رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە ڕودانى کارەساتێکی مرۆیی لە دەڤەری شنگال-ی باشووری کوردستان.
نیکۆڵای ملادێنۆڤ، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە یەکەم کاردانەوەیدا دەربارەی رووداوەکانی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شنگال رایگەیاند، "تراژیدیایەکی مرۆیی لە شنگال بەڕێوەیە. پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرایی هاریکارییە ئەمنییەکانیان پێکەوە دەستپێبکەنەوە بۆئەوەی بتوانن بەسەر ئەم قەیرانەدا زاڵبن".
ملادێنۆڤ بانگەوازێکیشی ئاراستەی کاربەدەستانی عێراقی خۆی کردووە، هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆئەوەی هاریکارییە مرۆییەکان بگەنە دەستی لێقەوماوانی دەڤەری شنگال و دەوروبەری،
لە دوێنێوە شەڕ لە دەڤەرەکانی شنگال و زومار لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی"داعش" دەستیپێکردووە. لهئێستاشدا بهرپرسانى پێشمهرگه ڕايدهگهيهنن، چيديكه لهحاڵهتى بهرگريدا نامێننهوه وهێرش دهكهنه سهر گروپه چهكدارهكان.