له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێ,دهوڵهتييهوه، هاوكارى مرۆيى دهگهبهنرێته ئاواره‌كانى چياى شه‌نگال.
به‌پێى وته‌ى سهرچاوهيهگى ئاگادار، دوو فڕۆكه له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێ,ده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و چياى شه‌نگال به‌ڕێكه‌وتوون، به‌مه‌به‌ست گه‌ياندنى هاوكارى مرۆيى به‌و ئاوارانه.
ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به باسنيوز ى ڕاگه‌ياندووه،"هاوکاریەکان بریتین لە خواردن و ئاو و نان ، خۆراکەکان خۆراکی لە قوتووندراون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئەوەی دووپات کردەوەته‌وه بەهۆی برسییەتیی چەندین ژن و منداڵ لە چیای شنگال مردوون بۆیە هاوکاریەکان دەگات و مردوەکانیش دەنێژدرێن، ڕايشى گه‌ياند،"لەگەڵ گەیاندنی هاوکاریەکان لە نێو ئەو فرۆکانە هەندێک ئامێَر هەیە بۆ ناشتنی تەرمی قوربانیەکان".
ماوه‌ى چهندڕؤژێكه چه‌كدارانى گروپى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"داعش" ناوچه‌ى زومار و شهنگاليان كۆنترۆڵ كردووه‌و چه‌ندين خێزانى ئه‌و ناوچانه‌ش ئاواره‌ى ده‌شت و چياكان بوون و له‌بارێكى ناسهقامگردا ژيان ده‌گوزه‌رێنن.