02/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایین - نه‌ته‌وه - دیموكراسی
- دوو دیدی جیاواز -
( 16 -- 21 كۆتایی )
لاپه‌ره‌ی .. ( 16 ) :
له‌ناو ده‌قه‌كانی وه‌حییدا ته‌قه‌ی داوه له زۆرێك ناوی گه‌لان و هۆزان و له گه‌لێك ناوچه وڵاتان، ئاوه‌هاش ته‌سویری هه‌ردوو رووی خێرخوازیی وشهڕخوازیانی كردووه بێ ئه‌وه‌ی سوچی گۆناحكاری یان فایلی چاكهكاریانی به‌ستبێت به‌خودی ناوه‌كانیان یان زاتی خاك و ناوچه‌كانیان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت مه‌به‌ستم رونتر بكه‌مه‌وه ده‌ڵێم:
ئێمه به فه‌رمانی خودایی و بێ ویستی خۆمان به كوردی خوڵقاندویین و له‌سه‌ر كورد بوونمان ده‌رگای لێپرسینه‌وه‌مان لێناكاته‌وه و لێمان ناگرێت كه بۆ له بنه‌ماڵه‌و به‌ره‌بابێكی كوردهوارین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ماف نه‌دان و پارێزگاری له‌و كورد بوونه‌مان لێمان دێته وه‌ڵام و ئه‌گه‌ری تۆڵه‌شی هه‌یه ئه‌گه‌ر رێزنهگرین له‌ئه‌مانه‌تی كوردبوونمان هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر ئه‌مانه‌تی عه‌ره‌ب بوون و تورك بوون و ... هتد خوای گه‌وره له هه‌موویان ده‌پرسێته‌وه.
بهیهعنیهكی تر چه‌ندێك لهعهرهبێك و توركێك و فارسێك و روسییهك و ئهمازیغیهك و ئۆردییهك و مهلاوییهك و ئینگلیزێك و ئهڵمالنیهك ده‌پرسێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش له‌منی كورد ده‌پێچێته‌وه‌و هه‌مووی وه‌كو یه‌ك له‌سه‌ریان فه‌رزكراوه كه‌له چی ناو‌و ناوچه‌یه‌ك بن و كه‌س له‌كه‌سیش پیرۆزتر نیه. قورئانی به‌رێز ناوی رۆم و به‌نی ئیسرائیل و سه‌مود وعاد و قوره‌یش و عه‌ره‌ب و هتد هێناوه‌و هه‌روه‌ك چۆن ناوی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌و میسر‌و یه‌سریب و سه‌به‌ء و فه‌له‌ستین (مه‌سجدی ئه‌قصا) و زۆرشوێنی تری ناوبردووه، وه‌حیی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ره‌شه‌ی بۆ كرداری مرۆڤه‌كان هه‌یه ئه‌گه‌ر خراوو ناشیرین بجوڵێنه‌وه نه‌ك بۆ ناوی گه‌ل و بنه‌چه‌و زمان و خاك و نیشتمانیان!.
پێشتریش ئه‌وه‌مان بڕیوه كه پێوه‌ری ئیسلام بۆ مرۆڤه‌كان ته‌قوا و ته‌عاون و داهێنان و هه‌ندێك باسی تر بوو، خوا‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر واقیعێكی خوایی و موسهیر كردنی مرۆڤه‌كان ملی ناگرێت وحوكمی ئیعدامی بۆ ده‌ر ناكات !. به‌ڵام مرۆڤه‌كان ئه‌م واقیعه‌یان گۆری و ره‌گه‌زو ره‌نگ و زمان و گه‌ل و نیشتمان كرایه پێوه‌رو پێوه‌ره خواییه‌كان خرانه‌لاوه !.
ئێستا‌و له‌م یه‌ك و دوو سه‌ده‌یه‌ی رابردوو هه‌رگه‌لێك ده‌یه‌وێت هه‌ر خۆی هه‌بێت و ئه‌وانی تر نه‌بن !، مادامێك ئه‌وان بیركردنه‌وه‌یان به‌ره‌و ئه‌و شێوه مه‌ترسیداره رۆیشت كوردیش ناچاره له سنوری خاك و خه‌ڵكی خۆیدا بڵێت: بونی خۆتان پیرۆز بێت،به‌ڵام قابیل نیه له‌سه‌ر لوت و لێواری مه‌رگی من بێت و پێویسته منیش وه‌كو ئێوه هه‌بم!.
لاپه‌ره‌ی .. ( 17 ) :
من بۆ خۆم زۆر به خه‌یاڵ و خه‌م و خه‌وی گه‌وره و بچوكه‌وه سه‌ر ده‌خه‌مه سه‌ر خۆم و زه‌حمه‌تی قوڵایی و ئه‌و سه‌ری سه‌ری خه‌یاڵدانم ده‌ده‌م و ماندوی ده‌كه‌م به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌ناسه‌ی سارد و سینه سوتاویم تامێكی خۆش و شینایی و شیرینیه‌كی زۆریشی هه‌یه، هه‌ر له‌و ناوچه قوڵه‌ی خهیاڵدانمهوه كاتێك ده‌بینم حه‌زی یه‌ك ده‌وڵه‌تی گه‌لانی موسڵمان و یه‌ك جوگرافیایی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی جیهانی ئیسلام بووه‌ته به‌شێك له‌رابردوو، هه‌رچۆن و هه‌رچه‌ند منیش ئاخ و داخی بۆ قوڵپ كه‌مه‌وه سینه‌م ره‌ش ده‌بێته‌وه ئه‌و هه‌ر نایه‌ته‌وه، له‌م فۆناغهشدا خۆخه‌ریك كردن به‌هه‌وڵ وهیوایه‌كی له‌و شێوه شهركردنه له‌ته‌ك ئه‌سته‌م وباوكی ئه‌سته‌مدا!.
په‌یوه‌ندی پچڕانی نێوان گه‌لانی موسڵمان ته‌نها ئه‌وه‌نیه كه سنوری مین رێژ‌و دیواری كاره‌بایی و سوپای فیرعه‌ونه‌كان لێكی دابریبن، به‌ڵكو جیاوازی زمان و كه‌لتورو مه‌زهه‌ب و به‌رژه‌وه‌ندی و چاوگه‌ی ئابووری و تێگه‌یشتن له ژیان و پێناسه‌یان بۆ هه‌موو شته‌كان و میزاجی ملهورانه‌ی سه‌ركرده‌كان و حیزبی سیاسی پاشكۆی وڵاتان و بنه‌ماڵه‌ی خۆپه‌رست و په‌روه‌ده‌ی ئیفلیجی نه‌وه‌كان و راگه‌یاندنی بازرگانانه‌ی داشۆراو له مێژوو دین و ره‌وشتی گه‌لانی موسڵمان و دزه‌كردن و نیشته‌جێ بوونی جیهان بینی و دونیاگه‌ری ماددیانه‌ی رۆژئاوا و رۆڵی كه‌مایه‌تیه دینیه‌كان له هاورده‌كردنی هه‌رشتێك كه پێچه‌وانه‌ی ئایینی زۆرینه‌یه‌و نه‌بوونی ئازادی و رمانی دادپه‌روه‌ری و هه‌ژاریی تا ئاستی سواڵكه‌ری له وڵاتان و دزینی سامانی گشتی و شه‌ری ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان و ئیحتیكاری سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ئابووری و ده‌ستورو یاسای خنكێنهرانه و نه‌ته‌وه‌په‌رستی كه‌له راستیدا شه‌خس و حیزب و بنه‌ماڵه په‌رستیه .....و... و ..ناژمێرێت كه چیمان به‌سه‌ر هێنراوه و چیمان به‌سه‌ردێت هه‌م به ده‌ست خۆمان و هه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی بێگانه‌وه!؟.
كه ئه‌م هه‌موو ده‌رد و به‌ڵا هه‌یه باشترین چاره‌سه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه داوا بكات و كۆششی له پێناودابكات و نه‌یه‌وێت خاك و خه‌ڵكی خۆی تێكه‌ڵ بكات به خاك و خه‌ڵكی تر !!.
له‌و نێوه‌نده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ریزی گه‌لان و مافی زه‌وتكراوی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و كێ به‌ر كێیهكی مرۆڤانه‌ش دروست ببێت له نێوان گه‌لانی دونیادا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌قوا و فراوانكردنی ته‌عاون و هاندانی داهێنان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زه‌وی و خزمه‌تی یه‌كتر له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێز‌و به‌رژه‌وه‌ندی و هاوكاری دووولایهنه، كوردیش مافی رهواو بێ سێ و دوویه‌تی كه ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سنور‌و ده‌ستوری خۆی به‌ڵام هه‌ندێك ترسم هه‌یه له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردهواری یان كوردستان.
لاپه‌ره‌ی .. (18) :
جاری پێشوو وتم هه‌ندێك ترس و دڵهراوكهم هه‌یه له‌سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان و ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆمان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌بروسكه په‌یامێكدا نوسیم:
دووترسم هه‌یه؛
1- ئه‌وه‌ی ئه‌م داوا ره‌وایه‌ی (ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ) پێ ناخۆشه‌و فریا نه‌كه‌وتووه بیكاته پرۆژه‌ی خۆی ناوی ده‌نێت موزایه‌ده و كرین و فرۆشتن و هه‌ندێ قسه‌ی بێ سه‌روپێی تر، ئه‌م دیارده‌ی یه‌كتر شكاندنه له‌سه‌ر ماف و هه‌قی گشتی و شه‌ره نه‌فسی نه‌فسیه بگره جه‌نگی به وه‌كاله‌ته خه‌ممه پردمان بدا به ئاودا.
ئه‌وه قسه‌ی ئه‌م یه‌ك دوو هه‌فته‌یه‌ی پێشوومه كه‌چی ئه‌وه چه‌ند رۆژێكه هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان چوونه‌ته‌وه به‌غداو پاڵپاڵێنیانه له‌سه‌ر غه‌نیمه‌ی فه‌تحی به‌غداد و سوێنی یاسایی سورو مۆر ده‌خۆن له‌سه‌ر پارێزگاری كردنی یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق !! .
2- دوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌ترسم ئه‌زمونی وڵاتانی رزگار بوو له ئیستیعماری فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی دوای شۆرشه خوێناویهكانیان لای ئێمه‌ش دووباره بێته‌وه وه‌كو حوكمی خۆسه‌پاندن و قۆناغێكی درێژ له دیكتاتۆرییه‌ت كه ئه‌وه نزیك په‌نجا ساڵه له‌و وڵاتانه به‌رده‌وامه !.
چاره ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سوربین و پێكه‌وه رێگه بگرین له قسه‌ی به‌لاشی وه‌كو موزایه‌ده‌و هاوپێچه‌كانی و هه‌موومان پرۆژه‌یه‌كی یه‌ك ده‌نگیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی دوای قۆناغی رزگاربوونی گه‌لانی دوور‌و نزیك لهئیستیعمار لامان دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌م خاڵه‌یان زۆرتر قهلهقاندوومی و دڵمی له مشتم ناوه، سروشتی مرۆڤه‌كان وایه كه ئه‌گه‌ر جاران ئۆتۆمبیلێكی چه‌قیو یان تراكتۆرێكی نغرۆ یان گوێ درێژێكی باركهوتوو له لیتاوو قوراوێك ده‌رهێنابێت و چاوه‌رێی سوپاسیشی نه‌كردبێت ئه‌مرۆ و دوای گه‌رانه‌وه بۆ شار‌و ده‌ست گیربوونی له‌سامان و ده‌سه‌ڵات داوای موڵكیه‌تی ئۆتۆمبیل و تراكتۆر و كهرهكهو ئاغابوونیش ده‌كات به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیانه‌وه هه‌موو منهتهكهشی ئه‌وه‌یه جارێك بۆی رێكه‌وتووه پاڵێكی ناوه یان نه‌قیزه‌یه‌كی وه‌شاندووه هه‌تا كه‌ره‌ی داماوو بارگیر وه‌ڕێ كه‌وێت!.
به‌ڵام ئێستا پێم باشه ترسه‌كانم بۆ دوای ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆ بوون به دارشتن و شیوازێكی تر بخه‌مه به‌ردیدی خوێنه‌ران و بیشم بوورن ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌ك كه به‌ناچاری به‌كاری دێنم تۆزێك سه‌رسامتان بكات چونكه ئه‌و وشه‌یه رێك وێنه‌ی حه‌قیقه‌تی گرفتهكهیهو به‌وشه‌ی تر قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه!،كه‌واته باترسهكانی خۆم ئاشكرا بكه‌م : یه‌كه‌م : گه‌نده‌ڵی دووه‌م : گونده‌یی سێیه‌م : (گه‌وادیی) چواره‌م : گرێدانمان به بێگانه‌وه پێنجه‌م : گێلاندن . ئه‌م پێنج كێشه‌یه‌ی داهاتوومان به نمره‌ی جیاواز هه‌ر له ئێستاوه ریشكیان چووه به ناخی موقاوه‌له سیاسیه‌كان و زۆرینه‌ی زۆری ده‌زگا و دایه‌ره حكومی و تایبه‌ته‌كاندا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش دروست ببێت هه‌ر ئه‌وانه و نه‌وه‌كانیان شه‌ڕی سه‌روماڵیی ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خۆیان و پرۆژه ستهمكاریهكانیان كه‌به پێی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و جورئه‌تیان به‌رامبه‌ر چاره‌و چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان په‌ره ده‌ده‌ن به‌و پێنج ئافاته،لێره‌دا به حه‌قی خۆمی ده‌زانم كه دڵه ته‌په‌م بێت له‌و رۆژگاره، سه‌ره‌رای زه‌روره‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كه‌كه‌س ناتوانێت و شه‌رعیه‌تی نیه دژی ته‌نها حه‌رفێك بڵێت و نه‌یه‌وێت كورد خاوه‌نی ماڵ و مه‌ڵبه‌ندی یاسایی و ئیعتیرافی نێوده‌وڵه‌تی بێت .
لاپه‌ڕه‌ی .. (19) :
بوونی ترس و دڵهتهپهمهكانم ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان كه پێشتر رێژامه به‌رده‌رگای هه‌مووتان نامگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كورد پێویستی به ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری خۆی نیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌رو دراوسێمكانمان له فارس و تورك و عه‌ره‌ب هه‌ریه‌كێك له‌وانه یان هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن یان مه‌رجی گه‌وره‌ی هه‌یه هه‌تا دانی خێر بنێت به چوار چێوه‌یه‌كی ده‌ستوری وه‌كو ده‌وڵه‌تی كورده‌واریدا، ئێمه توشی قه‌هرو سوڵتانی جۆگرافی بووین و ده‌ره‌تانی ستراتیجی وه‌كو رۆخی ده‌ریامان نیه و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هێزێك و هیوایه‌كی موعجیزاوی هه‌یه كه نه‌تۆقێت له هه‌ره‌شه‌كان و مه‌رجه قورسه‌كانیش نه‌كاته ههڵتهكێنهری خهووخهمی ده‌وڵه‌تی كوردستانی داهاتوومان،هه‌تا زه‌ویش بمێنێت و چوار ده‌ورمان ئه‌و سێ نه‌ته‌وه بێت و به‌عه‌قڵی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نه‌ته‌وه پیرۆزیی بیر بكه‌نه‌وه فه‌رموو ناكه‌ن له‌كورد هه‌تا ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نێت، هه‌موو كورد پێكه‌وه ده‌بێت ئه‌مری واقیع دروست بكه‌ن و بوونی خۆیان و ده‌وڵه‌تی خۆماڵی بسه‌پێنن، ئه‌و كاته ئه‌وانیش ناچار ده‌بن ئه‌گه‌ر ملیش نه‌ده‌ن هیچ نه‌بێت ملمان نهقرتێنن !!. ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه كه‌وتووه‌ته نێوان سێ جۆر مرۆڤه‌وه :
1- مرۆڤێك كه ویژدانی فریوی خواردوه یان ویژدانی فرۆشتووه هه‌ر ئه‌وانه‌شن كه‌به كوردی قسان ده‌كه‌ن و له كوردایه‌تیدا كه‌سیان خۆیان به نیلسۆن ماندێلای كورد ناگۆرنه‌وه.
2- مرۆڤانێكی بێ ویژدان و ویژدان ره‌شه‌كان كه دوژمنه‌كانی كوردن له نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێمان و هه‌موویان پێكه‌وه یان تاك تاك ده‌یانه‌وێت ببنه هیتله‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان، جا هیتلهرێكی قه‌ڵه‌مدار یان هیتلهرێكی چه‌كدار .
3- خاوه‌ن ویژدانه‌كان كه بریتین له‌خه‌ڵكی كورد‌و هه‌ندێك ده‌نگی كه‌م وكز له‌ناو گه‌لانی نزیك و زۆرێكیش له خه‌ڵكی نه‌ته‌وه دووره‌كان و ئه‌وانه‌ی باش له سته‌م لێكراویی و داماویمان حاڵی بوون .
له‌م رۆژانه‌دا پێش ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان به په‌له‌فرته برۆنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێرق له به‌غداد و سوێنیش بخۆن كه ده‌ستوری عێراق پیرۆزه‌و زه‌وی و ئاو‌و ئاسمانی ده‌پارێزن له په‌رت بوون (یانی سه‌ربه‌خۆیی حه‌رامه لێمان) !، باسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌رم بوو له كه‌ناڵه‌كاندا، مهسولێكی موحه‌لیلی هه‌رزه‌كار له پارشێوێكی ئه‌م ره‌مه‌زانه‌دا له توره‌ییدا ره‌گی بناگوێی ئاوسابوو به‌ده‌نگی به‌رزیش گوایه پاساوی دۆزیوه‌ته‌وه كه‌سه‌ربه‌خۆیی قابیلی قبوڵ نیه‌و ده‌یوت :
دووجار له‌م هه‌فته‌یه‌دا عبدالفتاح سیسی (تاغوتهكهی میسر) نارازی خۆی دهبریوه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان!، كاكی تازه له ژێره‌وه هاتوو ده‌یه‌وێت و به‌ته‌مایه سیسی بێت له‌سه‌هۆڵه‌كه یان به‌رده‌ركی سه‌را هه‌ڵپه‌ڕێت بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستانی؟!. به‌م جۆره مه‌خلوقانه سه‌ركردایه‌تی گه‌لێكی وه‌ك گه‌لی كورد ناكرێت و ئه‌وانه بۆ خۆیان نه‌خۆشی و نه‌گبه‌تین و ئایدزی هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیین!.
عێراق له‌سه‌رده‌می بابلیی و سۆمه‌ریه‌كانه‌وه و دواتریش له‌سه‌رده‌می ئیسلامیشدا هه‌تا ئه‌م چركه‌یه مه‌یانی گرتن و بردن و كوشتن بووه-سه‌ره‌رای به‌رهه‌م هێنانی گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره له زانست و زانایان-و قۆناغێكیش نیه ئه‌م وڵاته یان خۆی ئاشه‌وانی ئاشوب بووه یان ده‌روازه‌ی هاتنی شووم و شهر و شه‌رمه‌زاری بووه!،هه‌تا رۆژێك زووتر له‌و زه‌وییه پیسه راكه‌ین زووتر خوامان لێ رازی ده‌بێت، ئێمه سه‌ریشمان بدات له ئاسمان لای ئه‌وانی عێراقی هه‌ر دهرگاوانین، بۆیه ساڵێك شوانی خۆشتره له‌ساتێك ده‌رگاوانی، ئه‌حمه‌د مه‌نسور له كه‌ناڵی جه‌زیره ترسی خۆی پیشان دابوو ده‌رباره‌ی پارچه پارچه بوونی عێراق و منیش به عه‌ره‌بی بۆم نوسی به‌م شێوه‌یه :
كرامة الانسان أم كرامة الوحل و الطين ؟؟ ... كیان العراق الحالی مصنوع غربياً و كان مخالفا للقيم الاسلامية و الانسانية فماذا تريد الآن؟. أن يبقى كما هو ليحكمنا الشيعة و يتحول العراق بعد سنوات الى منطقة شيعية في غالبها عن طريق القوة و الاكراه و التهجير و الفساد على كل المستويات؟!، فلا حل لبقاء أهل السنة من العرب و الكرد من االمآسي المرتقبة الاً بتقسيم العراق -الكيان المرسوم حسب سايكس بيكو - الى دول أو حتى دويلات ثلاث، فهل حطورة تقسيم الوحل و الطين تقدم في مقارنات الربح و الخسارة أم تقدم كرامة الانسان و كرامة الشعوب و المجتمعات المسلمة، الا تباً لهذه الوحدة اذا لم يكن فيها حفظ لكرامة الانسان و حقوقه و حريته .
لاپه‌ڕه‌ی .. (20 ) :
نه‌متوانی به‌دڵی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و سێ زاراوه فیكریی و عه‌قیده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه قسه بكه‌م و ئه‌وه‌ی له ناخمایه بیكه‌مه ره‌نگ و تابلۆیه‌ك، پاشان بیخه‌مه ده‌ره‌وه‌ی دڵم و به به‌رده‌ركی ماڵی ماریفیتانهوه هه‌ڵیانواسم، هه‌رچۆن بێت له نۆزده به‌شی رابردوودا زۆرترینی وشه‌كانم بارانده نێو خاكی بابه‌ته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دواتر و كه‌مێكیش بۆ بڕگه‌و به‌رنامه دیموكراسیه‌كان.
هێشتا ئه‌و سێ جیهان و جیهان بینیه ماوێتی مافی خۆی پێبده‌ین به‌ڵام نه‌چووه بچێت، به‌ڕێز مامۆستا مهدی ئه‌وه‌ی بۆم ساغ كردووه‌ته‌وه كهتهمایه پاش ته‌واو بوونی به‌شه وه‌ڵامه‌كانی من بۆ بروسكه نوسینه‌یان هه‌وڵی ده‌خاته‌گه‌ڕو وه‌ڵامی خۆی ده‌نوسێت له‌سه‌ر دیده‌كانی من بۆ دیدگاكانی ئه‌و، كه ئه‌مه‌ش وابێت دیاره گفتوگۆ‌و وه‌ڵامدانه‌وه مان بۆیه‌كتر درێژه ده‌كێشێت و منیش دواتر ده‌چمه‌وه یه‌خه‌ی وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزی ده‌گرم و هه‌وڵده‌ده‌م له‌كوێدا هاو ئاهه‌نگ بووین لهشانیدا ده‌وه‌ستم و له‌كوێشدا دوو ئاواز بووین هاوته‌ریب ده‌رۆین و حوكمی كۆتایی دوای به‌ڵگه و پێوه‌ره فیكرییه‌كان جێی دێڵم بۆ خوێنه‌ران حۆیان كه قسه‌یه‌كی خێرمان بۆ بكه‌ن، یان رێكمانخهن یان پشتیوانی فیكرییانه‌ی كه‌سێكمان بكه‌ن و ئیتر ئه‌وه تۆخ كه‌ینه‌وه و په‌ره‌ی پێبده‌ین كه ده‌خوات به پێوه‌ره‌كان به‌پێی ده‌قه‌كانی (وه‌حیی) و ده‌قه‌كانی (وه‌عی)ی ئیجتیهادی تاك یان وهعیی ئیجتیهادیی ده‌سته جه‌معیمان .
من لێره‌وه -سه‌ره‌ڕای جیاوازی دیدگامان- سوپاسی مامۆستا مهدی ده‌كه‌م كه ئه‌و توانی له دوو بروسكه په‌یامی زۆر كورت و پێنج شه‌ش دێریدا كه‌وچك و كه‌وگیر راداته مێشك و ده‌ماغم و ناچاریشی كردم بێمه ده‌نگ و هه‌ندێك له‌وه‌ی لام بووه‌ته جێی سه‌رنج و ره‌خنه و روونكردنه‌وه بیخه‌مه ده‌رو له‌سه‌ری برۆم هه‌تا ئه‌مرۆ، له دووه‌مین (بروسكه په‌یامی)دا كه زۆرتر دووباره‌ی بروسكه‌ی یه‌كه‌مه چ به ده‌ق و هه‌روا به‌ماناش، ئه‌و ده‌ڵێت و ده‌نوسێت كه:
( ئه‌م شه‌ڕه به نه‌ته‌وه‌و ئایین ناكرێت له‌م ره‌وشه سیاسییه سه‌ربازییه ئاڵۆزه‌ی عێراقدا،تاكه رێگه‌یه‌ك ده‌توانێت له‌شه‌ڕ بمانپارێزێت و له‌ناو لایه‌نه شهڕكهرهكانیشدا سهركهوتوونمان بۆ مسۆگه‌ر بكات، گرتنه‌به‌رو جێبه‌جێكردنی فه‌رزه‌كانی دیموكراسیی و بڕواهێنانه به‌فره‌یی كلتوریی.گه‌لانی پێشكه‌وتوو بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ركه‌وتن هه‌موو ریگهكانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی، مه‌زهه‌ب دۆستی و ئایینپهرستیان تاقیكردۆته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا شه‌ڕو ماڵوێرانیان چنییه‌وه،بۆیه ریگه‌ی دیموكراسیی و ریزگرتنی فره كلتورییان گرته‌به‌رو بوون به‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی ئیره‌ییان پێده‌به‌ین و پیشڕهوایهتی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن).
بۆ ئه‌م دوا وته‌یان خاڵی قه‌به و زه‌ق كه ده‌بێته هه‌وڵێكی هه‌ڵه و هیوادارییهكی بروكێنهر ئه‌وه‌یه كه واقیعی رووداوه‌كان و مێژویی رۆژئاوا به‌خێرو شهرییهوه بكاته پێوه‌ری باڵا‌و بكه‌ری خێرداری مومتاز بۆ ئێمه‌ی كورد، ئه‌و كاتێك بروای وایه كه گه‌لانی پێشكه‌وتوو (دیاره پێشكه‌وتوو به‌كوێ ده‌وترێت جگه ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هیچ كوێی تر نیه) بهباوهردار بوونیان بهفهرزهكانی دیموكراسی و فره‌كه‌لتوری و بێ باوه‌رییان به‌ئایین په‌رستی و مه‌زهه‌ب دۆستی-خۆی وته‌نی- سه‌ركه‌وتوو بوون، پێش لێدان و لێده‌ركردنی زاراوه‌كانی مامۆستا ده‌ڵێم ئه‌م دوو رایه‌ڵ و رابوونه ئه‌وروپی و ئه‌مریكیه ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌ساده‌یی و ساویلكه‌یی-دوورله رووتان-وه‌رگرین ئه‌وه ده‌بێت بێ برواشبین بهئایینمان و بهئایندهمان وبهخۆمانی ئێستا‌و به‌خۆمانی مێژوومان، ئه‌مه‌ش مانای خۆتهرك كردن و چوونه كه‌وڵ و كۆشكی دیدی ئه‌وانه بۆ دین و دونیا و بۆ مرۆڤ و بۆ خودای مرۆڤه‌كان و بۆ ئه‌رك و ئاكاری مرۆڤه‌كان. ئه‌م ئیمان گۆرینه‌وه‌و خۆ به رۆژئاویی كردنه دژ‌و پیچه‌وانه‌یه به‌و فرهكهلتوریهی كه‌مامۆستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات چونكه هه‌ر ئه‌و كاته هه‌موومان ده‌بینه رۆژئاوایی و هه‌زاران جۆر نه‌ریت و كه‌لتورو ره‌وشت و به ئایینشه‌وه ده‌سرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی باقی و ساقیه ته‌نها نه‌ریت و كه‌لتورو ئاینی رۆژئاواییه‌كانه !!. ده‌ی ئه‌مه فره كه‌لتوری نه‌بوو هڵكو كوشتنی كه‌لتوری ئێمه بوو !، ئه‌مه‌ش به بارێكی نادیار‌و ناراسته‌وخۆدا بانگه‌شه‌یه بۆ خۆناونوس كردن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و جیهانگیرییه(عه‌وله‌مه)ی رۆژئاوا كردوێتی به ستراتیج وكهتێیدا گه‌لان به‌گشتی و گه‌لانی موسڵمان به‌تایبه‌تی هه‌ره‌شه لێكراوو په‌راوێزخراوی هه‌میشه‌یین!، له راستیشدا هاتن و هاورده كردنی ئایین و كه‌لتوری فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان كاتێك ده‌بێت و جێی ده‌بێته‌وه كه ئایین و كه‌لتوره‌كانی خۆمان شوێنیان بۆ چۆڵ بكه‌ن ئه‌گینا ده‌بێته ململانێیه‌ك ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێت !!.
لاپه‌ڕه‌ی .. (21) :
پێشتر ووتم كه زاراوه به‌كارهاتووه‌كانی مامۆستا پێویستیان به لێكدان ولێدهركردن هه‌یه چونكه بهزبریی به‌كارهێنراون و وورد نه‌كراونه‌ته‌وه هه‌تا سنوریان تێكه‌ڵ نه‌بێت بهیهكترو له‌و نێوه‌نده‌شدا حه‌قێك یان چه‌ند حه‌قێك نه‌بێته ژێره‌وه و ون نه‌بێت .
ده‌سته‌واژه‌ی ئایین په‌رستی له وشه‌یه‌كی تازه ده‌چێت به‌ڵام مانایه‌كی له‌نگ و نهنگاوی ده‌به‌خشێت و غه‌ریبه به جیهانی تایبه‌تی وه‌حیی، ئایینیش ناپه‌رسترێت، به‌ڵكو ئایین وه‌رگرتن و ئایین كارپێكردن هه‌یه یان ئایین ره‌تكردنه‌وه، ئایین كه من باسم له ئیسلامه نه‌هاتووه بانگه‌شه بكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیپه‌رستێت به‌ڵكو داوای په‌رستنی خودا‌و به ئامرازكردنی ئایینه‌كه بۆ په‌رستی خودای گه‌وره ده‌كات.
بۆ مه‌زهه‌ب دۆستیش بهپێناسهكانی ئێمه‌و به‌درێژایی مێژوومان كێشه‌ی مرۆڤه‌كانی چاره‌سه‌ر كردووه‌و به‌رهه‌م و خه‌رمانی فیكری و فیقهی و فه‌لسه‌فی و فه‌رهه‌نگی كه‌ڵه‌كه كردووه‌و وه‌ڵامی هه‌زاران پرسیاری داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤه موسڵمانه‌كانیان پێ په‌روه‌رده كردووه، ته‌نها ئه‌و كاتانه مه‌زهه‌ب دۆستی بووه‌ته بار‌و برین بۆ كێڵگه ماریفی و زانستی و عه‌قڵیه‌كان به‌گشتی كه ئیجتیهادو تازهخوازیی و داهێنانی له مرۆڤه‌كان قاچاغ و قهڵباندووه و له‌سه‌ر موریدایه‌تی و ملشۆری بۆ تێگه‌یشتنه‌كانی رابردوو مرۆڤیان راهێناوه،كه ئه‌م دیارده‌یه‌ش به ئاشكرا ده‌بینرێت له شاشه‌كانی مێژوو ئه‌مرۆشماندا، ده‌شتوانرێت ئه‌و دوو باڵه، باڵی فرین بۆ لوتكه‌كانی ئیجتیهادو باڵی نیشتنه‌وه له‌بنی بنی ته‌قلیدو چهقیندا به‌ئاسانی بناسرێته‌وه !، ئه‌گینا بوونی مه‌زهه‌بێك یان چه‌ندین مه‌زهه‌ب و سه‌رمه‌زهه‌ب و هه‌زاران هه‌زار پارێزهرو سه‌دان موجته‌هیدی مه‌زهه‌ب و ده‌یان موجته‌هیدی مورهجیح و هه‌ندێك موجته‌هیدی موتڵه‌ق هه‌زاران زانا‌و دانای كه‌لام و مێژوو ئایین ناسی و گروپ ناسیهكان بۆخۆیان هه‌واڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه نوێخوازیی و ئیجتیهادی موجته‌هیدین به‌رده‌وام بووه له‌سایه‌ی وه‌حییدا.
من له‌گه‌ڵ مامۆستا زۆرتر كێشه‌مان له‌سه‌ر زاراوه‌و مانای زاراوه‌و سنوری به‌كارهێنانی زاراوه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش كارێك ده‌كات به‌ساده‌یی نهروانم بۆ گوزارشته‌كان و زمانی نوسینی جه‌نابیان، ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان زمانی زاراوه‌كان راسته‌قینانه بپژێنین ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌ر قه‌ڵه‌می عه‌فو ده‌كه‌وێت !.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی ده‌بێت پێكه‌وه دژبین به (ئایین سه‌پاندن) و (نه‌ته‌وه‌په‌رستی) وروانینی هیتلهرییانه بۆ گه‌لان و (ره‌گه‌زپه‌رستی)و (مه‌هه‌بی خورافی)و (خورافاندن)ی مه‌زهه‌به عه‌قڵی وخه‌باته فیكرییه‌كان، ئه‌نجا بووه‌ستینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر قهزهماندنی جه‌نگاوه‌ره فیكریه‌كان، ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت وه‌كو خۆی بمانبه‌ن وتێگه‌یشتنی كامڵمان بده‌نێ له‌سه‌ر وه‌حیی و له سه‌ر مرۆڤه‌كان و له‌سه‌ر به‌رهه‌می مرۆڤه‌كان!.