دوو كوتله‌ى گه‌وره‌ى ناو ليستى ده‌وڵه‌تى ياسا، كشاونه‌ته‌وه و، په‌رله‌مانتارێكى ئه‌و ليستهش ئه‌و ههواڵة ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى سايتى "ئيلاف" ئه‌مڕۆ، كوتله‌ى به‌در به‌سه‌رۆكايه‌تى هادى عامرى وكوتلهى سه‌ربه‌خۆكان به‌سه‌رۆكايه‌تى حسێن شه‌هرستانى، لهئيتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا كشاونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ش، هۆكارى كشانه‌وه‌ى ئه‌و دوليستهى ناو هاوپه‌يمانى ده‌وڵه‌تى ياسا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاره‌زووه‌كانى نورى ماليكى بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆجارى سێيه‌م.
عالیە نسەیەف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە لێدوانێكدا رەتیكردەوە حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و سەركردەی هاوپەیمانی سەربەخۆكان و، هادی عامری، وەزیری گواستنەوە و سەركردەی ليست بەدر لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كشابنەوە.
ليستى ده‌وڵه‌تى ياسا به سه‌رۆكايه‌تى نورى ماليكى سه‌رۆكى ماوه به‌سه‌رچوى حكومه‌تى عێراق، سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت ولهههڵبژاردنهپهرلهمانيهكى ئه‌مساڵى عێراقدا 95 كورسى به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ريه‌كه له ليستهكهى حێن شه‌هرستانى كه ليستى "سه‌ربه‌خۆكانه" و ليستهكهى هادى عامرى"به‌در" پێكه‌وه قورساييه‌كى گه‌وره‌ى هاوپه‌يمانى ده‌وڵه‌تى ياسا پێك ده‌هێنن، به 55 كورسى هاوپهيمانيهتيهكه. به‌جۆرێك سه‌ربه‌خۆكان خاوه‌نى 33 كورسى په‌رله‌مانن و هه‌رچى له بهدريشه 22 كورسى په‌رله‌مانى هه‌يه.