04/08/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیبراهیم حەکیم: هونەرمەندەکان وەك بەعسیەکانن جینۆسایدی ئەخلاقمان دەکەن.
بزاڤ پرێس بەشی دووەمی دیدارە گەرم و گورەکەی ئیبراهیم حەکیمی پێشمەرگەو هونەرمەندی رەسەنی کوردی گەیشتە چەندین راستی کە تائێستا بەبێ پشتراستکردنەوە هەلواسرابون وەلامەکانی هونەرمەند جێگای سەرنجی هەموانە.
بەشی دووەم (٢)
بزاڤ پرێس: تۆ پێشمەرگەبویت و لەسەردەمی مەلاموستەفا خەباتت کردوە ئایا ئێوە شۆرشتان بۆ ئەم رۆژە کرد کە ئێستا لەکوردستاندا لە ئارادایە کە پێمان ئەلێن ئەمە پێشکەوتنە؟
ئیبراهیم حەکیم:ئێمە کەشۆرشمان کرد لەبن دەستی شێخ و مەلا و فەقێان بوین پەروەدەی ئەوانین ئێمە شۆرشمان لەبن دەستی فاسق و فاجران نەکردوە ئەگەر سەیری مێژوبکەی ئەبینیت کە چۆن هەمو خەلك لەگەل باوەش بۆ شۆرشەکان ئەکردەوە و قوربانیان بۆئەدا، هەموکەس لەدەوری سەرکردەکان کۆئەبونەوە چونکە شۆرشی ئەخلاق و دین و وەتەن بو کەسمان بۆ ئەم فەساد و رووتی و بەدرەوشتیە شۆرشمان نەکردوە کە ئیمرۆ لەکوردستان لەئارادایە.
بزاڤ پرێس: ئایا دینی ئیسلام بۆتە رێگر لەبەردەم پێشکەوتنی هونەر و هونەرمەندان؟
ئیبراهیم حەکیم: بەپێچەوانەوە ئەسلەن دین جوانی هونەر و جوانی هەمو شتێکە دین نەك رێگر نیە بەلکو هاندەرە بۆ پێشکەوتنی هونەر سەیری فلیمی ریسالە و یوسف (علیە سلام)و فلیمی عومەری کوری خەتاب و هەمو فلیمە ئاینیەکانی تربکە کە چۆن لەرێگەی هونەرەوە ئەتوانین ئیسلام بەجوانترین شێوە و بەکاریگەرترین شێوە بەخەلکی جیهان بناسێنین پێشتر مندالەکانمان لەکونجی کتێبێکەوە مێژوی ئیسلام و موسلمانانیان ئەخوێندەوە بێ ئەوەی بە روونی و بە تەواوی باسیان بکات بەلام ئێستا لەرێگەی هونەرەوە بەگشت گیری مێژوەکەمان دەرئەکەوێت لەهەمو جیهان، من دژی ئەو کەسانەم کە ئەلێن دین رێگرە لەبەردەم پێشکەوتن چونکە ئەگەر دین نەبێت هەمو بەهاکان لەدەست ئەدەین، بۆنمونە بەراوردێك بکەین لەگەل موسلمانێکی پابەند بەدین و ناموسلمانێك یان موسلمانێکی دەست بەرداری دین ئەبینین موسلمانە پابەند بەدینەکە دەمو چاوێکی نورانی و روخسار جوانی هەیە بەلام ناموسلمانێك یان موسلمانێکی دەست بەرداری دین دەموچاوێکی ناشیرن و نەخوازراوی هەیە وە پابەند بوەکە داوین پاك ئەویتریان داوین پیس و فەساد پابەندبوەکە پاكژو خاوێن رۆژانە پێنج جار دەست ونوێژ دەشوات ئەویتریان بۆنی گۆریەی بۆن کەلاکی سەگی لێدێت،ئایا کامیان سەقافەتە! ئایا کام پەروەردە هونەرمەندێکی بەهێز و پێشکەوتو دورست ئەکات! جگەلەوەش ئەگەر دین نەبێت هیچ جۆرە بەزەیی و دەست پاکیەك نامینێت و تەلاقیش نامینێت واتە کۆمەلگاش دروست نابێت کە شایستەبێت تەنانەت هیچ هەستێکی نەتەوەیش نامێنێت هەروەك پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەکاتی کۆچکردنی بۆ مەدینە ئاورێك بەرەو مەکە ئەداتەوە فرمێسکی موبارەکی رێشت و فەرموی ئەی مەکە وەلاهی زۆرم خۆش دەوێت ئەگەر ناچار نەبومایە و دەرتان نەکردمایە هەرگیز بەجێم نەدهێشتی کەواتە دین بەستراوە بەهەمو بەها و هەستە جوانەکانی مرۆڤەوە لەهەر بوارێك بێت ئێمەش وەختە لەبەر فاسق و فاجران هەولێرەکەمان لەبەر دڵ بکەوێت.
بزاڤ پرێس: چۆن ئەم هونەرمەندە تازانە پێناسە ئەکەیت کە کەلتور و هونەری خۆمان لەناو ئەبەن و کەلتورو هونەری بێگانە بەسەرماندا زال ئەکەن وەك راپ و ئاوازی بێگانە و بەکار هینانی ووشەی نەشیاو و لەبەرکردنی جل و بەرگی نەشیا و رووت و قوتی ئافەرەتان دەخەنە سەر شاشەکانەوە ؟
ئیبراهیم حەکیم: کاکە گیان ئەوانە هیچ فەرقیان نیە لەگەل حیزبی بەعس ورژێمە دیکتاتۆرەکانی دوژمنانی کورد و کوردستان چونکە ئەم رژێمە دیکتاتۆرانە لەبەر ئەو کردەوە نا مرۆڤانە بە دیکتاتۆر دەناسرێن لەبەرئەوەی جینۆسایدی میلەتی کوردیانکرد و دەست درێژی ناموس و لەناوبردنی ئەخلاق و دین و کەلتوری کوردەواریان کرد و کوردیان بەکۆمل کوشت و بەئاگر و ئاسن لەناویان بردین بەداخەوە ئەو هونەرمەندانەش کە پەروەردەی دەستی بێگانەن وەکو بەعسەکان و باقی دوژمنانی کورد دەیانەوێت ئەخلاقی کوردی جینۆساید بکەن دەیانەوێت مێژوی کورد بەکۆمەل لەژێر خاك بنێن دەیانەوێت جوانی لەناوبەرن دەیانەوێت میلەتەکەمان لەتوراس و لە حەیران و لە لاوك و لە ئەلاوەیسی و هونەرە پیرۆزەکەمان لەناوبەرن و دەیانەووێت لەجیاتی ئەم هونەرە پیرۆزەی خۆمان راپ و گۆرانی و ئاوازی بێگانە نەوەکانمان بەرەو رەقس و بەرەو فەساد بەرن براوابکەن وایلێهاتوە هونەرمەند ئەگەر کچێکی جوانو رووتی لەگەلدانەبێت ناچیتە سەر شاشەی چونکە هیچ لە هونەرنازانن و گۆرانیش نازانن بۆیە ئەگەر ئەو کچەی لەگەلدانەبێت ناتوانێت یەک کۆپلەش بلێ چونکە ئەزانێت هیچی لە هونەر پێنیە تا سەرنجی خەلکی رابکێشێت، برای من هێنای ئافرەتی نەشیاو بۆسەر شاشە هیچ هونەریکی تێدا نیە تەنها بێ ئەخلاقیە و بەس نەك هەر هونەر نیە ئەتوانم بلێم ئەمە جۆرە گۆرانیانە فلیمی سیکس و رووتن بەشێوازێك لەشیوازەکان، هونەر و گۆرانی پەیوەستە بەجوانی و بە ئەخلاق و نەك بەم جۆرە بەد رەوشتیە،هونەرمەند ئەبێت لەرێگای هونەرە لەسەر شاشەکانەوە جل و بەرگی کوردی بە خەلکی بناسێنێت وە رەوشت ودین وکەلتوری کوردی بە خەلکی بناسێنیت نەك بەم شێوە نەشیاوە، سەیری دراماکوردیەکانی هونەرمەندە سولەیمانیەکان بکەن مرۆڤ شەرم لەخۆی دەکاتەوە کە سەتەماشایان ئەکات من هەموجار کە دەمەوێت تەماشای دراماکوردیەکان بکەم یەکسەر پەشیمان ئەبمەوە و دەیگۆرم لەبەر جل و بەرگی ئەم ئافرەتەکانی ناو دراماکان، خۆزگە دراماکان لەگەل ئەو بەدرەوشتیەی تێدایە تۆزێك مێژویی و راست و واقع بوایە قەناعەت بکە نە بابەتە نە مەوزوعە نە حەقیقەتی هەیە نە هونەرە نە کۆمەلایەتیە تەنها پیشاندانی لاشە و مۆدێلی جل وبەرگی بێگانە و خەریکی بلاو کردنەوەی بەدرەوشتینە هونەرمەد ئەبێت شانازی بە کەلتور و دین و هونەری رەسەنی خۆی بکات پێویست ناکات ئاوا موبتەلاو موعجیبی بێگانەبن ئێمەی کورد خۆمان زۆر دەولەمەندین لە هونەر ئەگەر خۆمان نەفرۆشین و تەقلیدی بێگانە نەکەینەوە.
بزاڤ پرێس: زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت کە هونەرمەندی ئافرەتی بێگانە بانگهێشتی کوردستان دەکەن و بەدەفتەر دۆلاریان پێ ئەدرێت بەناوی یادەکانەوە دواتر مەسئولەکان شەوانە جەویان لەگەلدا دروست ئەکەن ئایا ئەم قسانە راستن یان قسەی هەلبەستراوە؟
ئیبراهیم حەکیم:بەلێ قوربان زۆر بەداخەوە زۆرراستە و زۆریش حەیب وشورەیە بۆ ئەم لیژنانەی کە خۆیان بە موسلمان دەزانن کەخۆیان بەکورد دەزانن ئەم جۆرە کارانە ئەکەن بۆ زانیاریت هەیە کورە مەلاشە خۆی بە هەلگری ئاینی ئیسلام دەزانێت و لەگەل ئەم لێژنەدایە کە ئەو پارەیە زۆرە بەم ئافرەتە نەشیاوانە ئەدەن لەکاتێكدا مانگی سێی رابردو حوکومەت پارەی فەرمانبەرانی نەبو بدات کەچی لەهەمانکاتدا مریەم فارس و گۆرانی بێژی رووت و قوتیان هێناو پارەیەکی زۆریان پێدان من ئەم جۆرە کارانە بە حەیبێکی زۆر گەورە دەزانم و پەلێکی حارە بە نێوچەوانی مەسئولەکان کەئەم هونەرمەندانەیان لەم کاتەدا بانگهێشتکرد پێم بلێن چ گرینگیەکی هەیە کەئەم جۆرە کارانە ئەنجام ئەدەن بە بیانوی پایتەختی گەشتیاری کاکە گیان خەلك تەماشای جوانی شار دەکات خەلك تەماشای سەقافەت و ئەخلاق و کەلتورت دەکات خەلك تەماشای ژیارت دەکات خەلك تەماشەی هونەرە جوانەکان دەکات نەك تۆ خەلکی بە گۆرانی و دەقس و رەقس کۆبکەیتەوە و وا هەست بکەیت شتێکی زۆر گرینگت کردوە بەبیانوی ئەوەی سەرنجی گەشتیاران بەرەو هەولێر رابکێشیت و ژمارەی گەشتیاران زیاد بکەیت بە پێچەوانەوە ئەبێت سەرنجی گەشتیاران بەوە رابکێشیت کە هەولێر جێگای پێکەوە ژیان و جێگای زۆرترین مزگەوتە کە لەهیچ دەولەتێکی عەرەبی ئەوەندەی هەولێر مزگەوتی تێدانیە ئەو هەمو مزگەوتە جوان و رەنگینانەمان هەیە کە چۆن پێشوازی لە رۆژی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام دەکەن (صلی اللە علیە وسلم) باشە تۆ دینی هەولێر بەچ گەشە پێئەدەیت بە راقسە و بە ئافرەتی رووت! ئایا حەیب وشورەیی نیە بۆ ئەم لیژنانەی کە ئەم جۆرە کارانە ئەنجام ئەدەن لە شاری هەولێری دین پەروەرکە پێچەوانەی هەمو هەست و ویژدانی خەلکی شاری هەولێری بەشەرەف و دیندارە .
بزاڤ پرێس: تۆ کە لە وەزارەتی رۆشنبیری وەك فەرمنابەر دامەزراوی بە پلەی شارەزا (خبیر) کاریگەری خراپی دراما ناوەخۆیەکان ودراما بێگانەکان چین کە رۆژانە لەسەر شاشەکانەوە لەکوردستان پەخش ئەکرێت و زۆربەی خەلکیش سەیریان ئەکەن؟
ئیبراهیم حەکیم: یەکەمجار بزانە ئەم کەنالانەی کوردستان هیچیان بێ لایەن نین کەنالەکان کەنالی حیزبین یان سەربە مەجموعە کۆمپانیایەکن بەداخەوە ئەم کەنالانە هیچ فەرقیان نیە لەگەل ئەو کەنالانەی کەدوژمنی کوردو کوردستانن چونکە ئەو کەنالانەی خۆمان دژی توراسی میلەتی کوردن دوژمنی تەواوی سەرسەختی کەلتور و ئەخلاق و هونەر و دینی میلەتی کوردن، سەبارەت بە دراما ناوەخۆیەکان وەلاهی برام ئەم درامایانە نەمەوزوعن نە حەقیقەتن نە توراسن نە هونەرن نە کۆمەلایەتین نە مێژون هیچیان تێدا نیە تەنانەت جلی کوردیشیان تێدانیە نازانم ئەمە چ درامایەکن کە مرۆڤ شەرمکات تەماشایان بکات زۆر بەداخەوە بۆ هونەرماندانی کورد، سەبارەت بە دراما بێگانەکانیش فەرمو تەماشای دراما تورکیەکان بکەن بەسەرهاتی وایان تێدایە پیاو شەرم دەکات تەماشایانبکات لە دراماکاند خەلک ئاشقی پوری خۆی دەبێت یان ئاشقی خوشکی خۆی دەبێت کە گوایە بە مندالی لێکترازاون، چیرۆك بەسەرهاتی وا حەلەق وبەلەقی تێدایە کە بەراستی شایەنی نەفرەتکردنە هەرچی گوناعی کەبائیرە تێیاندایە کۆمپانیاکانیش لەرێگای ئەم دراما نەفرەتیانە مۆدیلات لەناو خەلکی بلاو دەکەنەوە و پاشان خۆیان لەم جل و بەرگە نەشیاوانە ئەهێنە بازارەکانەوە ئەو تاجیرە مەلعونانە تەنها بۆ بەرژەوەندی گیرفانی خۆیان بازاریان بەو درامایا نەفرەتیانە گەرم دەکەن، زۆر جار پیم دەلێن تۆ زۆر توندی بەرامبەر ئێمە منیش پێیان ئەوتن من لەبەر ئەوە زۆر بەتوندی مامەلە لەگەل ئەم بارودۆخەئەکەم چونکە دوژمنمان گەلێ زۆرە هەموی چاوی لەوەیە دین و ئەخلاق و کەلتوری کوردەواریمان لەناوبەرن لەبەرامبەر ئەم هەلوێستەی من لەبری ئەوەی هانم بدەن ودەست خۆشیم لێبکەن پیم ئەلێن تۆ دەمارگیری یان کوردێکی شۆڤینی کاکەگیان بۆ عەرەب و تورك فارس بەرگری لە کەلتور ودین و دەولەتیان دەکەن ئاساییە بۆ نابێت من وەك کوردێك بەرگری لە دین و دەولەت وکەلتورم بکەم! ئەی لێگەرێم بۆ بێگانە ئەوانیش بە ئارەزوی خۆیان هەمو بەهاکانمان لەناوبەرن!، یان پێم ئەلێن تۆ موتەخەلیفی پاشکەوتوی هەمو هۆکارەکەش ئەوەیە چونکە من بەرگری لە دین وکەلتور و ئەخلاق و کورد و کوردستام دەکەم.
بزاڤ پرێس:ئایا تۆ دلنیایت کە سەرچاوەی خراپەکاری و فەساد و کاری فاعیشە بەپلەی یەکەم درامای ناوەخۆی و بێگانەکانن؟
ئیبراهیم حەکیم: بەلێ بە تەئکید چونکە ئەم درامایانە بەگشتی خەلکی فێری فاعیشە دەکەن خەلکی فێری خیانەتی هاوسەرگیری دەکەن خەلکی فێری داوین پیسی دەکەن خەلکی فێری درۆ و دەلەسە و کوشتن و برین دەکەن خەلکی فێری بەد رەوشتی دەکەن ئەو درامایانە لە رادەبەدەر لەسنور دەرچونە بەلام جێگا باسە دەست خۆشی لەکەنالە ئیسلامیەکان بکەم کە درامای بەسود لێئەدەن وەك دراما ئێرانیەکان کە جل و بەرگ و ئەخلاقیان تێدا پاراستوە و لەگەل ئێمەدا ئەگونجێن مەزوعەکانیان لەگەل پاك سازی و چاك سازی کۆمەلایەتی دایە بۆیە من پشتگیریان لێدەکەم سەرکەوتوبن.
چاو پێکەوتن لەگەل ئیبراهیم حەکیم بەردەوامە چاوەروانی بەشی سێ یەم بن کە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیە بەم زوانە