02/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قوربنيانى غه‌ززه، له‌سه‌دا30 مداڵن
قوربانيانى كه‌رتى غه‌ززه تادێت زياتر ده‌بێت و ڕێكخراوێكى جيهانيش، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، ڕێژه‌ى قوربانيانى منداڵ، له‌و جه‌نگه گه‌يشتوه‌ته له‌سه‌دا 30.
به‌پێى ڕاپۆتێكى، يونسێف، ڕێكخراوێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كن تايبه‌ت به‌كاروبارى منداڵان، له‌سه‌دا 30 قوربانيانى كه‌رتى غه‌ززه منداڵن.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته، ژماره‌ی كوژراوانی مداڵان له‌سه‌ره‌تای هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ركه‌رتی غه‌ززه، 296 قوربانییه".
له‌ڕاپۆرته‌كه‌ى يونسێفدا هاتووه،" ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر له‌وه زياتر به‌رز ببێته‌وه".
نزیكه‌ی مانگێكه، ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ریه‌كه له‌سوای ئیسرائیلی و چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستی پێكردووه وواده‌ی كۆتایی پێهاتنیشی نادیاره.
سوپای ئیسرائیلی له‌ڕێگه‌ی وشكانی ده‌ریایی ئاسمانی، هێرشه‌كانی بۆسه‌ركه‌رتی غه‌ززه چڕ كردوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی سڤیل بووه‌ته قوربانی، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كاولكارییه‌كی زۆر به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته، كه خۆی له‌داڕمانی، خانوی هاوڵاتیان و قوتابخانه و بیناحكومیه‌كانی وه‌ك، نه‌خۆشخانه و قوتابیخانه له‌گه‌ڵ مزگه‌وت و تێكچونی سیسته‌می كاره‌بایی ئه‌و ناوچانه.