شه‌ڕوپێكدادان، له‌كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وامه و، ئه‌مڕۆش پاش ده‌ستپێكى هێرشى زه‌مينى بۆسهرئهو كه‌رته، زياتر له 70 كه‌س بوونه قوربانى
به‌يانى ئه‌مڕۆ 3-8 سوپاى ئيسرائيلى هێرشى كرده‌سه‌ر ناوچه‌ى ڕهفهحى سهربهكهرتى غه‌ززه، و بهدياريكراويش، قوتابخانه‌يه‌كى ئه‌و ناوچه‌يه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستينى لهغهززو، ڕايگه‌ياندووه،" 10 كه‌س له‌هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل كهكردبويه سه‌ر قوتابخانه‌يه‌كى ئامادهيهى لهڕةفهح كوژراون".
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بريندارانى ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل، زياد له30 كه‌سن.
بۆ جارى سێيهمه له‌م دهڕۆژهى ڕابردوودا، سوپاى ئيسرائيل، هێرش ده‌كاته سه‌ر قوتابخانه‌كانى سنورى كه‌رتى غه‌ززه.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه هه‌ر به‌يانى ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، وتهبێژهكهى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئه‌شره‌ف قه‌دره، ڕايگه‌ياندبوو، به‌هۆى هێرشى ئيسرائيله‌وه ئه‌مڕۆ 34 فه‌ڵه‌ستينى كوژراون.
سوپاى ئيسرائيلى ئه‌مڕۆ، ده‌ستى كردووه به‌هێرشى زه‌مينى له‌كه‌رتى غه‌ززه و به‌رپرسانى سه‌ربازى ئيسرائيليش ته‌ئكيدى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وهێرشانه به‌رده‌وام ده‌بن.