دوای ئەوەی کە بەنی ئیسرائیلییەکان لە نیل پەڕینەوە و لەدەست ستەمکاری فیرعەون ڕزگار کران، پێغەمبەر مو‌سا بۆ ماوەی چل ڕۆژ بەجێی هێشتن لە پێناو ئەوەی خودا ڕەزامەندی خوا‌و و نیگا کردنی تەورات بۆی، ئالەم کاتەدا مو‌سا هارونی برای کە ئەویش پێغەمبەرە کردە جێگری تا لەناوی بەنی ئیسرائیلیەکاندا بێت و ببێتە هۆکاری ڕێنموویان؟ بەڵام ئیسرائیلیەکان سەڕەڕای ئەوەی کە نەوەی پێغەمبەران ئیبراهیم و ئیسحاقن کەچی شوێن سامری دەکەون و دەست دەکەن گوێرەکە پەرستی، {قَالَفَإِنَّاقَدۡفَتَنَّاقَوۡمَكَمِنۢبَعۡدِكَوَأَضَلَّهُمُٱلسَّامِرِيُّ} (طه :٨٥)، واتە:"په‌روه‌ردگارفه‌رمووی: بێگومان ئێمه قه‌ومه‌که‌تمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌توو نه‌بوون، باوه‌ڕ دامه‌زراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن".
پاشان دەفەرمووێت: {فَأَخۡرَجَلَهُمۡعِجۡلٗاجَسَدٗالَّهُۥ خُوَارٞفَقَالُواْهَٰذَآإِلَٰهُكُمۡوَإِلَٰهُمُوسَىٰفَنَسِيَ} (طه :٨٨)، واتە: به‌و زێر‌و زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت).
بەڵام سەیرە و جێ تێڕامانە بۆچی پێغەمبەر هارونی برای پێغەمبەر مو‌سا لەبەرامبەر مەزنترین تاوان کە شیرکە بێ دەنگ بوو، ئەی ئەم پێغەمبەر نەبوو؟ زانستی نەبوو بەوەی کە ئەمە گەورەترین تاوانە؟ یان....؟
باشە بێ وەفای نییە بەرامبەر بە خوا کە بێ دەنگ بوو بەرامبەر گوێرەکە پەرستی نەوەکانی ئیسرائیل لە کاتێكدا خودا موعجیزەی خۆی هەر لە شەقکردنی نیلەوە تا خنکاندنی فیرعەون بەچاوی سەر نیشان دان؟
نەخێر بێ وەفای نییە بەڵکو هۆکار و پەند هەیە بۆ کەسانێک کە بە دڵ موشتاقی زانینن، ئاخر چۆن دەکرێت پێغەمبەرێک خودا بفەرمووێت: {سَلَٰمٌعَلَىٰمُوسَىٰوَهَٰرُونَ}(الصافات :١٢٠)، واتە: سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون. کەچیبەڵگەیەکی نەبێت لەسەرئەوەی کە بێ دەنگ بێت بەرامبەر مەزنترین تاوان.
دەپرسینەوە: بڵێی پێغەمبەرێک لە ترس‌دا وەهای کردبێت ئەمە لەکاتێکدا خودا لە قورئانەکەیدا بیست جار ناوی دەهێنێت و سەلامی لێ دەکات کەچی بەرامبەر ئەو ئەرکەی کە پێ سپێرداراوە کەمتەرخەمی بکات؟!
ڕاستە هارون زانستی هەبوو بەوەی کە شیرک مەزنترین تاوانە، بەڵام زانست کیفایەت نییە ئەگەر عەقڵی لەگەڵدا نەبێت کە پێی بڵێیت چۆن و ئەم زانستە لە کوێدا بەکار بهێنێت.
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە: کە ئایا خودا لەسەر ئەو بێ دەنگییە لۆمەی هارون دەکات یان وەک بەسەرهاتێكی پەند ئامێز بۆمان باس دەکات و باسی گەورەی و زانای ئەم پەیامبەرەمان بۆ دەکات؟
حیکمەتی ئەم بێ دەنگییە: "دووبەرەکی" دروست نەکردنی نێوان نەوەکانی ئیسرائیلە؛ چونکە دیارە کە حەقیقەتی شیرک بە زانست لە خەڵک دەگەنرێت چییە و چۆنە؟ بەڵام تەفرەقە دەردێکە زانستیش چارەی ناکات. هەروەک خوای گەورە بۆمان باس دەکات:{قَالَيَبۡنَؤُمَّلَاتَأۡخُذۡبِلِحۡيَتِيوَلَابِرَأۡسِيٓۖإِنِّيخَشِيتُأَنتَقُولَفَرَّقۡتَبَيۡنَبَنِيٓإِسۡرَٰٓءِيلَوَلَمۡتَرۡقُبۡقَوۡلِي} (طه :٩٤)، واتە: هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت:تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا.
ئەوەتا لەم مرۆدا زۆربەی موسوڵمانان لەسەنگەردان بۆ یەکتری خۆ ئەگەر موسوڵمانێک هەڵەیەک بکات جاری واهەیە کاردەگاتە ئەوەی کە نامیلکە لەسەر بنوسرێت و هەرچی کاری چاکەی لە بیر بکرێت! جا ئەوانەی کە شەویان خستۆتە سەر ڕۆژ تا کەم و کورتی موسوڵمان ئاشکرا بکەن و بیکەنە وەسیلەی تەفرەقە یان نەزانن و لە حەقیقەتی ئایەتەکانی قورئان تێ نەگەیون یان ئەوەتا بە کرێ گیراوی وەزارەتی موخابەراتن کە ئەکسەریەتی ئەوانەی ئەم کاریانە لە گۆریی دووەمن. تەفرەقە ئەوە نییە کە حیزبایەتی هەبێت ئەسڵەن ئەوەی باوەڕی وابێت حیزبایەتی کە بەرهەمی ڕاجیایییە نەبێت دیسانەوە لە ڕاستی سونەتی ئیلاهی تێنەگیوە و سەرگوزەشتەی هاوەڵانی بەرێزی پەیامبەر(د.خ) لە بیرد کردووە. بەڵکو تەفرەقە ئەوەیە کە هەڵەیەک ڕوویدا بە نەزانانە هەوڵی ڕاستکردنەوە بدەیت، ئەوەیە کە لە بەرامبەر دوژمنای دیندا تەنها لەبەر ئەوەی براکەت هەڵەیەکی کردووە ئەمە بیانوی بقۆزیتەوە پشتی لێ هەڵکەی لەپێناوی ئەوەی پەردەپیۆشی ترسنۆکی خۆت بکەیت. تەقفرەقە ئەوەیە کە غەیری ئەندامی حیزبەکەی تۆ مێشکت ئەندامی هیچ حیزبێكی تر نەخێنێتەوە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: إِنَّمَاٱلۡمُؤۡمِنُونَ إِخۡوَةٞفَأَصۡلِحُواْبَيۡنَأَخَوَيۡكُمۡۚوَٱتَّقُواْٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡتُرۡحَمُونَ (الحجرات :١٠)، له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران براییه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌یڕه‌حمتان پێ بکرێت .
ئەگەر گەلانی موسوڵمان لەم ئایەتە تێبگەن بەدڵ و پاشان ڕەنگدانەوەی هەبێت لە دڵدا بەسە، کە دەفەرمووێت: {وَٱعۡتَصِمُواْ بِحَبۡلِٱللَّهِ جَمِيعٗاوَلَاتَفَرَّقُواْۚوَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡإِذۡكُنتُمۡأَعۡدَآءٗفَأَلَّفَبَيۡنَقُلُوبِكُمۡفَأَصۡبَحۡتُمبِنِعۡمَتِهِۦٓ إِخۡوَٰنٗاوَكُنتُمۡعَلَىٰشَفَاحُفۡرَةٖمِّنَٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُممِّنۡهَاۗ كَذَٰلِكَيُبَيِّنُٱللَّهُ لَكُمۡءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡتَهۡتَدُونَ}، (آل‌عمران :١٠٣)واتە: (هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مه‌بن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنییه‌کتر بوون، ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه براییه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی)، باڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆڕوون ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یهیدایه‌ت وه‌ربگرن.