رێدار خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری بزاڤـ، كه له ژماره "8"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وورده‌كانی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش‌و پێشمه‌رگه‌و چۆنییه‌تی چۆڵكردنی شه‌نگال‌و ره‌بیعه‌و زوومار له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
ناوبراو ئاماژه به‌هۆكاری هاتنیان بۆ باشووری كوردستان‌و چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی گروپی داعش ده‌كات‌و پێی وایه كه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه زۆر قورس‌و جیاوازه.
ڕايشى گه‌ياندووه،" ئێمه له‌مێژه له‌ناوچه سنورییه‌كانداین، مه‌ترسی داعش ده‌زانین‌و له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌ستمان به‌وه كرد كه ئه‌و گروپه به‌نیازی جوڵه‌یه، هاتنیشمان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به‌رگری لێكردنیان بووه، كوردستانیش بۆ ئێمه جیاوازی نییه‌و له‌هه‌ر شوێنێك كورد گیرۆده ببێت ئێمه ئاماده‌ی قوربانیدانین".
هه‌رله‌م دیداره‌دا رێدار خه‌لیل تیشك ده‌خاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌و ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا هه‌یه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، رێدار خه‌لیل باس له دۆخی ئاواره‌كانی شه‌نگال ده‌كات‌و دۆخیان به‌خراپ له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى ديداره‌كه، ته‌ماشاى ژماره 8ى گۆڤارى بزاڤـ بكه ێستا له‌كتێبخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.