سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كرد‌و له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌رى گشتى ئه‌و بزوتنه‌وه‌يه‌دا، كۆبويه‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، سه‌ليم جبورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كردوو، له‌گه‌ڵ نه‌وشيروان مسته‌فا، ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه كۆبوويه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوانياندا، دواین پێشهاته ئه‌منیی و سیاسه‌كانی عێراق و پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2014 و دۆخی ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران.
لهلێدونێكيدا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕايگه‌ياند، " سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لایه".
وتیشی،" عێراق به‌قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێ و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاربن، له‌پێناو هێنانه كایه‌ی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست و دروست، كه تیایدا ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت و دادپه‌روه‌ریی پیاده بكرێت".
جبوری ڕایشی گه‌یاند،" له‌ئێستا عێراق به‌كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی گه‌وره‌دا گوزه‌ر ده‌كات، كه دیارترینیان پرسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌و پێویستیی هاوڵاتیانه به مووچه‌و خزمه‌تگوزاریی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئاواره‌كان".