نامەی محمد مورسی بۆ موسڵمانان .
06/07/2013 نوسەر: bzavpress

نامەی محمد مورسی بۆ موسڵمانان .

لە سایتی ( الرسالة ) دا نامەیەك لەسەرۆکی میسرەوە معمد مورسی بڵاوکراوەتەوە ئەمە دەقەکەیەتی !

"أم حسبتم أن تدخلوا الجنة ولما يعلم الله الذين جاهدوا منكم ويعلم الصابرين". سەرەتای نامەکە بەم ئایەتە پیرۆزە دەستی پێکردوە، کە هەست وسۆزی خۆی دەردەبڕێتبەم ئایەتە پیرۆزە بۆ هەوادارەانی خۆی کە کەوتونەتە سەر شەقام بۆ پاڵپشتیکردن لە سەرۆکەکەیان، نامەکەش لەلایەن نوسینگەی ئیعلامی ئیخوانولمسلمینەوە دەرکەوتووە لەسەر زاری سەرۆكی میسر کە بە بڕیارێك کودەتایەکی سەربازیان بەرامبەری ئەنجامداوە .

سەرۆك مورسی ئەوەی دووپاتکردۆیتەوە کە هەقی خۆیەتی لەسەر سەرۆکایەتی بمێنێتەوە، بەپێی ئەو هەڵبژاردنەی کۆتایی کە لە سندوقی دەنگدانەکانەوە ئەنجامدراوە، جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە دەبێت خۆیان بڕازێننەوە بەجوانی ئارمگرتن و دامەزراویان لەسەر ئەو ویست وخوازەی گەلەکەی کە دەیانەوێت دەستور بگەڕێننەوە بۆ حوکومەتەکەی میسر کە معمد مورسی سەرۆکێتی بەگوێرەی دەربڕینی لە نوسراوەکەیدا .
داوای ئەوەشی لە هەوادارانی و لایەنگرانی خۆیکردوە کە زۆرگرنگە خۆیان بپارێزن لەوەی کە پەلکێشیان نەکەن بۆ ئەوەی توشی خوێنڕشتن و کوشتار دروست ببێت لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا، تیشکی خستۆتە سەر ئەو خاڵەی کە لایەنگرانی ڕژێمی پێسوتر ( حوسنی موبارەك ) دەیانەوێت بارودۆخەکە قۆرخ بکەن و ڕاماڵی ئەو سوچەی بکەن کە کوشتار وخوێنڕشتنی تیادا دەکرێت .
معمد مورسی سوێندی خواردوە کە خۆڕاگرو دامەزراوبێت تاکو کۆتا دڵۆپی خوێن لە لەشیدا، ئەوەشی کە ڕوویداوە قەزاو قەدەری خوای گەورەبووە وەکو دەریبڕیوە لە نامەکەیدا، بۆ تاقیکردنەوەو جیابونەوەی هەق وناهەق ئاشکراببێت بۆخەڵکی .
متمانەی خۆی دوپات کردۆتەوە بۆ ئەو سەرکردانەی ک لەنێوان خەڵکیدان و لایەنگری دەکەن و دژی ئەو کودەتا سەربازیە وەستاونەتەوە، وسڵاوڕێزی دەربڕیوە بۆ خەڵکی دڵسۆزی میسر .
خەمخۆری خۆی دووپاتکردۆتەوە بۆئەو کوژراوانەی کە لە نێوان ڕیزەکانی لایەنگرانی خۆیدا لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون بەناهەق، وداوایکردوە لە براکانی کە خەمخۆری کەسوکاریانبن و درێژەدەربن بە خەباتکردن دژی کودەتاکە خۆڕاگربن ئەگەرچی بارودۆخەکە بەهەر ئاقارێکدابڕوات .
ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەنجومەنی سەربازی زۆر شتیان خستۆتە بەردەمی لە بەرامبەر ئەوەی کە لایەنگرانی قەناعەت پێبکات واز لە خۆپیشاندان بهێنن و شەقامیان پێچۆڵ بکات، بەگۆڕانکاریەکان ڕازیببێت .
 محمد مورسی ئەوەی ڕەدکردۆتەوە کە هیچ دانوسانێك لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە کودەتایان کردوە بکات .
هەروەها لایەنگرانی خۆی دڵنەواکردوە لەوەی کە هیچ خەمێکی ئەویان نەبێت، و سەرخۆشیکردنی بۆ خانەوادەی هەموو کوژراوانی ئەو خۆپیشاندانەیکردوە کە سوپا گوللە بارانیانی کردوە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا .
هەروەها ئەوەشی ووتوە کە: هەستم بەهیچ هەڵەیەکی هەڵسوکەوتکردنم نەکردوە بەرامبەر بەوانەی کە ئێستا لێم هەڵگەڕاونەتەوە لەساڵەوەختی سەرکردەیمدا، پەلکێشی زیندانەکانیانم نەکردوە و دەنگیان کپ نەکردۆتەوە ئیش وکارەکانی خۆشم ڕەوانەی خوای تاك وتەنها دەکەم ( وأفوض أمري إلى الله )
کۆتای نامەکەی بەو ئایەتە پیرۆزە هێناوە کە خوای گەورە دەفەرموێت: " والله غالب على أمره ولكن أكثر الناس لا يعلمون".