په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق كرد.
له‌باره‌ی لێدوانێكی فوئاد مه‌عصوم سه‌رۆك كۆماری عێراق، كهڕایگهیاندبوو، "ئه‌گه‌ر فشارم بكه‌وێته‌سه‌ر بۆ دیاری كردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان ئه‌وا ناچار ده‌بم ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه".
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕهيد په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاندووه،" به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار نه‌ده‌بوو باس لهوازهێنام بكه‌یت له‌كاتی فشاردا، چونكه تۆنوێنهری گهلێكیت بۆ ئه‌و پۆسته".
هه‌روه‌ها ڕایشی گه‌یاندووه،" خۆتان ئاماژه‌تان به‌وه كردووه، له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڕۆيت، به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌ڕێز تاڵه‌بانی له‌و شوێنه‌ی به‌ڕێزتان بمایه بێگومان وای نه‌ده‌وت وپێداگری ده‌كرد، له‌وه‌ی ده‌ستور حاكم بێت".
هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت،" تاڵه‌بانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی نه‌ده‌كرد وهه‌مووانی قایل ده‌كرد".