به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی سنوری پارێزگاری موسڵ و شه‌نگال راده‌گه‌یه‌نن.
مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكی رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه‌و ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه وتی،" وه‌كو كارێكی مرۆڤ دۆستی و نیشتیمان په‌روه‌ری به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی شه‌رو ئاژاوه‌كانی ماوه‌ی رابردوو له به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوون به‌تایبه‌تی شاری موسڵ و قه‌زای شه‌نگاڵ، هه‌لمه‌تێكمان راگه‌یاندووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆیان"
وتیشی،" كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان ماوه‌ی 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، تا به‌رواری 11ی ئاب ، شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان ناوبازاری قه‌زاكه‌یه له هۆلی رۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ ".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و كه‌مپینه داوای له‌هاوڵاتسان كرد هاوكاریان بكه‌ن وله‌وباره‌شه‌وه ڕایگه‌یاند" داواش له هاولاَتیان ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بهێنن بۆمان كه پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی ئاواره‌كانن به‌تایبه‌تی پێداویستییه‌كانی مندالان، ئێمه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كان و زانایانی ئاینییه‌وه بانگه‌وازمان كردووه به‌و ئومێده‌ین بتوانین كه‌مێك له مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه ".