06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ره‌ی به‌نزین !
سه‌ره‌ی به‌نزین !
دوێنی له خۆشی خۆشه‌ویست
ده‌مه‌وشه‌فه‌ق چالاك وچوست
چومه خزمه‌تی به‌په‌رۆش
به‌وریاو به‌ڕوویه‌کی خۆش
چومه داخوازی به‌سه‌ره
به‌ترسه‌وه چون خه‌ته‌ره
سه‌ره‌ی چی بوو ده‌هه‌زارێك
ناوکێش ده‌کرا ناوبه‌ناوێك
سه‌ره‌هات وزووزوو ده‌ڕوا
هیچی نه‌ما پێمکه‌ن بڕوا
نیوه‌ڕۆبوو نیوه‌ی نه‌ڕۆی
تائێواره گه‌شته ئه‌ژنۆی
خۆرئاوابوو شه‌ویش داهات
هێشتا سه‌ره‌ی من هه‌رنه‌هات
به‌ناچاری شه‌ومامه‌وه
خۆڕاگربوم نه‌کشامه‌وه
به‌خه‌یاڵی پڵاوی خۆش
خه‌وملێکه‌وت له‌جێ بێهۆش
له‌خه‌وما شه‌وهاته‌خه‌وم
خۆی هات بۆلام ووتی هه‌وم
شل وجوان وزه‌ردی بۆنخۆش
خه‌م له‌دڵما بوفه‌رامۆش
له‌مه‌رگه‌ی گۆشت به‌تامتر
له‌فڕوجاو زۆرسه‌رسامتر
هه‌روه‌کو ئاوی زه‌عفران
دوور دامابوو له‌من عصیان
ده‌ستم نه‌ده‌گه‌یشت به مستی
هه‌ڵیلوشم به‌خۆشی وخه‌ستی
هێنده‌م نه‌مابوو ته‌واوبم
له‌ناوکاو له‌خه‌و وریابوم
ڕاپه‌ڕیتم چه‌ندم ماوه
سه‌ره‌م نه‌هات که‌وتمه دواوه
ته‌ماشای سه‌عاتم کرد
دوانزه‌ی ته‌واو بێ که‌م وکورت
هێشتا هه‌شت سه‌عاتم ماوه
چیبکه‌م چیه چی قه‌وماوه
چاوه‌ڕێبه تا به‌یانی
سه‌ره‌مدێ ببمه قوربانی
تاوێ خه‌و تاوێ خه‌به‌ر
تاوێ هێمن تاوێ خه‌فه‌ر
تابه‌یانی تاوبه‌تاوێ به‌م حاڵه‌وه
تاوێ ته‌له‌فۆن تۆ له‌کوێی ؟ له‌ماڵه‌وه
له‌سه‌ره‌ی به‌نزینم گیانه
سه‌رم هه‌ردێ به‌م زووانه
کاتێ خۆرهه‌ڵهات به‌یانی
کرێکاریش که‌وته گیانی
وورده وورده به‌خشانیه‌وه
کارتی کرده گیرفانیه‌وه
سێ سه‌یاره له‌پێشم بوو
ئازاری هه‌رچی ئێشم بوو
له‌خۆشیدا نه‌ما ده‌ردم
له‌خۆشی وه‌ختبو ده‌مردم
کاتی گه‌یشته سه‌ره‌که‌م
سلفم لێداو خۆمی پیاکه‌م
که‌چی هاورێ هات له‌دوور
به‌نزین نه‌ما سه‌یاره سور
بڕۆن چۆڵیکه‌ن بێسوده
به‌نزین نه‌ما له‌م حدوده
هه‌فته‌ی داهاتوو دێته‌وه
ئه‌وجا سه‌ری ناوێته‌وه
به‌نزینی زۆردێ به‌ش هه‌موتان
بیری نه‌که‌ن سه‌ری زوتان