ڕونکردنەوەیەك لەلایەن ئەفسەرانی سوپای میسریەوە
06/07/2013 نوسەر: bzavpress

ڕونکردنەوەیەك لەلایەن ئەفسەرانی سوپای میسریەوە

ڕونکردنەوەیەك لە ئەفسەرەکانی سوپای میسری بۆ بەرگریکردن لە شەرعیەت وشۆڕش ١

ئەفسەرەکانی سوپای میسری ئازاد بڕیاریانداوە کە بەرگری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی شەرحی بکەن !

یەکەم : هیچ جێگرەوەیەك نیە بۆ گٶڕینی شەرعیەتی دەستورو یاسای هەڵبژاردن کە سەرۆکێکی فەرزکردوە بۆیەکەمجار لە مێژوی میسردا بە شەرعی .

دووەم : هەموو هەوڵ وکۆششێکمان بۆ ئەوەدەبێت کە یەکەم سەرۆکی مەدەنی هەڵبژێردراو لە مێژوی میسردا دەبێت .

سێ یەم : کودەتا ناکەین بەسەر شەرعیەت ودامەزراوەکانی دەوڵەتدا و شەرعیەتی میسر دەپارێزین بۆپاراستنی ویستی گەل ودامەزرێنراوەکانی ووڵات .

چوارەم : هەموو نوسینێکی ناوخۆی ودەرەکی رەت دەکەینەوە و قبوڵی ناکەین .

پێنجەم : داوا لە هەموو تاکێکی سوپا و گەل دەکەین کە کۆببنەوە لەدەوری شەرعیەت و بەرنگاربونەوەی کودەتایەك کە هێمنی وئاسایشی ووڵات تێکبدات و ببێتە هۆی بشێوی ووڵات و خوای گەورەش سەرکەوتومان بکات .

ئەفسەرانی سوپای میسری

بۆ بەرگریکردن لە شەرعیەت و شۆڕش .