ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پرۆژه ياساى بودجه‌ى گشتى به‌مه‌به‌ستى پێداچونه‌وه گه‌ڕێنرايه‌وه بۆحكومهت.
لهدانشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ، پرۆژه ياساى بودجه‌ى گشتى 2014 عێراق له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه و بهكهبهستى پێداچونه‌وه‌و و وردبينىگهڕێنراوهتهوه بۆ حكومه‌ت.
به‌پێى زانيارييه‌كان، ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو، بڕيارى يه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ى پڕۆژهياساكه بۆحكومهت ده‌كرێت، و پاش پێداچونه‌وه وتاوتوێكردنى پڕۆژه‌كه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌ته په‌يوه‌ندى داره‌كان و په‌رله‌مانتاران وگه‌شتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌رى، پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێت.