دوای ئەوەی دایک وباوک و براکانی بە بۆمبابارانی ئاسمانی ئیسرائیل کوژران، بە کرداری "سیزاریانی پاشەمەرگ"، منداڵێك لە كه‌رتى غه‌ززه له‌دایک بوو.
دايكى منداڵه‌كه ناوى شه‌يما حسين و 24 ساڵ ته‌مه‌نيه‌تى پاش بۆردومانى ئيسرائيل ماڵه‌كه‌يان داده‌ڕوخێت وخۆيى وچه‌ند كه‌سێكى خێزانه‌كه‌ى گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وكۆرپه‌يه‌ك ڕۆژه‌كه‌شى هه‌ر به‌ناوى شه‌يماوه، ناو ده‌نرێت.
دکتۆر واجید قەشگە له‌و باره‌وه ڕايگه‌ياندووه، دایکە کە یان هێنا، لە دوا مانگی سکپڕیی دا بوو، دکتۆرەکان نه‌شته‌رگه‌رييان بۆ دايكه‌كه كردووه و هه‌ستيان كردووه، كۆرپه‌كه‌ى ناوسكى دڵى لێده‌دات.
پاش هاتنه دونياى ئه‌و كۆرپه‌يه‌ده‌ركه‌وت، كێشه‌ى هەناسەدانی لەسەرەو پێويسته نزيكه‌ى 5 هه‌فته له‌نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ئۆكسجين.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئەو منداڵه ساوايه، دوای ئەوەی سوپاى ئیسرائێل مولدەی کارەباکانی غەزەی بوردومان کرد‌و کارەبا نەماو جیهازی ئۆکسجینەکەی لە کارکەوت،
و شه‌يماى ته‌مه‌ن يه‌ك ڕۆژ بووه قوربانى.