30/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوکان:گەنجێک خنکا
دواى ئەوەى ئەمرۆ گەنجێکى دانیشتووى رانیە بەمەبەستى
گەشت و گوزار بەرەو هەوینەهەوارى دوکان بەرێدەکەوێت چەند کاتژمێرێک پێش
ئێستە دەکەوێتە زێى دووکانەوەو بەهۆى زۆرى و تیژرەوى زێکە ناتوانرێت رزگار
بکرێت و دەخنکێت
لەو بارەیەوە کارمەندێکى تیمى غەواسى دووکان کە نەیویست ناوى بڵاو بکرێتەوە
تایبەت بە "بزاڤ پرێس" رایگەیاند بەهۆى زۆرى ئاوى زێیەکەو تاریکى ناو
ئاوەکە نەتوانراوە تەرمەکەى بدۆزرێتەوە وتیشى لە ئێستەدا گەران بەدواى
تەرمەکەدا کۆتایى پێ هاتووەو تا بەیانى ناتوانین بچینە ناو ئاوى زێى
دووکان، ئەو کارمەندە وتیشى ئەو گەنجە لەگەڵ برایەکى و چەند عەرەبێکدا
بەمەبەستى گەشتکردن هاتوونەتە دووکان و تەمەنى 26 ساڵەو دەستگیراندارە
هەر سەبارەت بەو رووداوە سەرچاوەیەکى پۆلیسى دووکان رایگەیاند ئاوى زێى
دووکان زۆرەو تا ئه‌وكاته‌ی ئاوی سه‌ده‌كه نه‌گرنه‌وه ته‌رمه‌كه
نادۆزرێته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قایمقامی قه‌زای دوكان له‌سه‌ر
گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه و پێ ده‌چێت دۆزینه‌وه‌ی
ته‌رمه‌كه‌ش بكه‌وێته به‌یانی.