06/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سامه‌ڕا 33 قوربانی لێكه‌ته‌وه
دوێنێ هەینی تەقینەوەیەک لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان لە سامەڕا رویدا‌و بەهۆیەوە 12 کوژراو و 21 برینداری لێکەوتەوە.
تەقینەوەکەی دوێنێ لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لەنزیک گۆڕەپانی (حەق) لە ناوەڕاستی سامەڕا ئەنجامدرا، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان کۆببونەوە بۆ خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی حکومەتەکەی نوری مالیکی.
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکانیش، لەو تەقینەوەیەدا 12 کەس کوژراون و 21 کەسی دیکەش برینداربون، وه‌ته‌واوی بریندار‌و كوژراوه‌كان له‌لایه‌ن تیمەكانی فریاگوزاری گواستراونه‌ته‌وه شوێنی مه‌به‌ست.
س.ع