پاش ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڕيارى دا به‌سه‌رف كردنى بڕى 30 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ريه‌كه له وه‌زيره‌كانى كابينه‌ى هه‌شته‌م، به‌مه‌به‌ستى كڕينى كه‌لوپه‌لى ناوماڵ، له‌يه‌كه‌م كاردانه‌وشيدا وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ئاويه‌كانى حكومه‌ت، كه‌پشكى كۆمه‌ڵى ئيسلامييه، وه‌رگرتنى ئه‌و پاه‌يه‌يى ڕه‌ت كرده‌وه.
عبدالستار مجيد، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ئاوييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌و باره‌يه‌وه ڕايگه‌ياندووه،" دوو ڕۆژ پێش جەژن لە ڕێگەی بەرپرسی نوسینگەی وەزارەت ئەندازەی ٣٠ هەزار دۆلاریان لە نوسینگەی ئەنجومەنی وزیران بۆ ناردم،منیش پرسیارم کرد کە ئەمە بۆ چیە! دیاربوو بۆ کڕینی کەل و پەلی ناو ماڵ بوو! منیش وەک بیرم لێ کردەوە بە هیچ شێوەیەک دڵم پێ ی ئاسودە نەبوو، چونکە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕه پارەیە من هیچ کارێک و زەحمەتێکم بە ئەندازەی ئەو بڕه پارەیە نەکێشاوە تا بۆم حەڵاڵ بێت،بۆیە بە دروستم نەزانی وەری بگرم".
ئه‌و وه‌زيره باسى يه‌كێكى تر له‌و هۆكارانه‌ده‌كات بووه‌ته‌هۆى ڕه‌تكردنه‌وه ئه‌و بڕه‌پاره‌يه‌و ده‌نوسێت،" لە لایەکی ترەوە تا ئێستا هەندێ لە فەرمانبەران و پێشمەرگە موچەی مانگی ٥ و ٦ یان وەرنەگرتوە و ئەوە بێجگە لەوەی کە ژیانی بەشێک لە فەقیر و هەژاری میللەتەکەمان بارودۆخی ژیانیان لە ئاستێکی زۆر خراپ دایە".
وه‌زيره‌ىكه‌ى كۆمه‌ڵ قه‌ناعه‌تى به‌و بڕه پاره‌يه نه‌بوه كه‌بۆى ڕه‌وانه‌كراوه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندووه،" ئه‌و ڕةت كردنه‌وه‌يه‌ش هيچ په‌يوه‌ندى به‌خۆ هه‌ڵنان و موزايه‌ده‌وه‌نييه، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى من هه‌ر له‌يه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ئه‌و بڕه‌پاره‌يه‌م ڕه‌ت كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ خۆ ده‌رخستن بوايه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌بڵاوم ده‌كرده‌وه".