نزيكه‌ى سێ هه‌فته‌يه، جه‌نگ له‌نێوان ئيسرائيل و بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى ئيسلامى، ناسراو به‌حه‌ماس ده‌ستى پێكردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه، هێدى هێدى ژماره‌ى قوربانيانيش له‌به‌رزبوونه‌وه‌دان، ئه‌مه بێجگه له‌و زه‌ره‌رو زيانانهى كهبهماڵ وحاڵى هاوڵاتيانى غه‌ززه كه‌وتووه.
به‌يانى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان، ماڵى سه‌ركرده‌يه‌كى حه‌ماس بۆردومان كرا.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌غه‌ززه ڕايگه‌ياند، فڕۆكه‌جه‌نگييه‌كانى ئيسرائيل به‌موشه‌ك بۆردومانى ماڵى ئيسماعيل هنييه يان كردووه، و سوپاى ئيسرائيلى هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى دوا زانيارييه‌كان هيچ زه‌ره‌رێكى گيانى به‌دواوه نه‌بووه
دوێنێ، دوشه‌ممه يه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئيسرائيله‌وه 29 كه‌س كوژراوه كه 12 كه‌سيان منداڵ بوون.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستين، ئه‌شره‌ف ئه‌لقه‌دره، ڕايگه‌ياند، ژماره‌ى كوژراوان له‌كه‌رتى غه‌ززه، تائێستا گه‌يشتوه‌ته 1079 كوژراو
له‌باره‌ى بريندارانيشهوه، وتهبێژهىكهى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕايگه‌ياندووه، زياتر له 6470 كه‌س برينداره.
شاهيد حاڵێك، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئيسرائيل بۆردومانى ئه‌و ناوچه و شهقامانهيان كردووه، كه خێمه‌ى هاوڵاتيانى مه‌ده‌نى لێهه‌ڵدراوه، كهلهترسى ڕوخانى ماڵه‌كانيان هاتونه‌ته ده‌ره‌وه.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه، سوپاى ئيسرائيلى دانى به كوژرانى 10 سه‌ربازى سوپاكه‌ى ناوه و ناوى پێنج له‌و سهربازانهشى ئاشكراكردووه.
به‌و پێيه‌ش ژماره‌ى كوژراوانى سه‌ربازانى سوپاى ئيسرائيلى گه‌يشته 53 سه‌رباز.