ئه‌مڕۆ له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كانديدى خۆى بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى ئاشكرا كرد.
پاش كۆبوونه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌كه له‌يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى ئيسلامى و ڕێككه‌وتنيان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی خسته‌ڕوو كه دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت و دوو ساڵ بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بێت.
له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئاكۆ حه‌مه‌كه‌ريم، به‌رپرسی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ى كانديدى بزوتنه‌وه‌كه‌يان بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى ڕايگه‌ياند،" كاندیدی ئێمه بۆ ئه‌و پۆسته ته‌نها د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌بێت".
پێستر، وه‌فدى هاوبه‌شى يه‌كگرتو وكۆمه‌ڵى ئيسلامى، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتيمانى كۆبوونه‌وه، به‌ڵام تائێستا يه‌كێتى نيشتيمانى وه‌ڵامى داواكارى يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى نه‌داوه‌ته‌وه.