ئه‌ندامێكى كۆميتى پهڕێوبردنى، پارتى كرێكارانى كوردستا، "په‌كه‌كه" داواده‌كات هێزه‌كانى گه‌ريلا ويهپهگه وپێشمه‌رگه ببنه يه‌ك.
موراد قهرايلان، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى په‌كه‌كه، شه‌وى ڕابردوو، له به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌تى "ستێرك تيڤى" ڕاگه‌ياندووه، "پێویسته گه‌ریلا، YPG و پێشه‌رگه ببنه یه‌ك".
قارایلان ڕةخنهى له هێزه كورديه‌كانى باشور گرت، و ڕايگه‌ياندووه،" ئه‌گه‌ر هێزه كوردستانییه‌كان ، هێزه‌كانی باشووری كوردستان وه‌ڵامێكی ئه‌رێنییان هه‌بوایه ، رهنگهبوو ئه‌مرۆ به‌و شێوه‌یه داعش ده‌رفه‌رتی بۆخۆی نهقۆستبایهوه".
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندووه،"پێویسته ئێمه و پارتی و یه‌كێتی هێزێكی هاوبه‌ش دامه‌زرێنین"، ده‌شڵێت،" ده‌توانین له‌كه‌مترین كاتدا شه‌نگال ئازاد بكه‌ین".
قهرايلان ئاشكراى كردووه، ئه‌وان پێشوتر داواى ههماههنگييان كردووه، به‌ڵام قه‌بوڵ نه‌كراوه، له‌و باره‌يه‌وه ڕأيگهياندووه،" ئێمه وتمان ئاماده‌ین شه‌نگال بپارێزین، كه‌ركوك و مه‌خمور بپارێزین، هه‌م بانگه‌وازیمان كرد و هه‌میش پێشنیارمان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام قبولیان نه‌كرد".