په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ڕايگه‌ياندووه، نرخی لیترێك به‌نزینی حكومی ده‌بێته‌وه به 500 دینار و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیشی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی لیستی پارتى، له په‌رله‌مانی كوردستان به باس‌نیوز ی راگه‌یاندووه،"نرخی لیترێك به‌نزین كه كراوه‌ته 800 دینار بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بووه".
ڕايشى گه‌ياندووه،"له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان وا رێككه‌وتن كراوه كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ نرخی لیترێك به‌نزینی حكومی به 800 دینار بێت و دوای ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێته‌وه 500 دینار و ئه‌و ماوه‌یه‌ش ته‌نها یه‌ك مانگی ماوه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه دوای مانگێكی تر نرخی به‌نزین ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه دۆخی جارانی.