پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق پشكى شيعهيه و، به‌پێى دواين زانيارييه‌كانيش، لايه‌نه شيعه‌كان دوو كانديديان بۆ ئه‌و پۆسته هه‌يه.
كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كان، كه به گه‌وره‌ترين كوتله‌ى ناو په‌رله‌مانى دانراوه، گه‌يشتووه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى لايه‌نه‌كانى عێراق سورن له‌سه‌ر وهرنهگرتنهوهى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران له‌لايه‌ن نورى ماليكى بۆ جارى سێيه‌م، بۆ يه ئه‌و هاو پهيمانييهتييه و به‌تايبه‌تى ليستى ده‌وڵه‌تى ياسا كه به‌شداره له‌و هاوپهيمانيهتييه، بيريان له كانديدى نوێ كردوه‌ته‌وه.
به‌پێى ووته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كيش، كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى، قسه‌ى له‌سه‌ر كانديد كردنى هه‌ريه‌كه له، "حسێن شه‌هرستانى و عادل عه‌بدول مه‌هدى" بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته كردوه‌ته‌وه.
لاوازبوونى ئه‌و خواسته‌ى كهدهيويست بۆ جارى سێيه‌م نورى ماليكى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران دابنێته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دژايهتى كردنه‌ى كه‌له‌نێو خودى شيهكاندادهكراو به‌تايبه‌تيش ڕه‌تكردنه‌وه‌ى مه‌رجه‌عه شيعه باڵاكانى عێراق بۆ ئه‌و خواسته‌ى ماليكى و هاوپه‌يمانه‌كانى.