ئه‌مرۆ له‌شاری سلێمانی مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌سی شاعیر به‌رێوه‌چوو، خه‌ڵاتی ناوبراویش به‌خشرایه به‌خیار عه‌لی‌و عه‌زیز گه‌ردی.
كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی شێركۆ بێكه‌سی شاعیر به‌رێوه‌چوو، كه تێیدا چه‌ندین وتار‌و چیرۆك پێشكه‌شكراو فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریش له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و شاعیره نمایشكرا.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سكرتاریه‌تی تاڵه‌بانی‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خوێنرایه‌وه‌و تێیدا تیشك خرایه سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و شاعیره كۆچكردووه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ره‌وف بێگه‌ردی چیركنۆس‌و شاهورێی شاعیره‌وه چیرۆكێكی كورت له‌سه‌ر ساته‌كانی مردنی بێكه‌س پێشكه‌شكراو دواتریش فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری نمایشكرا.
پاشان خه‌ڵاتی یه‌كه‌مین ساڵیادی شێركۆ بێكه‌س پێشكه‌شی دوو كه‌سایه‌تی كرا، ئه‌وانیش به‌ختیار عه‌لی وه‌ك نوسه‌ری داهێنه‌رو عه‌زیز گه‌ردی وه‌ك وه‌رگێری داهێنه‌ر
.
له‌میانی وتارێكیشدا، هیوا قادر وته‌بێژی ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌می شێركۆ بێكه‌س رایگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه پاره‌یه وهه‌روه‌ها داواشی له‌سه‌رمایه‌داران‌و بازرگاكان كرد كۆمه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن.
د.ع