كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دواخرا بۆ كاتژمێر 11 شه‌و وبڕياره كۆتا واده‌بێت بۆ ديارى كردنى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى نێ, په‌رله‌مان و ڕاسپاردنى كانديدى ئه‌و كوتله‌يه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.
پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله‌كان له‌مه‌ڕ پرسى ديارى كردنى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانكۆبونه‌وه، به‌بێ ئه‌نجام كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 11 ئه‌مشه‌و دواخرا.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد، په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غداد به‌بزاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند،"پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى كوتله‌كانى نێو په‌رله‌مان، كۆبوننه‌وه‌يه‌ك سازكراو له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا باس له‌گه‌وره‌ترين كوتله‌كراو پاشان ديارى كردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت".
وتيشى،" به‌هۆى هه‌ندێك كێشه و گرفتى نێو خۆيان داواكرا، كۆبونه‌وه‌كه دوابخرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشێلى ده‌ستور نه‌كرێت كۆبونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 11 شه‌و دواخراو هه‌مووان تا ئه‌وكاته چاوه‌ڕوانيان ده‌كه‌ين".
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد، باسى له گه‌وره‌ترين كوتله كرد‌و، ڕايگه‌ياند،"گه‌وره‌ترين كوتله‌ى نێو په‌رله‌مان هاوپه‌يمانى نيشتيمانييه، هه‌رچه‌نده ڕه‌ئێكيش هه‌يه كه‌ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تى ياسايه".
پێشوتر نورى ماليكى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراق، نامه‌يه‌كى بۆ سه‌رۆك كۆمارى ناردووه و تێيدا داواى كردووه، ده‌وڵه‌تى ياسا ڕابسپێرێت وه‌ك گه‌وره‌ترين كوتله‌ى نێو په‌رله‌مان، بۆپێكهێنانى حكومه‌ت.
له‌و باره‌يه‌وه په‌ره‌له‌مانتارى كورد ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد، به‌بزاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند،" نورى ماليكى نامه‌يه‌كى ناردووه بۆ سه‌رۆك كۆمار و كه‌گوايه ئه‌و گه‌وره‌ترين كوتله‌يه‌و ئه‌و ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت".
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك كۆماره‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕايگه‌ياند،"سه‌رۆك كۆمار گوێى له‌سه‌رۆكى كوتله‌كان گرترت وتيان نه‌خێر گه‌وره‌ترين كوتله، هاوپه‌يمانى نيشتيمانييه".
جێگه‌ى وه‌بير هێنانه‌وه‌يه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11 ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه و گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌ره‌لمانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ڕاده‌سپێرێت.