پۆلیس: له جه‌ژندا هیچ حاڵه‌تێكی تاوان تۆمار نه‌كراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له سێ رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا هیچ حاڵه‌تێكی تاوان له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری تۆمار نه‌كراوه و ئه‌م جه‌ژنه‌یش به به‌راوردی سالاَنی ڕابردوو، ئارامترین جه‌ژن بووه.
لیوای مافپه‌روه‌ر ، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕايگه‌ياند، "له هه‌رسێ رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا هیچ حاڵه‌تێكی تاوانی بچووك و گه‌وره له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا تۆمار نه‌كراوه و سه‌ڕه‌ڕای نیشته‌جێبوونی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان و مووسڵ و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق له هه‌ولێر، ئارامترین جه‌ژنمان به‌ڕێ كردووه".
لیوا عه‌بدولخالق ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی به هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه دایانڕشتبوو، 100% سه‌ركه‌وتوو بوو و هه‌روه‌ك چۆن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا گیانله‌سه‌رده‌ست خاكی پیرۆزی نیشتمان و گیانی هاوولاَتیان ده‌پارێزن، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆش له ناوه‌وه‌ی شاره‌كاندا چاودێریی وردی دۆخی ئه‌منی ده‌كه‌ن و تا ئه‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردوویی، دابینكردنی ئه‌منیییه‌ت و ئاسایش بۆ هاوولاَتیان به ئه‌ركی سه‌رشانیان ده‌زانن.
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، له سێ رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌زگا و دامه‌زراوه میرییه‌كان له پشوودا بوون، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر ده‌وامی ئاسایی خۆیان كردووه و بۆ پێشگیریكردن له ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، له ئاماده‌باشیی ته‌واودا بوون.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان كرد كه زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئه‌ركی سه‌رشانیان ڕاپه‌ڕاندووه.
رۆڵی هاوولاَتیانیشی له هاوكاریكردنی پۆلیس به‌رز نرخاند و گوتی: "خۆشبه‌ختانه هاوولاَتیان چاوكراوه‌ن و دڵسۆزانه و له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، له كاتی بینینی هه‌ر دیارده و حاڵه‌تێكی نائاساییدا، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".