پاش ڕاگه‌ياندنى ئاگربه‌ستى نێوان، حه‌ماس و سوپاى ئيسرائيل، و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و ئاگربه‌سته‌دا، ئيسرائيل، سوپاكه‌ى خۆى له‌ناو كه‌رتى غه‌ززه كشانده‌وه و هاوڵاتيانى غه‌ززه چونه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
پاش ئه‌وه‌ى ميسر پێشنيارێكى بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ له‌نێوان حه‌ماس و ئيسرائيل، بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر ڕاگه‌ياند، هه‌ردوو جه‌مسه‌رى جه‌نگه‌كه، به‌و ده‌ست پێشخهرييه ڕ‌ازى بوون. له‌سه‌ر ئاگر به‌ستێكى 72 كاتژمێرى ڕێكه‌وتن.
به‌رپرسانى ميسر ڕايدهگهيهنن،" ئاگربه‌سته‌كه‌ى نێزان حه‌ماس وسوپاى ئيسرائيل، له‌ڕۆژى سێشه‌ممه، كاتژمێر 5 به‌يانى به‌كاتى ناوخۆى ئه‌و وڵاته ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ى 72 كاتژمێر ئاگر به‌سته‌كه بهردهوتم ده‌بێت".
له‌و باره‌يه‌وه جێگرى سه‌رۆكى گشتى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس، زياد ناخل، ڕايگهيانوه،" ئێمه ڕازين به‌وه‌ستاندنى شه‌ڕ له‌و ماوه‌يه‌ى كه دانراوه".
پاش ڕاگه‌ياندنى ئاگربه‌سته‌كه‌ى نێوان حه‌ماس و ئيسرائيل، سوپاى هێرشكارى ئيسرائيلى، ده‌ستى كرد به‌كشانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى ناوى لێناون، هێڵى به‌رگرى، له‌و باره‌يه‌وه وته بێژى سوپاى ئيسرائيلى ڕايگه‌ياند،" سوپاى ئيسرائيلى له‌ناوچه‌كانى سونورى كه‌رتى غه‌ززه ده‌كشێته‌وه".
به‌وته‌ى په‌يامنێرى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بييه"، هيچ سه‌ربازێكى ئيسرائيلى له‌ناو كه‌رتى غه‌ززه نه‌ماوه و ئه‌و ناوچهيان به‌ره‌و موۆڵگهكانى خۆيان چۆڵ كردووه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاويان كرده‌وه، پاش ده‌ست پێكردنى ئاگربه‌ست، جموجوڵى هاوڵاتيان له كه‌رتى غه‌ززه ده‌ستى پێكرده‌وه.
پهيمنێرى جه‌زيره، ڕايگه‌ياندووه، هاوڵاتيانى غه‌ززه پاش ئاگرهست، ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
6-7-2014 جه‌نگى نێوان حه‌ماس و ئيسرائيل سه‌رى هه‌ڵدا وبه‌و هۆيه‌شه‌وه كاولكاريهكى ئێجگار زۆر له‌ناوچه‌ى غه‌ززه كه‌وته‌وه، كه چاودێرانى فه‌ڵه‌ستينى به"كاره‌سات" ناوى ده‌به‌ن، ئه‌مه بێجه لهڕودانى چه‌ندين تراژيدياى مردنى منداڵ و كاول كردنى نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كان.
سوپاى ئيسرائيلى به‌چى هێرشه‌كه‌ى بۆ سهركهرتى غه‌ززه ده‌ست پێكردبوو، به‌جۆرێك له‌ڕێگه‌ى هه‌رسێ هێزى ئاسمانى زه‌مينى ده‌ريايى ، هێرشى ده‌كرده‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته به‌وته‌ى بنيامين ناتانياهۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، ئامانجيان داماڵينى چه‌كه له‌حه‌ماس.
قوربانييه‌كانى جه‌نگى ئيسرائيل- حه‌ماس به 12 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت. به‌جۆرێك، نزيكه‌ى 2000 كه‌س له هه‌ردولا كوژراوه و نزيكه‌ى 10000 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بووه، جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه تائێستا ئامارى فه‌رمى ڕانهگهيهنراوه.
هه‌رچى له بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى ئيسلامى فهڵةستينى ناسراو به"حه‌ماس" به‌چه‌ند شێوه‌يه‌ك هێرشيان كردوووه‌ته سه‌ر ته‌ل ئه‌بيب و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى تر ئيسرائيل، له‌ڕێگه‌ى موشه‌كى دور هاوێژ وفڕۆكهى بێفڕۆكه‌وان كهدهستكردى خۆيان بووه.
ئه‌م هێرشانه‌ى حه‌ماس ترس و بيمێكى ئێجگار زۆرى خستبوه دڵى هاوڵاتيانى دانيشتوى ئيسرائيل، به‌جۆرێك له‌يه‌ك ڕۆژدا چوارجار زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه به‌مه‌به‌ستى به‌جێ هێشتنى ماڵه‌كانيان لێ ده‌درا.
ئه‌مه بێجگه ئه‌وه‌ى سيسته‌مى به‌رگرى ئيسرائيلى له‌و په‌ڕى پێشكه‌وتن و به‌هێزى دابووه، به‌جۆرێك له‌سه‌دا 80ى موشهكاكانى حه‌ماسى به‌رپه‌رچ دهدايهوه، ئه‌وه‌شى لێى ده‌رباز ده‌بوو ده‌كه‌ته شوێنى چۆڵهوانييهوه و هيچ قوربانييه‌كى ئيسرائيلى لێ نه‌ده‌كه‌وته‌وه.
گرژى و ئاڵۆزى نێوان فه‌ڵه‌ستين و ئيسرائيل، ڕه‌هه‌ندى دورو درێژ و قوڵى هه‌يه، هه‌ر بۆيه واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌ئاسانى چاره نه‌كرێت.