڤـ ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،" دكتۆر به‌رهه‌م متمانه‌ی به‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ههیهلهحاڵی وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری گشتی، به‌شێك له‌وانه پۆلێن بكات".