الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
دیارە
دینی ئیسلام نەسیحەتە وەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
ئەفەرموێ : ( الدين النصيحة) رواه مسلم ومەعلومە موسلمانان برای یەکن وەک
خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ] (الحجرات : 10)
وە تەواوی ئیمان ئەوەیە کە ئەوەی بۆ خۆمان پێمان خۆشە بۆ براکەشمان پێمان
خۆش بێ وەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لا يؤمن
أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه من الخير) سلسلة الاحاديث الصحيحة 73
واتە : ( کەسێ لە ئێوە ئیمانی -تەواوی- نابێ هەتا ئەوەی پێ خۆشنەبێ بۆ
براکەی لە خەیر کە بۆ خۆی پێی خۆشە) .
وە گومانیش نیە ئەمر کردن
بەچاکەو نەهی کردن لە خراپە فەرزێکی گەورەیەو جێبەجێ کردنی ئەبێتە هۆی
سەرفرازی و سەرکەوتنی موسڵمانان لە دونیاو قیامەت وە تەواوی برایەتی ئەوەیە
لە بەینی موسڵمانان کە لە بەینی یەک ئەمر بەچاکە ئەکەن و نەهی لە خراپە
ئەکەن وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ
بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ
عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ
وَيُطِيعُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُولَئِكَ سَيَرْحَمُهُمُ اللَّهُ إِنَّ
اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (التوبة : 71) واتە : (وە پیاوانی بڕوادارو
ئافرەتانی بڕوادار هەندێکیان دۆست و خۆشەویست و پشتیوانی هەندێکی تریانن
-لەگەڵ یەک- فەرمان بە چاکە ئەکەن و نەهی -ڕێگری- لە خراپەو تاوان ئەکەن وە
نوێژەکانیان بە ڕاستی ئەنجام ئەدەن وە زەکاتی ماڵیان ئەدەن وە گوێ ڕایەڵی
خواو پێغەمبەرەکەی ئەکەن ئەوانە لە داهاتوو خوا ڕەحمیان پێ ئەکات بە تەئکید
خوا بە تواناو دەسەڵاتە-بەسەر هەموو دروست کراوەکانی- وە کار بەجێیەو کار
جوانە).
بە پێچەوانەی مونافیقان کە لە بەرخاتری دونیا لە گەڵ یەک کۆ
ئەبنەوەو یەکتر سەر ئەخەن و پشتیوانی لە خراپەی یەک ئەکەن بۆ پاراستنی
بەرژەوەندی خۆیان چونکە دینیان نیە! ئەمر بە خراپە ئەکەن و نەهی لە چاکە
ئەکەن! وەک خوای بەرز ئەفەرموێ [الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ
بَعْضُهُمْ مِنْ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمُنْكَرِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ
الْمَعْرُوفِ وَيَقْبِضُونَ أَيْدِيَهُمْ نَسُوا اللَّهَ فَنَسِيَهُمْ
إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ] (التوبة : 67) واتە : (وە
پیاوەمونافیقەکان وە ئافرەتە مونافیقەکان هەندێکیان لە هەندێکیانن -دۆست و
پشتیوانی یەکترن لە کوفرو بێ بڕوایی و خراپە لە یەکتر ئەچن- فەرمان بە
خراپەو تاوان ئەکەن وە ڕێگرن -نەهی ئەکەن- لە چاکەو خێر وە دەستیان قەپات
ئەکەن -ماڵ نابەخشن لە پێناوی خوا- خوایان لە بیر چووە خواش سزایان ئەدا
بەوەی لە بیریانی کردووە -لە ژێرەوەی جەهەننەم ئەبن و ڕەحمیان پێناکا-
بەڕاستی مونافیقەکان فاسقن -دەرچوون لە ئیمان و فەرمانی خوا-).
وە
موسڵمان کە برای موسڵمانەو پشتیوانیەتی مانای ئەوە نیە لە خراپەی بێدەنگ
بێت و لە ناحەقی و ستەم کردنی پشتیوانی لێ بکات! ئەگەر وابێت ئەوە چاوی لە
مونافیقان کردووەتەوە! بەڵکو لە کاتێ برای موسڵمانی ستەمی لێکرا سەری ئەخا
بە پێی توانای وە بەو شێوەی خوا ڕێگەی داوە! وە کاتێک ستەمی کرد دەستی
دەگرێ نەک لێی بێدەنگ بێ لە بەر ئەوەی موسڵمانە یان خاوەنی خەباتە!!!
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (انصر أخاك ظالما أو
مظلوما فقال رجل يا رسول الله أنصره إذا كان مظلوما أفرأيت إن كان ظالما
كيف أنصره قال تحجزه أو تمنعه عن الظلم فإن ذلك نصره) رواه البخاري واتە :
(براکەی خۆت سەربخە ئەگەر ستەمکار بوو یان ستمەی لێئەکرا جا پیاوێک ووتی :
ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم سەری ئەخەم ئەگەر ستەمی
لێئەکرا جا بینیوتە کە ستەمکار بێ چۆن سەری بخەم پێغەمبەری خوا صلى الله
علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : مەنعی بکە ڕێی لێبگرە لە ستەم کردن ئەوە
سەرخستنیەتی).
بەڕێزان ئەوە هەموومان ئەتوانین لەو فەرموودانە تێبگەین و
بیانخوێنینەوە بەڵام بە داخەوە بە عەمەل لە زۆری موسڵمانان پێچەوانەی ئەو
ئەسڵ و بنچینانە ئەبینین بە شێوەیەک هەندێ موسڵمان زێدەڕۆییان کردووە! وە
هەندێکیش بێدەنگیان لە باتڵ هەڵبژاردووە! جا ئەگەر لە ناوەڕاستیش بی
هەردوولا ئەتکەنە ئامانجی بوختان و تیرە ژەهراویەکانیان بەداخەوە!
ئەوانەی
زێدە ڕۆییان کردووە ئەبینی موسڵمانێک کە هەڵەیەک ئەکات هەڵەکەی لێ گەورە
ئەکەن و بۆ بەرژەوەندی حیزبی یان شەخسی یان هەر شتێک کە هەر خوا پێی ئەزانێ
ناوی ئەزڕێنن وە چەندین بوختان و تانەی تری بۆ دروست ئەکەن کە لێی بەریە!
جاری واشە هەڵەی نەکردووە لەو باسە بەڵام بوختانی بۆ ئەکەن!!! لە گەڵ ئەوەی
ئەگەر هەر ئەو کەسە بچێتە پاڵ حیزبەکەی یان دوایان بکەوێ یەکسەر ئەیکەن بە
کەسێکی دڵسۆزو ڕابردوو پاک و خاوەنی خەبات!!!وە کە لەگەڵیشیانە خۆی لێ
بێدەنگ ئەکەن یان مەدحی ئەکەن و بەرزی ئەکەنەوە بەس کە لێیان جیا بێتەوە
ئەوە مەپرسە چەند کەسێکی خراپە ئەوەندەی قسە پێ ئەڵێن بە حەق و ناحەق بۆ
ئەوەی بیشکێننەوەو بەرژەوەندی حیزبەکەیان بپارێزن!!!
وە لایەکەی تریش
چاویان لە ئاستی باتڵ کوێر ئەکەن هەڵەی مامۆستایان یان ئەمیریان یان
حیزبیان یان خۆیان چاک ناکەن و دانی پێدا نانێن ئەگەر بەڵگەی وەک ڕۆژیش
ئاشکرایان نیشان بدەی! ئەڵێن نابێ غەیبەتی موسڵمان بکەیت و باسی هەڵەکانی
بکەی ئەگەریش ئەو هەڵانە قسە ووتن بێ بە چاکترینی ئەو ئوممەتە لە دوای
پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم کە صەحابە بەڕێزەکانن خوا لێیان ڕازی
بێت! یان ئەگەر ڕەواجی بە بیدعەو خورافاتیش دا! ئەوە ئەڵێن خزمەتی هەیەو
فەزڵی هەیە نابێ باسی بکەی!
وە بە داخەوە ئەم دوو لایەنە کە هەردوو
لایەن زێدەڕۆییان کردووە! کەوتونەتە تانەو تەشەر گرتن لە ئەهلی حەق لەوانەی
غەیری ئامۆژگاری و چاکەی ئەوان هیچیان لێ ناوێن تەنها ئەوەیە پێیان ئەڵێن
با کۆبینەوە لە سەر حەق نەک لە سەر بەرژەوەندی حیزبی یان دونیایی بە
گشتی!وە با لە سەر دونیا لێک نەترازێین و تەفرەقە لە دین بکەین بۆ وەدەست
هێنانی دونیا! وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ
جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا] (ال عمران : 103) واتە : ( وە دەست بگرن بە
دینی خوا -قورئان و سوننەت- هەمووتان وە لێی جیا مەبنەوە تەفرەقە مەکەن
بەوەی لەو حەقە لابدەن ). وە ئەفەرموێ: [وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ
تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ
وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ] (ال عمران : 105) واتە : (وە وەک ئەو
کەسانە مەبن -لە جولەکەو دیانەکان- کە لێکترازان تەفرەقەیان کرد لە حەق جیا
بوونەوە بوونە کۆمەڵی جیا جیا لە پاش ئەوەی بەڵگەی ڕوونیان بۆ هات لە لای
خوا -کتابیان بۆ هات- وە ئەوانە سزایەکی توندو بە ئازاریان هەیە).
کە
پێیان ئەڵێن با ئیسلام تێکەڵی دیموکراسی و شەڕە کورسی نەکەین! با ئیسلام
تەسک نەکەینەوە لە حیزبێک بە ناوی دژایەتی کردنی عەلمانی و بانگەواز بۆ
ئیسلام چونکە ئەمە پێچەوانەی ئیسلامە! ئیسلام بە علم بڵاو ئەبێتەوە نەک بە
حیزبایەتی و دوا کەوتنی یان چاو لێکردنەوەی عەلمانیەکان! پێیان ئەڵێن
تەفریقە ڕێگای موشریک و بێ باوەڕانە وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَا
تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ . مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ
وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ] (الروم :
31-32) واتە : (وە لە موشریکەکان مەبن -بەوەی وەک ئەوان بکەن و چاویان
لێبکەنەوە- لەو موشریکانەی دینی خۆیان پارچە چارچە کردووەو لە دینی حەق
لایلانداوە وە بوونەتە کۆمەڵ کۆمەڵ و هەر حیزبەو-کۆمەڵەو- بەوەی خۆی
دڵخۆشەو وائەزانێ لەسەر حەقە-هەموشیان لە حەق لایانداوە-). کە پێیان ئەڵێین
تەفرەقەو لێک دابڕان و بوون بە حیزبی جیاواز جیاواز لە ڕێبازی پێغەمبەر
صلى الله علیه وعلى اله وسلم نیە بەڵکو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم بەریە لەوە وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا
دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ إِنَّمَا
أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ]
(الانعام : 159) واتە : (بەڕاستی ئەوانەی دینی خۆیان لەت لەت ئەکەن و لە
دینی حەق جیا ئەبنەوەو ئەبنە کۆمەڵ کۆمەڵ تۆ لەوان نیت -لێیان بەریت ئەی
پێغەمبەری خوا- وە بە تەئکید ئەمرو کاری ئەوان بۆ خوا ئەگەڕێتەوە پاشان
ئەوەیان پێ ڕائەگەیەنێتەوە کە ئەیکەن لە دونیا-لە ڕۆژی دوایی ئەیبیننەوەو
سزا ئەدرێن لە سەری-).
ئیتر تۆ ئەم ئایەت و فەرموودانەیان بیر
ئەخەیتەوە ئەوان یەکسەر تانەو تەشەری ئامادەیان هەیە ئەڵێن بابە ئێوە مانان
بەرگری لە عەلمانی ئەکەن ئێوە دەمتان درێژە بەرامبەری موسڵمان و بێدەنگی
لە عەلمانی ئەکەن! خۆشیان دەستیان لە ناو دەستی علمانیان ئەنێن و پارەیان
لەوانەوە وەرئەگرن و هاوپەیمانیان لەگەڵ ئەکەن!!! من چونکە زۆر ئەو جۆرە
تانەو تەشەرانەو ئەو جۆرە پرسیارانەم ئاراستە کراوە کە گومانی خەڵکێکە
بەرامبەری من وە سەلەفیەکان بە گشتی بە پێویستی ئەزانم کە ئێستا لە
خزمەتتانا باسی بکەم! وە ان شاء الله وەڵامێکی گونجاویشی بدەمەوە بەڵکو
ببێتە هۆی بە خۆ داچونەوەو دوور کەوتنەوە لە بوختان و تانەو تەشەر دان لە
موسڵمان بە ناحەق!
یەک لەو گومانانە ئەڵێن تۆ بۆ ڕەخنەی لە حیزبە
ئیسلامیەکان ئەگری و وە قسە بە سەرکردەکانیان ئەڵێی وە بۆ چی ڕەددێکی
علمانی نادەیتەوەو لەو باسانەی کە ڕوو ئەدا بۆ هەڵوێستت نیە!؟
وەڵام :
من ڕەخنەم لە حیزبە ئیسلامیەکان و سەرکردەکانیان ئەوەیە کە موخالەفەی دەقی
ئاشکرای قورئان و سوننەت ئەکەن نەشهاتووم بوختانیان بۆ هەڵبەستم یان
حوکمێکی ستەمیان بەسەر دادەم ئەوەی بینیوێتی من ڕەخنەیەکم گرتووە بەڵگەکەم
ڕاست نیە با بفەرموێ بۆمی ڕوون بکاتەوە!نەک بە فەلسەفە حەق ڕەد بکاتەوەو
تۆمەتی ناڕەوا بۆمن یان خەڵکی تر دروست بکات! وە بە نیسبەت عەلمانی من بە
فەزڵی خوا هەڵوێستم هەڵوێستی ئیسلامە وە زانراوە کە لە ئیسلام تەنها یەک
ڕێگا حەقە کە لە لایەن خوا بۆ مان دابەزیوە وەک خوای بەرز ئەفەرموێ :
[وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ] (الكهف : 29) واتە : (پێیان بڵێ حەق لە
لایەن پەروەردگارتانەوەیە -بۆتان هاتووە کە ئیسلامە قورئان وسوننەت-). وە
هەر شتێ بە هەر ناوێ لەو حەقە بترازێ سەر لێشێواویە وەک خوای بەرز ئەفەرموێ
: [فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ] (یونس : 32) واتە: (جا چی
هەیە لە دوای حەق-کە ئیسلامە قورئان وسوننەتە- ئیللا سەر لێشێوایی
وگومڕایی).
جا هەر شتێک پێچەوانەی ئیسلام بێ بکرێت یان بوترێ یان
بڕوایەکی دڵ بێت پێچەوانە بێ بە ئیسلامی ڕاستەقینە ئەوە گومڕایی و سەر
لێشێواویە ئەگەریش ئەو بڕوایە یان ئەم ووتەیە یان ئەم کردەوەیە بەناوی
ئیسلام بکرێت وەک حیزبایەتی بەناوی ئیسلام! چ جای عەلمانی و دیموکراسی کە
دیارە سەقافەتێکی غەیری ئیسلامەو لایداوە لەو حەقە بۆیە من ئەڵێم سەر
لێشێواویەو بڕوام ئەوهایە ئەوەی واز بێنێ لە ئیسلام ڕوو بکاتە هەر
بەرنامەیەکی تر خەسارەت مەند ئەبێت وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَنْ
يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي
الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ] (ال عمران : 85) واتە : (وە هەر کەسێک
-بەهەر هەنجەت و ناوێک بێت- غەیری ئیسلام بکاتە دینی خۆی و بیەوێ ئەوە لێی
وەرناگیرێ وە ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایی لە زەرەر مەندانە -سزا ئەدرێ-).
بەڵام
بەداخەوە ئەو حیزبە بەناو ئیسلامیانە بە ئاشکرا هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی
ئەدەن! کە دیموکراسی بە شێکە لە عەلمانی و جێبەجێ کردنیەتی! وە بە ئاشکرا
هەندێکیان ئەڵێن موشکیلەمان لە گەڵ دیموکراسی نیە! بەڵکو هەندێکی تر لەوەش
زیاتر! ئەڵێن خەلافەت بۆ ئەو سەردەمە نابێت ئەوە بۆ کاتی خۆی بوو ئێستا
چاکترین نیزام دیموکراسیە! ئەوە ئەگەر کەسێک بیڵێ خۆی بە بانگەواز کارو
بەرگری کەر لە ئیسلام بزانێ پەنا بەخوا ئەگرم لەو جۆرە کەسانە ئەی چی بڵێین
بەوەی لە ئیسلام نازانێ! وە کەسانێکی تر بە ئاشکراو بێ شەرم ئەڵێن ئێمە
وەک فیکر دژایەتی عەلمانی و کۆمۆنیست ناکەین سنورمان لەوێ ئەوەستێ کە سنوری
وان دەست پێئەکات وە ئەتوانین بە یەکەوە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان کۆبینەوەو
حکومەتی گەندەڵ بڕوخێنین!!! ئاخر ئەوە سەیرو سەمەرەی حیزبایەتیەو سەیرو
سەمەرەی پەروەردەی حیزبایەتیە!!! دژایەتی کۆمۆنیست ناکا وەک فیکر!!! وە
دەستی ئەخاتە دەستی بۆ ڕوخاندنی حکومەت کە هەر چەندەی ئەو حکومەتە گەندەڵیش
بێ بەڵام موسڵمانە ئەگەر فەرەزەن بەناویش بێ! ئاخر گەندەڵی و دزی گوناهی
گەورە ترە یان ئینکار کردنی بوونی خواو کوفر کردنی ئاشکرا بە ئیسلام! ئەو
کەسەش سەیرتری ئەوەیە کە جنێوی ناشیرین بە زانا سەلەفیەکان ئەڵێ هەروەها بە
حیزبیەکانیش کە ڕەفیقی دەربی خۆیشی بوون ئەسراریان ئاشکرا ئەکات! یانی
کۆمۆنیست و عەلمانی لێی سەلامەتن و لێی نەترسن چونکە ئەو بڕوای هەیە بە
ئازادی و سنووری ئەو لەوێ ئەوەستێ کە سنووری وان دەست پێئەکات! بەڵام
زانایانی سەلەفی لە زمانی سەلامەت نابن! هەر ئەوە ئەڵێم کە پێغەمبەری خوا
صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا لم تستحي فاصنع ما شئت) رواه
البخاري.
ئەی موسڵمان تاکەی ئەخەڵەتێی بەو جۆرە کەسانە کە هەر قسەی زل و
ناوی زل و دروشمی زل و دێی وێرانە! هەر ئەوەندە باسی جیهادت بۆ ئەکا تا
ئەگاتە ئینتیخابات و کورسی وەر ئەگرێ ئەو جا تەقاعود ئەبن! ئاخر بۆ بەخۆمان
دا ناچینەوە خۆ خاوەنی عەقڵین و ئەتوانین بچینەوە سەر سەرچاوەکانی ئیسلام
دەبا بزانین ئەمەی ئەوان ئەیکەن و ئەیڵێن لە ئیسلام وەریان گرتووە!؟ یان
قسەی گیرفان و دوا کەوتنی بەرژەوەندی حیزبیەو خۆ سەر خستنە بۆ سەر کورسی بە
ڕێگای ناشەرعی و لە سەر شانی موسڵمانی دڵ پاک و بە ناوی ئیسلام!؟
با
بەیەکەوە چاوێک بخشێنینەوە بە ڕێبازی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله
وسلم بزانین تا چەندە حاڵی ئەوانە جیاوازە بۆ ئەوەی نەتوانن بە گومانی
بەتاڵیان بمانخەڵەتێنن!!! دەبا بزانین ئەو قسە زلانەی لە ئەوڕپاو لە شوێنی
گەرم دانیشتوون خەڵکی هان ئەدەن بۆ خۆ تەقاندنەوەو مناڵی خۆشیان و خۆشیان
نەباو نە باران بەسەریان! بەڵکو شانازی ئەکەن مناڵیان کچ و کوڕیان ئەنێرن
بۆ تۆپی پێ بەوەی کە مافی ئافرەتی دەپارێزن!!! ئەوە خیلافی دەعوەو
بانگەوازی پێغەمبەرانە علیهم الصلاة والسلام کە قسەو کردەوەیان هەبووە نەک
قسەی بێ کردەوە!!! من نامەوێ ناو بهێنم بەڵام ئەمە بیرخستنەوەیەو بەڵکو ئەو
جۆرە کەسانەی دەستیان ناوەتە بوختان کردن و قسەی ناشیرین کردن بەرامبەری
من وە موسڵمان بە گشتی بەتایبەتی زانایانی سەلەفی کەوتونەتە بەر بوختان و
جنێوەکانیان! بەڵکو بەخۆیاندا بچنەوەو چیتر دەم درێژی بەرامبەری زانایانی
سەلەفی و شوێنکەوتەی سەلەف نەکەن ئەگینا زیاتر هەیە بۆ وەڵام دانەوەیان.
وە
لە کۆتایی ئەوە بیری ئەو کەسانە ئەکەمەوە کە بوختانی بۆ من یانی غەیری من
ئەکەن لەو بوختانانەشیان دەڵێن مونافیق یان موخابەرات یان جاسوس!!! ئەوەیان
بیر ئەخەمەوە کە خوای بەرز ئەفەرموێ :[وَمَنْ يَكْسِبْ خَطِيئَةً أَوْ
إِثْمًا ثُمَّ يَرْمِ بِهِ بَرِيئًا فَقَدِ احْتَمَلَ بُهْتَانًا وَإِثْمًا
مُبِينًا] (النساء : 112) واتە : (وە هەر کەسێ تاوانێکی بچووک یان گەورە
بە نەزانی یان بە عەمدەن بکات و پاشان بیگرێتە -بیخاتە سەر کەسێکی- بێتاوان
و بێئاگا ئەوە بە تەئکید بوختانێک -درۆیەک- و تاوانێکی ئاشکرای کردووە-کە
تاوانێکی گەورەیە بە سەریەوە-).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم ئەفەرموێ : ( من حالت شفاعته دون حد من حدود الله فقد ضاد الله في
أمره ، و من مات و عليه دين فليس ثم دينار و لا درهم و لكنها الحسنات و
السيئات ، و من خاصم في باطل وهو يعلم لم يزل في سخط الله حتى ينزع ، و من
قال في مؤمن ما ليس فيه حبس في ردغة الخبال حتى يأتي بالمخرج مما قال )
(سلسلة الاحاديث الصحيحة : 437) واتە : ( ئەوەی بە شەفاعەتی ئەو حەددێک لە
حەددەکانی خوا مەنع بکرێ -بەهۆی شەفاعەتی ئەو تاوان بارێک کە حەددی لە سەرە
پاش ئەوەی گەیشتووە بە قازی ئەو بچێ واستەی بۆ بکا ببێتە هۆیەک بۆ ئەوەی
حەددەکەی لە سەر جێبەجێ نەکرێ- ئەوە دژایەتی و ڕکا بەرایەتی خوای کردووە لە
فەرمانی ، وە هەر کەسێک دژایەتی و دەمە دەم و جیدال بکا لە سەر شتێکی باتڵ
وە ئەشزانێ باتڵە ئەوە بەردەوام لە توڕەیی خوا دایە هەتتا واز ئەهێنێ ، وە
هەر کەسێ شتێ بڵێ لە دەربارەی بڕوا دارێک کە ئەو شتەی تیا نەبێ ئەوە حەبس
ئەکرێ لە ناو قوڕاوی کێم و زوخاوی -ئەهلی جەهەننەم- هەتتا شتێ ئەهێنێ
-حوججەیەک- کە پێی دەرچێ لەوەی ووتویەتی(.
وە ئەفەرموێ : (سباب المسلم فسوق وقتاله کفر) متفق علیه واتە : (جنێودان بە موسڵمان فاسقیە وە شەڕکردن لە گەڵی کوفرە(.
وە
ئەفەرموێ : (ليس المؤمن بالطعان و لا باللعان و لا بالفاحش و لا بالبذي)
(سلسلة الاحاديث الصحيحة: 320) واتە : ( بڕوادار ئاوها نیە کە زۆر عەیب لە
خەڵک بگرێ و قسەیان پێ بڵێ وە ئاوا نیە کە زۆر لەعنەت لە سەر زاری بێ وە
ئاوا نیە کە جنێودەر بێ وە ئاواش نیە کە بێ شەرم بێو قسەی ناشیرین بکات(.
وە
ئەفەرموێ : ( المسلم من سلم المسلمون من لسانه ویده ) رواه البخاري ومسلم
واتە : ( موسڵمان ئەو کەسەیە کە موسڵمانان لە زمانی و لە دەستی ئەمین بن(.
وە
ئەفەرموێ : (أربى الربا شتم الأعراض) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 1433)
واتە : (لە هەموو ریبایەک گەورەتر جنێودان بەناموسو عرض ی خەڵک-عرض شوێنی
مەدح و زەمە لە مرۆڤ-(.
وە ئەفەرموێ : (الربا اثنان و سبعون بابا أدناها
مثل إتيان الرجل أمه و إن أربى الربا استطالة الرجل في عرض أخيه) (سلسلة
الاحاديث الصحيحة : 1871) واتە : (ڕیبا حەفتاو دوو بەشە بچووکترین بەشی وەک
ئەوەیە پیاوێک بچێتە لای دایکی خۆی-زینای لەگەڵ بکات- وە لە هەموو ڕیبایەک
ڕیبا تر -گەورەتر- زمان درێژی کردنی پیاوێکە بە ناحەق لە عرض ی
براکەی-یانی بە ناحەق قسەی پێ بڵێ و ناوی بزڕێنێ و بوختانی بۆ هەڵبەستێ و
غەیبەتی بکات-(.
با بشزانین کە زمان یەکێکە لە نیعمەتە گرنگەکانی خوا بە
ئێمەی بەخشیوە وە لەسەرمانە زۆر ئاگاداری بین لەوەی لە خراپەو شتی بێ سوود
بەکاری بێنین خوای بەرز ئەفەرموێ : [ مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا
لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ] (ق : 18) واتە : ( هەر لەفزێک لە زاری دەر بچێ
ئیللا فریشتەیەکی بەسەرەوەیە چاودێری ئەکا و لە سەری ئەنوسێ و تۆماری
ئەکات(.
وە ئاگادار بین لە غەیبەت کردنی موسڵمانان و گومان بردنی خراپ
پێیان خوای بەرز ئەفەرموێ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا
كَثِيراً مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا
وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضاً أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ
لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتاً فَكَرِهْتُمُوهُ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ
تَوَّابٌ رَّحِيمٌ ] (الحجرات : 12) واتە : ( ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان
هێناوە خۆتان بپارێزن لە زۆربەی گومانەکان چونکە هەندێ گومان تاوانە وە بە
سەر یەکەوە سیخوڕی مەکەن وە با هەندێکتان غەیبەتی هەندێکی ترتان نەکات ئایا
کەسێک لە ئێوە پێی خۆشە کە گۆشتی براکەی بە مردویی بخوات هەموشتان ڕقتان
لەمەیە لە خوا بترسن خۆتان لە سزای خوا بپارێزن بەوەی ئەم تاوانانە نەکەن
خواش تەوبە وەر ئەگرێ و بە ڕەحمە(.
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى
اله وسلم ئەفەرموێ : ( اياكم والظن فان الظن اكذب الحديث ) رواه البخاري
ومسلم واتە : ( ئاگادارتان ئەکەمەوە لە گومان بردن چونکە گومان بردن لە
هەموو قسەیەک درۆ ترە ) .
وە کە ڕەخنەی شەرعیتان بوو تەقسیری مەکەن لە
دەرخستنی بەڵگەکانتان و دیاری کردنی هەڵەی من یان بەرامبەرەکانتان ئەوەش
خزمەتی برایەتی و موسڵمانەتی ئەکا وە ڕێگای بڕوادارانە بە پێچەوانەی
مونافیقان! ئەگەریش موسیڕ بن لەسەر بوختانەکانتان ئەوە لۆمەی خۆتان بکەن کە
من حەقیقەتی ئێوەم بەخەڵک ناساند!.