پاش ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، له‌لايه‌ن چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به"داعش"، هه‌ڵيان كوتايه‌سه‌ر شارۆچكه‌ى شه‌نگال و زوممار، ئه‌مه‌ش بووه هۆى هێنانه پێشه‌وه‌ى بارودۆخێكى نێ بۆكوردان و كۆبوونه‌وه‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كانى پارچه‌جياوازه‌كانى كوردستان، له‌و ناوچه‌يه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل،"يه‌په‌گه" له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ياندا بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ى "داعش"، به‌ره‌و شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه كه‌وتنه ڕێ و چه‌ندڕۆژێكه له‌و ناوچه‌يه‌دا دژى چه‌كدارانى"داعش" شانبه‌شانى سوپاى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ده‌جه‌نگن.
له‌لايه‌كى تريشه‌وه ، ئه‌مڕۆ ئاژانسى فورات نيوزى نزيك له پارتى كرێكارانى كوردستان" په‌كه‌كه" ڕايگه‌ياندووه، هێزێكى ئه‌و پارته‌ى باكورى كوردستان به‌ره‌و شه‌نگال به‌ڕێ كه‌وتوون.
پێشتريش موراد قه‌رايلان، ئه‌ندامى به‌ڕێوبردنى" په‌كه‌كه"، ڕايگه‌ياندبوو، گه‌ريلا ده‌ڕواته شه‌نگال. ئه‌مڕۆ گه‌ریلاکانی په‌كه‌كه، به‌رێکه‌وتن و رایانگه‌یاندووه له‌کامه به‌شی کوردستان ده‌بێت با ببێت ،ئێمه ئاماده‌ین ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد بپارێزین.
به‌و پێيه‌ش، له‌ئێستادا هێزى سه‌ربازى سێ پارچه‌كوردستان، به‌مه‌به‌ستى به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى "داعش" له‌شه‌نگال كۆبوونه‌ته‌وه.