له‌راپۆرتێكى گۆڤاری بزاڤ تیشك ده‌خاته سه‌ر ژیانی تاڵه‌بانی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ئه‌ڵمانیاو وورده‌كارییه‌كانی ته‌ندروستی ناوبراو ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤـ، رۆژانه دوو رۆژنامه‌ی تایبه‌ت بۆ تاڵه‌بانی چاپ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی زیاتری دۆخی ته‌ندروستی ناوبراو، هه‌روه‌ها ماوه دراوه‌ته ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی تاڵه‌بانی دهكهنو كه‌س بۆی نییه له 30 خولهك زیاتر لای ناوبراو بمێنێته‌وه.
تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئینسات مه‌ركه‌زی‌و كوردستانی ڕۆژنامه‌ی زمانحاڵی حزبه‌كه‌ی به تایبه‌ت بۆ چاپده‌كرێت (A2) واته هه‌ر په‌ره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌كه بۆ دوو ئه‌وه‌نده بۆی گه‌وره ده‌كرێت،.
هه‌ر به پێی زانیاریه‌كانی بزاڤیش تاڵه‌بانی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوداو له‌ڕێگه‌ی كوردستانی نوێوه به هه‌واڵی مردنی شێركۆ بێكه‌سی زانیوه‌و چه‌پكه گوڵی پێشكه‌ش به مه‌راسیمی ساڵیادی مردنه‌كه‌ی كردووه.
بۆ بينينى ته‌واوى ڕاپۆرته‌كه، ته‌ماشاى گۆڤارى بزاڤـ ژماره 8 بكه، ئێستاله كتێبخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.