02/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌خشه ڕێگه‌يه‌ك بۆ گه‌يشتن بهدهوڵهتى كوردى ڕاگه‌يه‌نرا
ژماره‌يه‌ك مامۆستاى زانكۆ وچلاكوان و ڕۆشنبيرى كورد، پرۆژه‌ي(نه‌خشه ڕێگا)بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بوونى كوردستان، ڕاده‌گه‌يه‌نن.
لهبهياننامهيهكياندا كهكۆپيهكى بۆ بزاڤـ پرێس نێردراوه، ئه‌و ژمارهكهسايهتييه ڕايانگهياندوه،"داواله ناوه‌نده سیاسی و دیبلۆماسی و ڕێكخراوه‌یی و میدیایی و ئاینییه‌كان ده‌كه‌ین, كه جیاوازییه‌كان بخه‌نه لاوه‌و, یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ست پێ بكه‌ین بۆ دانانی پلانێكی هاوبه‌ش, به مه‌به‌ستی زه‌مینه‌سازیی یادی سه‌دساڵه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی (سایكس بیكۆ) له 16/ 5/ 2016.. ببیرۆكهكه ئه‌وه‌یه تا ئه‌و كاته - كه نزیكه‌ی 20 مانگی ماوه - له‌و هه‌ڵمه‌ته گشتگیر‌و یه‌كگرتووه‌دا, هه‌موو كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانمان كردبێت, تا له‌و بۆنه‌یه‌دا دوا هه‌نگاوی ڕاكهیاندنی سه‌ربه‌خۆیی بنرێت".
ده‌قى به‌ياننامه و پڕۆژه‌كه
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێزان/ سه‌ركردایه‌تی حزبه كوردستانییه‌كان
به‌ڕێزان/ به‌رپرسانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان
به‌ڕێزان/ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤــ
ب/ پرۆژه‌ی (نه‌خشه ڕێگا)ی تایبه‌ت به هه‌نگاونان به‌ره‌و به ده‌وڵه‌تكردنی كوردستان
به‌و پێیه‌ی كه خه‌می گه‌وره‌ی هه‌موومان خه‌می داهاتووی سیاسی كوردستانه, وه له سۆنگه‌ی بهرپرسیارییهتییهكهوه كه هه‌موومان بڕوامان پێی هه‌یه, ئێمه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و زانستیی و ڕوناكبیر- كه له خواره‌وه ناومان هاتووه- به پێویستمان زانی (نه‌خشه ڕێگا)یه‌ك بۆ ئه‌و ئامانجه ئاماده بكه‌ین و, ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی و ڕای گشتیی بكه‌ین.
بۆیه داوا له ناوه‌نده سیاسی و دیبلۆماسی و ڕێكخراوه‌یی و میدیایی و ئاینییه‌كان ده‌كه‌ین, كه جیاوازییه‌كان بخه‌نه لاوه‌و, یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ست پێ بكه‌ین بۆ دانانی پلانێكی هاوبه‌ش, به مه‌به‌ستی زه‌مینه‌سازیی یادی سه‌دساڵه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی (سایكس بیكۆ) له 16/ 5/ 2016.. ببیرۆكهكه ئه‌وه‌یه تا ئه‌و كاته - كه نزیكه‌ی 20 مانگی ماوه - له‌و هه‌ڵمه‌ته گشتگیر‌و یه‌كگرتووه‌دا, هه‌موو كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانمان كردبێت, تا له‌و بۆنه‌یه‌دا دوا هه‌نگاوی ڕاكهیاندنی سه‌ربه‌خۆیی بنرێت.
وه‌ك ده‌بینن ئێسته به‌بێ پلانی خۆمان, سه‌ره‌تای زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌ستی پێ كردووه‌و, به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌بێ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی نه‌خشه بۆ كێشراو, كه‌وتۆته بواری جێًبهجێ كردن. بۆیه بۆ زیاتر تۆكمه‌كردنی هه‌نگاوه‌كان ئه‌م پێشنیارانه ده‌خه‌ینه ڕوو, هیوادارین كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده سیاسی و ڕێكخراوه‌ییه‌كان متمانه‌یان به نه‌خشه‌ڕێگاكه هه‌بێت و, سه‌رنجه‌كان به‌هه‌ند بگرن و, سوودیان لێ ببینن بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گشتگیر‌و یه‌كگرتووی كوردستانیی. له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان. فه‌رموون له‌گه‌ڵ ده‌قی (نه‌خشه ڕێگا)كه:
(نه‌خشه‌ڕێگا)ی تایبه‌ت به هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌تكردنی باشوری كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره
یه‌كه‌م: گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی به‌په‌له‌ی فراوان, پێش كۆتایی ساڵی 2014, به به‌شداریی: ژماره‌یه‌ك یاساناسی به ئه‌زمون و, نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌كان و, زانایانی ئاینیی و, بیرمه‌ندو ڕۆشنبیران و, نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و, نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم, بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و دوو ساڵه‌ی داهاتوو, له‌ژێر چاودێری (په‌رله‌مانی كوردستان)دا, به‌و پێیه‌ی مه‌رجه‌عی سیاسی خه‌ڵكی كوردستانه.
دووه‌م: به په‌له لێژنه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانی به‌توانا دابنرێت بۆ وه‌رگێڕانی ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد له پاش (سایكس بیكۆ)وه, بۆ زمانه سه‌ره‌كییه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی و توركی. به‌تایبه‌تی وه‌رگێڕانی ئه‌م دۆسییانه‌ی خواره‌وه:
ا ـــ پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد.
ب ـــ شێواندنی دیمۆغرافیاو جوگرافیای ئیداریی كوردستان.
ج ـــ ڕاگواستنی زۆره‌ملێی كورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆی و, بڵاوه پێكردنیان.
د ـــ پرۆسه‌ی ڕه‌شه‌كوژیی ئه‌نفال.
ه ـــ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاكانی تری كوردستان.
د ـــ لیستی قوربانییانی ده‌ستی ڕژێمه‌كان له شه‌هیدان و قوربانییانی تر.
و ـــ تۆماری ناوی شارۆچكه‌و گوند‌و ناوچه ڕاگوێزراوو كاولكراوهكان.
سێیه‌م: پێویسته پاش وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی ئه‌و دیكۆمێنتانه, به په‌له‌و بێ دواكه‌وتن له ئه‌مساڵدا له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه, یان نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه, ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ئاماده كراوانه بدرێن به‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه:
ا ــ سكرتێری گشتیی و كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ب ــ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ج ــ كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
د ــ په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو هه‌ندێ پهرلهماناتی تری خۆرئاوا.
ه ــ په‌رله‌مانی ڕوسیا‌و صین و هیند.
و ــ په‌رله‌مانی توركیا‌و ئێران.
ز ــ كۆنگره‌ی ئیسلامیی.
ح ــ كۆمكاری عه‌ره‌بیی.
گ ــ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ .
چواره‌م: ده‌بێ پاش دڵنیابوون له گه‌یشتن و ئاگاداربوونی ئه‌و لایه‌نانه له‌و به‌ڵگه‌نامانه, هه‌ڵمه‌تێكی جموجوڵی دیبلۆماسی ده‌ست پێ بكرێ, له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌سمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, به‌به‌شداریی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و یاساناسان, بۆ سه‌ردانی ناوه‌نده عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان و, وڵاتانی ئه‌وروپی, به‌تایبه‌تی كه‌س و ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش, بۆ دروستكردنی (لۆبی)یه‌كی پشتیوانیی بۆ كورد‌و دۆسیه‌كه‌و, شرۆڤه‌كردنی ڕِاستهوخۆی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌و, گه‌یاندنی داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان و, دواگۆڕانگارییهكانی ناوچه‌كه.
پێنجه‌م: پێویسته پاش ئه‌و كۆنگره‌یه پلان بۆ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریی جه‌ماوه‌ریی بۆ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت, به مه‌رجی یهكگرتووبونی هێزه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگا میدیاییه‌كان له‌سه‌ری. جه‌ختی تێدا بكرێته‌وه له‌سه‌ر مافی هاوڵاتی كورد له دیاریكردنی (چاره‌ی خۆنوسین) وه‌ك مافێكی مرۆیی و ئاینی و ده‌ستوریی دانپێدانراو له ڕێكه‌وتننامه جیهانییه‌كاندا.
شه‌شه‌م: به‌گونجاوی ده‌بینین له به‌هاری سالی 2015 واته ساڵێك پێش یادی سه‌دساڵه‌ی (سایكس بیكۆ) ڕِاپرسییهكی گشتیی (ڕیفراندوم) بكرێت, بۆ به‌شداركردنی هاوڵاتیانی باشوری كوردستان له ده‌ربڕینی ڕای خۆیان سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنوسین.
حه‌وته‌م: پێویسته یه‌كێك له بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی باسمان كرد, دانانی (لێژنه‌یه‌كی یاسایی) بێت بۆ تاوتوێكردنی هه‌موو بڕیارنامه‌و ڕێككه‌وتنامه جیهانییه‌كان, چ ئه‌وانه‌ی باسی كوردیان تێدا كراوه, چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن, وه‌ك په‌یماننامه‌كانی (سیڤه‌ر)و (لۆزان) و (ڕێكه‌وتننامه‌ی قاهیره)و.. هتد, به مه‌به‌ستی پاڵپشتی هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان و, ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كار‌و چالاكیی و ئه‌جێندای نوێنه‌رایه‌تییه‌كان.
هه‌شته‌م: ده‌بێ پلانێكی وردی سه‌رتاسه‌ریی هه‌بێت بۆ زیاتر به نیزامیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و, یه‌كخستنی هه‌موو لیواكان و, كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری و دانانی پلانی مه‌شقی سه‌ربازیی چڕ‌و پڕ. ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد گونجاوه كه بیر له دامه‌زراندنی چه‌ند لیوایه‌كی نوێ بكرێته‌وه‌و, داوا له هێزه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیان بكرێت كه به‌شدار بن.
نۆیه‌م: زه‌مینه‌سازیی بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له بواری ڕێكهتننامهیهكی ئاسایشیی, له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه, یان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی.
ده‌یه‌م: زۆر پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پلانێكی ورد دابنێت بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی بڕێك یه‌ده‌كی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵمه‌تی دوو ساڵه‌ی داهاتوو و, ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو.
یازده: زۆر پێویسته به په‌له هه‌ندێ له مادده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕه‌شنوسی هه‌رێمی كوردستان - به‌پێی خواسته نوێكانی خه‌ڵكی كوردستان- هه‌موار بكرێنه‌وه‌و, پێش ته‌واوبوونی ساڵی 2015 بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
دوازده: ته‌كلیفكردنی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ دیاركردنی سنوری باشوری كوردستان, له‌و به‌شانه‌دا كه له ده‌ستوری عیراقدا ناونراوه جێناكۆكان, به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنته مێژوییه‌كان.
سبَزده: به‌شداركردنی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌و خاوه‌ن ئاینه‌كانی تری دانیشتووی كوردستان له لیژنه‌و میكانیزمه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا, بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌یان له جێگیركردنی مافه‌كانیان له ده‌ستوری كوردستاندا.
چوارده: ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌و پلانێكی تایبه‌ت دابنێت بۆ ئیداره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم, به تایبه‌تی له ڕووی كاره خزمه‌تگوزراییه‌كان و دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌كه.
پازده: هه‌مواركردنی بڕگه یاساییكانی تایبه‌ت به ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و زیادكردنی ژماره‌كه, به جۆرێك كه هه‌ڵبژاردنێكی ته‌كمیلی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت, له ماوه‌یه‌كدا كه له ساڵی 2015 تێنه‌په‌ڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌رانی ناوچه‌كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
شازده: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان, به‌پێی گۆڕانكاریی و پێداویستییه نوێكانی هه‌رێمی كوردستان, له شه‌ش مانگی داهاتوودا.
حه‌ڤده: دانانی لێژنه‌یه‌كی سیاسی باڵا بۆ هه‌ڵمه‌تێكی دیبلۆماسی تایبه‌ت به‌گفت و گۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و مه‌راجع و كه‌سایه‌تییه عیراقییه‌كان, به مه‌به‌ستی دروستكردنی لۆبییه‌كی پشتیوانیی ناوخۆیی و, كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌كه.
ئه‌مانه - به‌بۆچوونی ئێمه - هه‌نگاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگای دوو ساڵی داهاتوون. پێویسته پێش هاتنه كایه‌ی ئه‌گه‌ری سیناریۆی نوێ و, له‌ده‌ستچوونی ئه‌و باره ڕهخساوهی ئێستا, ده‌ست پێ بكرێن و, به‌پێی پله‌به‌ندیی جووڵه‌یان بۆ بكرێت. به دڵنیایی له نێوان هه‌نگاوه‌كاندا ژماره‌یه‌ك ئه‌رك و میكانیزم و هه‌نگاوی تر پێویست ده‌بن, به‌ڵام سێ فاكته‌ری (خێرایی) و (كارایی) و (یه‌كڕیزیی) له پێشه‌وه‌ی هه‌موو مهرجهكاندان و, هۆكاری سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ن.
ناوه‌كان:
1- عومه‌ر عبد العزیز په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌م و, سه‌رۆكی ڕێكخراوی (زانست)
2- د. ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج مه‌حمود مامۆستای زانكۆ
3- د. كه‌نعان حه‌مه غه‌ریب عه‌بدوڵڵا مامۆستای زانكۆ
4- د. ره‌ئوف كه‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانكۆ
5- بێخاڵ ئه‌بو به‌كر مامۆستای زانكۆ
6- عبد السلام مه‌ده‌نی چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
7- د. ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود مامۆستای زانكۆ
8- ئارام قادر په‌رله‌مانتاری خولی سێیه‌م
9- حامد محه‌ممه‌د عه‌لی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس
10- موحسین جوامێر نووسه‌رو ڕوناكبیر
11- د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی مامۆستای زانكۆ
12- یادگار فایق ڕاگه‌یاندنكارو مامۆستای زانكۆ
13- عه‌تا محه‌ممه‌د چالاكوانی مافی مرۆڤــ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
12/5/2714 كوردی
7/9/1435 كۆچی
3/8/2014 زاینی